تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەژدەها
[[ستـ: ئەژی‌دەهاکە]]
«نا.» ۱- ماری زۆر گەورە.: مارێکمان کوشت ئەژدەهایەک بوو بۆخۆی. «مار ماری نەخوا نابێتە ئەژدەها» ۲- مەوجوودێکی خەیاڵییە لە چیرۆکەکاندا زۆر باسی دەکرێ، وەکوو مارێکی یەکجار گەورە وایە، شاخی هەیە، چاوی وەکوو ئاگر داییسێ، کە دەم دەکاتەوە گڕی لێ دێتە دەر، لە دوورەوە پیاو هەڵدەلووشێ، گۆیا پاسەوانی خەزێنە و گەنجی شاراوەیە. «... ئەژدەهایەک بەری ئاوەکەی گرتبوو، پاتشا کوتی هەرکەس بیکوژێ کچی خۆمی دەدەمێ...»، «ڕەببی ئەژدەهای حەوت سەر بچتە خەوی». «حەڵقە حەڵقە زولفی بەر قوببەی هەیاسەی کەوتووە» «مەحڕەمی سیڕڕە، بەڵێ گەنجووری گەنجە ئەژدەها» «نالی: گمـ- ۱۱». ۳- «مجـ.»، آ» ئینسانی زۆرخۆر. ب» ئافرەتی دڕ و بێ شەرم. ج» پیاوی زۆر ئازا ٭ئەژدیها، هەژدەها، هەژدیها. تێبــ.ینی: ئاوێستاییەکەی ئەم وشەیە لە دوو کەرت پێکهاتووە: «ئەژی» بە مانای مار کە هەر بەم شکڵە و مانایەش هاتۆتە ناو «پەهلەوی». کەرتی دووەم «دەهاکە» لە ڕیشەی «دەهـ» بە مانای: ئەوەی ئازار دەگەیێنێ، پێوەدەدا. «تمـ: معین، بوڕهان، جـ۱- ١١٦».
بەها
[[په: ڤه‌هاك]]
«نا» ١- نرخ، قیمەت:: بە های دانەیەکی نیو دیناره. بەهای ئەم کتێبــ.ه دوو دیناره. 2- «بک،» 1- نرخ - قیمەت «عا-» الثمن. ب- گران.. زۆر قیمەت: گەلەک بەهایە (زۆر گرانە). تێبــ.-آ) ئەم وشەیە بەم مانایە و شێوەی دەکار کردنە (مانای ژمارە١) تازە لە مەڵبەندی لەهجەی ناوەندی زمانی کوردیدا بووژێنراوەتەوە. ب) ئەم وشەیە لە مەڵبەندی لەهجەی ناوەندیدا شکڵ و مانای زۆر گۆرانی بەسەردا هاتووە، لە (ڤەهاکر)ی پەهلەویڕا بۆتە با (تم: ٥-با) و ماناشی لە نرخ و قیمەت ڕا بۆتە معادل. ئەگەر بیانویستبا بڵێن: قیمەت ئەم کتێبــ.ە چەندە، نەدەگوترا بەهای ئەم کتێبــ.ە چەندە؟ بەڵکوو دەیانگوت: ئەم کتێبــ.ە بایی چەندە؟ ج) لە لەهجەی باکووری زمانی کوردیدا لە باری شکڵەوە قۆناغێکی (تطور)ی بڕیوە و لە (ڤەهاک)ی پەهلەوی ڕا بۆتە (بەهالە لایەنی ماناشەوە مانا پەهلەوییەلەی پاراستووە و مانایەکی تریشی (گران) بۆ پەیدابووە. د) زمانی فارسیش ئەم وشەیەی لە (ڤەهاک)ی پەهلەوی خواستووە، زۆریش ڕێی تێدەچێ پاش ئەوەی (ڤەهاک) لە زمانی کوردیدا تطوری کردووە و بۆتە (بەها) ڕاستەوخۆ لە زمانی کوردی خواستبێتەوە و ئێستا مانا و سکڵی بە شێوەی کۆنی لە فارسیدا ماوە و ئەمە کارێکی ئاساییە، زمانێک کە وسەیەک لە زمانێکی تر دەخوازێتەوە لە ڕێگای تطوری تەبیعی لای دەدا و لوباری شکڵ و ماناوە کەمتر گۆڕانی بەسەردا دێت. بەڵام لە ئەسڵی زمانەکەدا کە وشەکەی لێ خوازراوەتوە (تطور طبیعی) بە ڕچەی خۆیدا دەڕوا بۆیە وشەکە لە هەموو بابەتێکەوە گەلێ گۆڕانی تێدا بەدی دێت.