تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بانەمەڕ
[[١-بان/٣+٣-ئه/٢+مه‌ڕ]]
«نت.» «مک.» _ ١- کاتێکه مەڕداران لەکوردستان بۆ لەوەڕاندنی حەیوانەکانیان سەردەکەون بۆ کوێستانان، فەسڵی چوونه هەواران. ٢- مانگی دووهەمی بەهار «لە٢١ ی» نیسانەوه تا ٢١ی مایس» ٣١ ڕۆژه *«کئێر.» ئوردیبەهشت «فر.» .
ئاوی عەینەمەل
«نتـ.»، «ستمـ.» ئاوێکە گۆیا باڵندەی عەینەمەل «خەزایی» حەزی لێدەکا و بە دوایدا دێت. تێبــ. ــ ١» نازانم ئەم تەرکیبە «عین الامل» ی عارەبییە یا تەرکیبێکی کوردی و عارەبییە بە مانای ئاوی «کانی = عەین + مەل = باڵندە» یا خۆ هەر هیچیان نیە و وشەیێکی کوردییە و جەڕاوە. ب» لە هەندێ شوێنی کوردستان کاتێ کوللە زۆر دەبێ و ترسی ئەوە دەکرێ کە زیان بە دەغڵان بگەیێنێ، یەکێک ـ دەنێرن لە کانییەکی کە هیچ کەس نازانێ لە کەنگێوە دەست نیشان کراوە ئاو بێنێ، باوەڕیان وایە کە باڵندەی خەزایی بە دوای ئەم ئاوەدا دێن و کوللەکان دەخۆن.
بەدنەمەک
«ست.» کەسێکی چاکه و پیاوەتی خەڵکی لەبەر چاو نەبێ. تێبــ.ینی: له کوردەواریدا هەر وەکوو لە نێو زۆر میللەتانی دیکەشدا باوه، ئەگەر دوو یاچەندکەس پێکەوه نانیان خوارد یا یەکێک له ماڵی کەسێکا نانی خوارد «نمەکی یەکتریان کرد» دەبێ مافی ئەم نان و نمە که بپارێزرێ و خەیانەت بە یەکتری نەکەن. * سپڵه. بێ وەفا. پێ نەزان.
بەدنەمەکی
«حمس.» کاری لەبەر چاوڕانەگرتنی هەقی نان و نمەک. * بێ وەفایی سپڵەیی.