تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاسمانی
[[ ئاسمان + ٣- ئی] ]
«ستـ.» ڕەنگی وەک ڕەنگی ئاسمان، شینێکی کاڵ. * عاسمانی.
ئاسنی سارد کوتان
ئاشەوانی
[[ ئاشەوان + ٢- ئێ ]]
«حمسـ.» ئیشی ئاشەوان، لە سەر ئاش دانیشتن و سەرپەرستی کردنی ئیش و کارەکانی.: مام خدر حەوت ساڵان لە دێی «خاتوخاس» ئاشەوانی کرد.
ئانی
«پبـ.» ١- بە دوای ناوەوە دەلکێ و دەیکا بە سفەت.: ژنانی «پیاوی ئاکار ژنانە»، سەگانی «وەکوو سەگ زیرەک»، ماینانی «سەروشکڵی وەکوو مایین». ٢- بە دوای هەندێ سفەتدا دێ و دەیکا بە ناو: وشکانی، ئاوانی.
ئاوانی
[[ئاوا+ئانی]]
«نتـ.»، «سنـ.» تم: ۲_ئاوەدانی.
ئاوەدانی
[[ئاوەدان+ئی]]
۱-چێگەیەک خەڵکی زۆر تێیدا نیشتە جێ بێ «شار، دێ،...» «زۆری کردە چۆلی و پشتی دە ئاوەدانیان کرد». ۲- «مجـ.» قەرەباڵغی، کۆبوونەوەی خەڵکی زۆر لە شوێنێ# «هەی داد، هەی بێداد، ئەی ئاوەدانی+قەبرم بۆ بکەنن، لە ڕێگەی، کانی» «فۆلکلۆر». ۳- «حمسـ.» جێگەی ئاوەدان، شوێنێ کە وێران نەبێ. //چۆلی، وێرانی.
ئیشکانی
[[ئیشک + ئانی]]
(نت.) ١- هەر شوێنێکی ئیشک کە دەوروبەری قوڕوچڵپاو بێ. ڕۆڵە بە ئیشکانییەکەدا بڕۆ با کەوشەکانت قوڕاوی نەبن. * ئیشکایی. ٢- جێگا وشکەکانی سەر زەوی// دەریا. پاش حەوت ڕۆژان ئیشکانی دەرکەوت. ٣- [ئیشک +ئانی]. (س.) ئەو حاڵەی پاش تەواو بوونی تەڕوقوڕی زستان بە سەر زەویدا دێ. لە باران بڕانەوە ئیتر ئیشکانی دەست پێدەکا.
ئێسترە باڵانی
[[ئێستر + ئە + باڵانی ؟]]
(نت.) ئێسترێکە بە پێچەوانەی ئێستری ئاسایی، ئەسپ لە ماکەر دەپەڕێ و ئەمەی لێ دەکەوێتەوە، وەکوو ئەسپ دەحیلێنێ و لە ئێستری دی بچووکترە.
ئێسقانی ڕەش بێ
(کن.) بمرێ. جوێنە و ژنان بە یەکتری دەدەن.
ئەرخەوانی
«سـ.» ڕەنگی وەکوو ڕەنگی گوڵی ئەرخەوان، سووری مەیلە وبنەوش، سوورێکی ڕەش باو.
ئەعیانی
[[ئه‌عیان+ئی]، [عا. کو.] ]
۱- «ستـ.» ئەوەی پێوەندی بە پیاوی ئەعیانەوە هەبێ.: خانووبەرەیەکی ئەعیانی کردوە. ۲- «حمسـ.» ئاکار و خووی ئەشڕاف و گەورە پیاوان، ئەعیانی.: لافی ئەعیانی لێدەدا و لێشی نایە.
ئەمەنی
(پب.) بە دوای ڕەگی هەندێ فیعلی ڕابردۆوە دەنووسێ و ناوی شتێکی لێ پێکدێنی کە (فیعل)ەکە بەبێ ئەو سەرناگرێ. (تم: هبێد-٤٤و٤٥). سووتەمەنی (ئەو شتەی سووتان بێ ئەو نابێ)، خواردەمەنی (ئەو شتانەی بۆ خواردن دەشێن). تێبــ.- لەم ساڵانەی دواییدا وشەی (چاپەمەنی) لەباتی (مطبوعات)ی عەرەبی داتاشراوە. ئەمە بە دوو سەران هەڵەیە، یەکیان پاشبەندەکە خراوەتە سەر (ناو)ێک و ناوێکی تری پی دروست کراوە، کە دەگەڵ ڕەوتی زمانی کوردیدا رێک نییە. دووەمیان ئەوەیە ئەگەر چاومان لەو هەڵەیەش قووچاند دەبوایە وشە تازەکە مانای (کەرەستەی چاپ) یا (نووسراوێکی بۆ چاپ کردن) ئامادە کراوە، بدات کەچی دەبینین لاباتی چاپکراو بەکار دەهێنرێ.
ئەنگوچکە سۆرانی
[[ئەنگوچک + ئە +سۆرانی]]
(نت.) تم: ئەنگوچک.
باخەوانی
[[باخەوان + ئی]]
(حمس.)، (کعر.) تم: باغەوان.
بارانی
[[باران + ئی]]
١- (ست.) هەرچی و هەرشتێکی پێوەندی و نیسبەتی دەگەڵ (باران) هەبێ. ((موبەددەل بوو بە چەندین لەحزە ئاوی سافی بارانی بە یەک دەریایی عوممانی کە هیچ تاریخ نیشان نادا)) (مەلا مارفی کۆکەیی). ٢- (نت.) سەربەرگێکە ئاو دانادا و ڕۆژانی بەفر و باران دەبەردەکرێ. *(کعر.) مشەمما.
بارگرانی
[[بارگران + ئی]]
(نمس.) ١- کەلوپەلی زۆر دەگەڵ خۆ بردن بۆ سەفەر و.... کوڕە جا بۆ دوو ڕۆژ ئەم هەموو بارگرانیەی بۆچییە؟ ٢- کاری ئەرک و تەکلیفی زۆر خستنە سەر کەسێ. ئەگەر بۆتان نابێتە بارگرانی ئەم جانتایەم بۆ دەگەڵ خۆت ببە بۆ فەرامەرز.
بازرگانی
[[بازرگان + ئی]]
(فر.، کۆ)، (نمس.) ١- (کئێر.) کاری کڕین و فرۆشتنی کاڵای جۆراوجۆر. (عا.) التجارە. ٢- (سیم.، کعر.) کووتاڵ فرۆشی، قوماش فرۆشی. * (کئێر.) بەزازی.
باستانی
(ست)، هەر شتێکی پەیوەندی بە زەمانانی کۆنەوە هەبێ، کۆنینە،قەدیمی.
باغەوانی
[[باغەوان + ئی]]
(حمس) کارو پیشەی ئەو کەسەی ئاگای لە باغ دەبێ و سەرپەرشتی دەکا: ئەوساڵ بێتەوە ئیدی من بێ و باغەوانی ناکەم. سەرپەرشتی کردنی باغ، نیگاداری کردن و ئاگا لە باغ بوون.
بانی
[[١-بان/٢+٣ئی]]
«مت» تم: بانوو.