تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیتمینان دان
[[عا.: اطمئنان + کو: دان]]
(مست. مت.) ١- خاترجەم کردنی کەسێک یا کۆمەڵێک، دڵنیا کردن. ٢- ئەمین کردنەوەی کەسێک لە مەترسی.
ئیتمینان هەبوون
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) تم: ئیتمینان کردن.
ئیتمینان کردن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) باوەڕ کردن بە کەسێ، دڵنیابوون، خارەجەم بوون. )ئیتمینان هەبوون.
ئیشک هەڵێنان
[[ئیشک + هەڵ + هێنان]]
(مست. مت.)، (کن.) برسی کردن و گرتنەوەی خواردن لە کەسێ یا کەسانێ و بوونە مایەی نەخۆشیان. ئەو منداڵانەی ئیشک هەڵێناوە هیچیان ناداتێ بخۆن، هێندەی نان و دۆ دەرخوارددا تا بە جارێک ئیشکی هەڵێنا.
ئیمان هێنان
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) ١- پەیدا کردنی باوەڕی بە ڕێ و شوێنی دینی یا بیروباوەڕێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی (بەگشتی). ٢- موسوڵمان بوونی یەکێکی غەیرە موسوڵمان (بەتایبەتی).
ئێمەمانان
[[ئێمە + مان (ئم: وێچووواندن) + ئان]]
(نت.)، (کعر.) خەڵکی وەک (ئێمەئەوانەی وە ئێمە دەچن، ئەو کەسانەی حاڵیان وەک حاڵی مەیە. *(مک.) مەمانان. ئێمەومانان. (سن.) ئێمەگەل.
ئێمەومانان
(نت.)، (کعر.) تم: ئێمەمانان.
ئێوەمانان
[[ئیوە + مان (ئم: وێچواندن) + ئان]]
(نت. کعر.) ئەوانەی وەک ئێوەن. * (سن.) ئێوەگەل.
ئەدا دەرهێنان
[[ئەدا+دەرهێنان]]
«مستـ. لا.» ۱- جووڵانەوەی نائاسایی. ۲- خۆ بادان و دەم خوار کردنەوە، لاسای یەکێک کردنەوە. ۳- بە قسە و ئاکاری سەیر خەڵک هێنانە پێکەنین.
ئەسپێ هەڵێنان
[[ئەسپێ+هەڵ «پێبفـ.» +هێنان]]
«مکـ.» تمـ: ئەسپێ تێدان.
ئەمری خوا (خودا) بەجێهێنان
(کن.) ١- جێبەجێ کردنی ئەو فەرمانانەی خوا کردوویە. ٢-تم: ئەمری خوا کردن
ئەمەگ بەجێهێنان
(مست. لا.) پاداشت دانەوە، خزمەت کردنی کەسێک بەرامبەر بە ماندووبوونی بە کارێکەوە، وەفا بەجێگەیاندن. ((.... زۆری نەخایاند دایکیشی ئەمەگی بەجێهێنا و دوای باوکی کەوت بۆ شاری خامۆشان...))، (قزڵجی: پێکەنین-١٠١).
بارلێنان
[[بار + لێ (لە + ی) نان (فع.)]]
(مست. مت.) تم: بارکردن.
بارگەتێنان
[[بارگە + تێک (دەیەک) + نان (فع.)]]
(مست. مت.) سازکردن و پێچانەوەی ئەو کەلوپەل و شتومەکانەی دەگەڵ زۆ دەبرێن بۆ سەفەر. ((کە بارگەت بۆ هەوار تێکنا عەزیزم + شکا ئەستوندەکەی تاوڵی مرادم))
برش هەڵێنان
[[برش/١+هه‌ڵ+ێنان]]
«مست. لا.»، «مک.» پەیدا بوونی برش لەسەر نان و شتی دیکه.* کەڕوو هەلێنان.
بناغە دانان
«مست. مت.»، «مک.» 1- دامەزراندن و داڕشتنی ئەو بە شە ی دیوار که له ئاستی زەوی نزمتره و ئەرزی بۆ هەڵکەندراوه. 2- «مج.» دەست کردن به دامەزراندن وبنیات نانی هەر کارێک و هەرشتێ:: تۆ جارێ بناغەی کارەکەت دانەناوه قازانجەکەی بەش دەکەی ؟ ئەم کچۆڵەیه تازه بناغە ی مەمکی داناوه. * بنیات نان. بنیاد کردن.
بوخچه تێکنان
«مست. مت.» پێچانەوەی کەلوپەل لەناو «بوخچه» یێکدا، بۆ هەر مەبەستێ بێ.
بۆق پێوەنان
«مست. مت.» پاڵ پێوەنان.
بەخێرهێنان
مست. مت.» تم: به خێر هاتن کردن:: کچم هەڵسه بڕۆ میوانەکان بە خێر بێنە.
بەر ەجێژنان
[[1_ به‌ر/3+3_ئه/2+جێژن+2_ ئان/2]]
«نت.»، «مک.» چەند ڕۆژ پێش ئەوەی ببێته جەژن «نەورۆز، ڕەمەزان، قوربان،...» «ئاغا! مامۆستا حاجی مەلا شەفیع دەیفەرموو بەرەجێژنانه!، جێژنانه برنج و ڕونمان بۆ دەنێرێ یا پووڵمان دەداتێ؟» .