تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیستیشهاد نامچە
[[عا.: ئیستیشهاد+ کو. فر: نامچە]]
(نت.)، (کئێر.) تم: ئیستیشهادنامە.
بەیان نامه
[[عا. كو] [٢-بەیان + نامە]]
«نت.»، «کئێر.» نووسراوێکه دەوڵەتان، کۆمەڵه و پارته سیاسییەکان و ئەو جوره ڕێکخراوانه، له کاتی پێویستدا بڵاوی دەکەنەوە و بیروڕا و هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر مەسەلەیێک یا ڕووداوێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی تێدا دەردەخەن.::بەیاننامەی نەتەوەیەک گرتووەکان دەربارەی مافی مرۆڤ. بەیاننامە ی یازدەی ئازار دەربارەی مافی نەتەوایەتی کورد له کوردستانی عێڕاق. * «کعر.» بەیان.
ئیجارەنامچە
[[ئیجارە+ نامە+چە]، [عا. کو.]]
(کئێر.) تم: ئیجارەنامە.
ئیجارەنامە
[[ئیجارە+نامە]، [عا. کو.]]
(نت.)، (کئێر.) سەنەدێکە لە نێوان خاوەن مڵک و ئیجارەدارا ئاڵ و گۆڕ دەکرێ و تێیدا دەنووسرێ کە مڵکەکەی بۆ ماوەی چەند ساڵ یا چەند وەرز بەدەست ئیجارەدارەوە دەبێ و چەند و چۆن پارە و حاسڵات دەدا بە خاوەنی مڵک. *ئیجارەنامە.
ئیزهارنامە
[[عا. کو.]]
(نت.)،(کئێر.) کاغەزێکە بازرگان و کاسب چلۆنایەتی کار و کاسبی، قازانج و زیانی خۆیانی تێدا دەنووسن و دەیدەن بە ئیدارەی ماڵیات بەردەرامەت (ضریبه الدخل)، یا دەربارەی ئەو کاڵایانەی لە دەرەوە بۆیان هاتووە دەیدەن بە گومرگ.
ئیستیشهادنامە
[[عا. کو.]]
(نت. کئێر.) کاغەزێکە چەند کەس مۆری دەکەن و دەربارەی مەسەلەیەک یا کارێک شایەتی دەدەن *(کعر.) مەزبەتە.
ئیعتیبارنامە
[[عا. کو.]]
(نت.)، (کئیر.) ١- کاغەزێکە تێیدا دەنووسرێ کە کەسێ بۆ نوێنەرایەتی پەرلەمان یا کۆنگرەی پارتێکی سیاسی هەڵبژێردراوە و ئەندامی ئەنخومەنی هەڵبژاردن ئیمزای دەکەن. ٢- نامەیەکە باڵیۆزی دەوڵەتێک لە سەرۆکی دەوڵەتی خۆیەوە بۆ سەرۆکی ئەو دەوڵەتەی دەبا کە لە وڵاتەکەیدا بۆتە باڵیۆز و بەپێی ڕێ و شوێنێکی تایبەتی تەسلیمی دەکا. (عا.) ئەوڕاقی ئیعتیماد.
بارنامە
[[بار + نامە]]
(نت.)، (کئێر.) نامە یا کاغەزێکی چاپکراوی تایبەتییە، ئەوەی (بار) بەڕێ دەکا بۆ ئەو کەسەی دەنووسێ کە بارەکانی بۆ دەچێ *(کعر.) سەرتەمی. تێبــ.- ئەم کاغەزە دەدرێتە دەستی چاروێدار یا شۆفیر و تێیدا دەنووسرێ کە چەند باری بۆ ناردووە و بۆ هەر (واحیدێکی کێش) دەبێ چەندی کرێ بدرێتێ و چەندیشی پێشکرێ دراوەتێ.
بەرنامه
«نت.»،، «کئێر.» 1- ئەو کارانەی له کۆ بوونەوەی ئەنجوومەن، هەیئەتێکی کۆمەڵایە تی و سیاسی و.... یا ئاهەنگ و جەژنی نەتەوایەتی و....دا دەکرێن یا تاقه ئینسانێک ڕۆژێکا یا لە ماوەیێکا دەە یکا:: بەرنامە یەکی باشیان بۆ جەژنی نەوڕۆزی پار سازکردبوو. کاکه دلێر ئیمشەو بەرنامه چییه ؟ 2- کاغەزێکی سیایی کارەکانی ژمارەلێ دەنووسرێ و پێشان دەدا چ کارێک لە پێشدا دەکرێ و چی به دوودا دێت. 3- لیستەیێکه نیشان دەدا که قوتابیەکانی کلاسێک له هەفتەیەکدا چ د ەرسانێ دەخوێنن و فڵانه ڕۆژ له فڵانه ساعەتا دەبێ بخوێنن. تێبــ.ینی: «بەرنامەج = بەرنامج» ی عەڕەبی هەر «بەرنامه» ی کوردییه که لە ڕێگای فارسییەوه وە ریان گرتووه.
ئەنام
(نا.)، (سن.) تم: ئەندام.