تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بۆق مل
«نت.»، «سن.» تم: بۆقەته. تێبــ.- وشەی «بۆق» به تەنیایی لە بن لەهجەی سنەییدا بە مانای «چاوی زەق» دەکار دەکرێ، وام بۆ دەردەکەوێ که ئەم وشەیه خۆی بە تەنیایی مانای: دەرپەڕیو، هەڵتۆقیو، زەق... بێت. «هس.: بلۆق» .
مل لە موو باریکتر
(کن) زۆر گوێ لە مست و متیع. (مج.) لاواز، لەغەر. *(بک.) زراف.
ئەسکەملی
[[؟]]
«نا.»، «کعر.» کورسییە بۆ لەسەر دانیشتن لاجامەیێکی هەیە پشتی وێ دەدرێ. ٭«کعر.» ۲- ئەسکەمل، «کئێر.» سەندەڵی.
ئەسکەملە
[[؟]]
«نا.»، «مکـ.» قومارێکە بە پارەی مەعدەن دەکرێ. ٭۱- ئەسکەمل، «سنـ.» بەرزیلان، شێروخەت.
ئەلحەملای
[[=عا.: الحمدللە]]
(ڕستە) سوپاس بۆ خوڵای. لە حاڵی پێخۆش بوون (بۆ چاکی یا خراپی) بەکاردێت ((حوکمی خاریجەگەری بە وی دراوە، ئەلحەملای کارمان تەواوە)) (تحفە: ج١-٣٨٩). زۆر لە خۆی بایی ببوو ئەلحەملای وایلێهات.*ئەلحەمیلا.
١-ئەسکەمل
[[؟]]
«نا.»، «کعر.» یەکێکە لەو یارییانەی بە پەڕی قومار دەکرێ. ۲- تمـ: ئەسکەملە.
٢-ئەسکەمل
[[؟]]
«نا.»، «کعر.» تمـ: ئەسکەملی.