تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاو لێ «لەکارێ» نەخواردنەوە
«کنـ.» دەست نەگێڕانەوە و خۆ نەپاراستن لە کردنی کارێک: تۆ بڵەی دەست بەسەر پووڵەکانیدا بگر ێ؟ ئەرێ وەڵڵا ئاوی لێ ناخواتەوە.
ئوولەکە
«پبـ.» بە دوای ناوانەوە دەلکێ و پچووکیان دەکاتەوە.
ئەلەکترۆن
[[=یۆنانی: ئێلێکترۆن (کارەبای زەرد) ئەوەی تەسبیح و... لێ دروست دەکرێ (لەبەر ئەو هێزە شت ڕاکێشەی تێدای]
(نا.) ئەو (زەڕڕە) زۆر زۆر بچووکانەی کە بە چاو نابیندرین، کارەبای سارد (سالب)یان تێدایە و ئەستێرە چۆن بە دەوری (خۆر)دا دەسووڕێنەوە، ئەوانیش بە خێرایی ٤٨ هەزار کیلۆمەتر لە سانیەیەکدا بە دەوری ناوکەی (ئاتۆم)دا دەسووڕێنەوە (تم: معین. فەرهەنگ، ج١-٣٤١) ژمارەی ئەلەکترۆن لە هەر جیسمێکدا فەرق دەکا و هەر ئەلەکترۆنەی لە مەدارێکدا دەسووڕێتەوە.
ئەلەکتریسیتە
[[فرەنسی: لە (ئێلێکترۆن)ی یۆنانی]]
(نا.)، (کئێر.) هێزێکە کە لە ئەنجامی لێک خشانی دوو جیسمدا پەیدا دەبێ و شتی سووک (وردە کاغەز،کا، سووتوو،...) ڕادەکیشێ، وەکوو چۆن تەسبیحی کارەبا لە پارچەی خۆی بخشێندرێ، یا شانەی باغە پاش ئەوەی سەری پێ داهێنرا، شتی سووکەڵە هەڵدەگرن. ئەمە سادەترین چەشنێتی. ئێستا بەهۆی کاری دوولانە (تەفاعول)ی کیمیایی کە لە (پیل)دا پێکدێ و هەروەها بەهۆی کاری مەکینە (داینەمۆ)، بۆ پێویستەکانی جۆربەجۆری ژیانی ئیمڕۆی ئادەمیزاد، سازدەکرێ و کەڵکی لێ وەردەگیرێ *(کئێر.) بەرق. برووسکە. (کعر.) کارەبا.
ئەلەکتریک
[[-فرەنسی: هەر شتێک و کارێکی پێوەندە بە ئەلەکتریسیتەوە هەبێ]]
(نا.)، (کئێر.) ١- لەباتی ئەلەکتریسیتە بەکاردێت. ٢- دەزگای تەل و گڵۆپ کە لەباتی چرا ناوماڵ و خانووی پێ ڕووناک دەکرێتەوە. ٣- چرای دەستی کە بە (پیل) کار دەکا. ((ڕەهنومای گومبووی هەردەی هەوایی)) ((ئەلەکتریکی تەلی بینایی)) (پیرەمێرد-٣٦٦) *ئەلەکتریک. عەلەکتریک. تێبــ.- ئەم وشەیە زیاتر لە گفتوگۆی زانستی و ناو خوێندەواران دەبیسرێ، خەڵک بەگشتی شێوە کوردییەکانی بەکاردێنن.
له بنی کولەکەی دا
«کن.» هەرچی هەبوو ئاشکرای کرد. تێبــ.- به گشتی جیاوازی نێوان ئەو دوو مانایه، بەشوێنی دەکارهێنانی وشەکە دەردەکە وێ که مەبەست دیوی دەرەوەیه یا ژوورەوه.:: چۆڕێ ئاو بکه بنی ئەم جامە وه «دیوی ژوورەوە»، بنی جامەکە لەسەر زەوی دامەنێ «دیوی دەرە وە.». 3- مەودای نێوان زەوی و هەرشتێکی تری وەکوو میچی خانوو، بەرزایی کەم بێ یا زۆرخۆمان هاویشته بن پردەکه تا فڕۆکەکان ڕەت بوون. با لەبن ئەم ساباته دانیشین تۆزێ ماندوومان بحەسێتە وه. 4- دوایی هەرشتێکی به پێوە لەسەر زەوی وەستابێ.::بن دیوار، لەبن ئەو داره دانیشین تا شێرکۆش دەمانگاتێ. 5-پەرد ەیەکی تەنکه لەناو شە رمی کچاندا.* «مک.» کچێنی. «جن.» دوخترۆنی، «بک.» کاچانی «سن.» کەنیشکی. 6- ئاخری هەندێ شت.:: بچێته بنی دنیاش دەستم هەر دەیگاتێ. 7- ڕەگی هێندێ گیا و سەوزه که زۆر یا کەم گەوره د ەبێ و هێندێکیان و کوو: «توور، گێزەر، شێلم و...» بە کەڵکی خواردن دێن. 8- ژێر.:: لەبن لێفەکەوه چاوی زیت دەچوو پارەکانم لەبن دۆشەگەکه داناوه بۆم بێنه. تێبــ.- ئەم مانایه دەگەڵ ئی «3» تۆزێ لێک جیاوازن، لێره ئەو شتەی دەکەوێته «بن» شتێکەوه دەنووسێن بە ڵام لەمانای سێیەمدا لێک دوور دەبن.
1ـ بەلەک
[[؟]]
«نت،» «کعر.، سن.» گیایەکی د ەشتەکییه و تا میترێک بەرز دەبێتەوه، له کوردستان زۆره، ڕەگ و ڕیشەی ئەم گیایه بۆ خۆش کردنی تامی دەرمانان کەڵکی لێ وەردەگیری. هەروەها له شوێنانی گەرم شەریەتێکی لێدەگرن که تۆزێ شیرناییه هەیە و خواردنەوەی دەروونی مرۆڤ فێنک دەکاتەوه، «عا.» عەڕەق سوس «عەڕەق لووس.». «مک» مێکووک.
2ـ بەلەک
[[؟]]
«نت.»، «کئێر.» بەشێکە لە لاقی ئاد میزاد، د ەکەوێته نێوان ئەژنۆ و قولاپەی پێ، لوولاک ووگۆشتێکی بە دەرەو یەتی بە تێکڕایی.
بەلەک پێچ
[[2-به‌له‌ك+پێچ «پێچان» ]]
«نت،» «مک» شتێکه وەکوو کەژوو، پان تر و تەنکتر بۆ گورج و گۆڵی لە بەلەکی دەهاڵێنن. تێبــ.ینی: لە قولاپەی پێ ڕا دەست به ڵێهاڵاندنی دەکا و لای خوارەوەی هەر قەدێکی بەرەو ژوورتر تۆزێک دەکەوێته لای سەر ەو ەی قەدی بەرەژێرتر له خۆی، تا د ەگاته نیزیکی ئەژنۆ دەبڕێتەوه لاسکێکی درێژووکەی پێوه.... یه پێی قایم دەکەن لەباتی ئەوەی بە تایبەتی بچین لە تیزماڵکه قوماشیشی بەکاردێنن.