تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



1- بلوێر
[[2-ب/2لوێر+لووراندن» ]]
«نت.» ئامرازێکی موسیقای کوردییه، له قامیش دروست دەکرێ، حەوت کونی تێدایه - بە ئەندازەی حەوت پیتی- نۆتەی موسیقای که تازه دۆزراونەوه «دۆ، ڕێ، می، فا، سۆل، لا، سی» -و هەموو هەوایەکی پێ لێدەدرێ.* «بک.» بلوور، بلوول. «سن.» بلوور، لووکە (تم: مردۆخ، ب١، ل-٣١١ و ب٢، ل-٦٠٠). «جن.» بیک.
2- بلوێر
«نا.»، «مک.» لولەیێکی داره، بستێک درێژ دەبێ و سەرێکی تۆزێ له لاسکە کەی دێته پێشەوه. له بالیفەی بێشکەی منداڵ- هەڵدەکێشرێ، تا کاتێ منداڵەکە میز دەکا بچێته ناو «ئاوەخانه» که به ژێر لانکەوه دەیبەستن. به پێی شکڵی ئەو بەشەی کە لە لاسکەکە ی دێته پێشەوه دەبێته کوڕانەو کچانه. تێبــ.- من وا دەزانم که «1- بلوێر» و «2- بلوێر» یەک وشەن و دووەم لەبەر نیمچە و وێکچوونێکی شکڵی له یەکەمیان خوازراوەتەوه و من به ئانقەست کردوومنەوه دوو «واحید» ی سەربەخۆ. «کک.» بلوین.
بلوێر بۆ گا لێدان
«کن.» قسه کردن بۆ کەسێ هیچی تێ ناگا.
بلوێر بەزێن
[[2-بلوێر_به‌زێن «به‌زاندن» ]]
«ست.»، «مک.» 1- حاڵی منداڵێکی که له بێشکەدا زۆر دەجووڵێتەوە و خۆی له «بلوێر» ڕزگار دەکاو «میز» هەکەی د ەکاته بن خۆی. 2- پیاوی چەقاوسوو. ئادەمیزادی پەت پسێن و بێ چاو و ڕوو. *«سن.» بلەربەزێن.
بلوێر لێدان
«مست.، مت.» دەرهێنانی دەنگ له «1- بلوێر» به هەوای مۆسیقا. ئەم کاره به «فووو» پێداکردن و پەنجه بزاوتن و گواستنەوه، لەسەر حەوت کونەکانی «1- بلوێر» جێ به جێ دەبێت.
بلوێر پێچ
[[2-بلوێر_+پێچ «پێچان» ]]
«نت.»، «مک.» پارچه «پەڕۆ» یەکه له لێواری «بلوێر» ی د ەیپێچن تا ناوگەڵی منداڵ ئازار نەدات.
بلوێر ژەن
[[بلوێر+ژه‌ن «ژه‌ندن» ]]
«نت.» کەسێکی بلوێر لێدەدا، کەسێکی بزانێ هەوای جیاجیا ی مۆسیقا بەم ئامرازه لێ بدات.