تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئولفەت
[[=عا.: الفە]]
«نمسـ.» هۆگری، ئالوودەیی. ئولفەت دەگەڵ... هەبوون_ پەیوەندی و دۆستایەتی دەگەڵ کەسێ یا شتێ، حەز لە شتێک یا کارێک کردن.: ئولفەتی دەگەڵ نووسین نییە بەڵام دەگەڵ چیرۆک خوێندنەوە لە تام بە دەرە. دەگەڵ خواردنەوە ئولفەتتان چۆنە؟.
ئولفەت پێوە گرتن
«مستـ. متـ.» ۱- خووگرتن بە شتێکەوە یان بە کارێکەوە. ۲- هۆگری کەسێک، شتێک یا چلۆنایەتێک بوون. ۳- عادەت کردن، گیرۆدە بوون، ڕاهاتن «بە....» : ئولفەتی پێوە گرتووە بۆی تەرخ ناکرێ، ئولفەتی بە ڕاوە کەوەوە گرتبوو بە زۆر وازمان پێ لێهێنا.
ئولفەت گرتن
[[عا. کو.]]
«مستـ. لا.» هۆگر بوون، عادەت کردن، خووگرتن.: سەگ زوو ئولفەت دەگرێ.
ئەلف
(نا،.) ١- ناوی یەکەم پیتی ئەلف و بێتکەی عارەبییە، چونکوو کوردیش زیاتر هەر بەم ئەلف و بێتکە دەنووسرێ بۆیە یەلێکی لە بزوێنەکانی ئەلفوبێی کوردیش، لە نووسینا دوو شکڵی هەیە: آ) بە تەنیایی"دا، زار، واز، جیران. ب) لە حاڵی لکان بە دوای پیتێکی دیکەوە" با، کا، خۆتان. ٢-(کن.) هەر شتێکی ڕاست هەڵچووبێ. ((لەسەر لەوحی دڵم ئەلفی قەدت بێ)) ((وەها نووسی مەلا بۆ من لە مەکتەب)) (سەلام-١٠٠)
ئەلف و بێ
(نت.) تم: ئەلف و بێتکە.
ئەلف و بێتکە
(نت.)، (مک.) ١-هەموو ئەو پیتانەی بۆ نیشاندانی دەنگ و بزوێنەکانی زمانێک داندراون. ((...لە ئەلف و بێتکانەوە سەختی بووە)). ٢- سیپارە یا کتێبــ.ێک کە منداڵان لە ڕووی فێری خوێندنەوە و نووسینی پیتەکان دەبن *ئەلف و بێ.