تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەڵقاوێز
[[ئەڵق ٠=عا.: حلق) + ئاویز]، [عا. کو.]]
(سمف.)، (سن.) هەڵاوەسراو، کەسێکی لە سێدارە درابێ، ئەوەی ملی بە پەتەوە کرابێ.
ئەڵقاوێزکردن
(مست. مت.)، (سن.) لە سێدارەدان، بە دارا کردن. هەڵاوەسین، ئیعدام کردن.
باقانن
[[ند]]
(مست. لا.) تم: باڕاندن
بریقانەوه
[[بریقه+2-ئان/4+2-ئه‌وه/2]]
«مست.، لا.» تم: بریسکانەوه::ئەرێ ئەو شته چییه دەبرێقێتەوه ؟
بڵقاو
«نت.». «سن.» تم: بڵق.
بەردەقانی
[[به‌رد/1+3-ئه‌/2+قانی «؟» ]]
«نت.»، «کعر.» ئامرازێکه له «بەن» دەچندرێ ناوەڕاستەکەی پانەە و بەرەبەره باریک دەبێتەوه، پاشان له هەردوو لایەوه نزیکەی 20-30 سانتیمیترێکی وەکوو گوریسێ کی باریک دەهۆندرێتەوه. له ڕابردوویێکی کۆنا وەکوو «چەک» ێک لە ناو لەشکراندا باو بووه و دەگەڵ دووژمن شەڕیان پێکردووه، بەردێکیان خستۆ ته ناو ەڕاستەکەی و لاسکەکانیان بە دەستەوه گرتووه هەڵیان سووڕاندووه، لەپڕ لاسکێکیان بەرداوه و «بەرد» ەکه به تەووژمی هەڵسووڕاندنەکەی پێشوو دەرپەڕیوه. * «کئێر.» قۆچەقانی. «سن.» قەڵماسک. «جف.، جن.» قەڵماسەنگ. تێبــ.ینی: ئەم ئەمرازه تا سەرەتای ئەم چەرخەش لە شارەکانی کوردستانا بۆ «شەڕگەڕەک» بەکار دەهێنرا، بەڵام ئێستا تەنیا بۆ یاری منداڵان و چۆلەکه کوشتن بەکاردێت، شکڵیشی گۆڕاوه و له کوردستانی عێڕاق بۆ شکڵی تازەی ناوی «دار لاستیق» و له کوردستانی ئێران «قۆچەقانی جیر» پەیدا بووه.
بەقاڵ
[[عا.= بقال]]
«نا،» دووکاندارێکه، خوارددەمەنی وەکوو برنج و ڕۆن و پەنیر و ماست و میوەجات و کەره و پێواز و سەوزی تر دەفرۆشێت.
بەقاڵی
«حمس.» کار و پیشەیێکی بەقاڵ دەیکا.
ئیسقا (یی)
[[محر. عا.: ئیستسقا]]
(نا.) تم: ئاوبەند. ((کێ بە کەدووی ئەو نۆشا ئاو سەرد)) (( نەوی جە ئیسقا وێنەی کەدوو زەرد)) (خانا- ١٥١) ئەوە بۆ هێندە ئاو دەخواتەوە دەڵێی ئیسقایی گرتووە.
ئەفریقا
«نا.»، «کئێر.» یەکێکە لە پێنج ئیشکانییە گەورەکانی دنیا، ۳۰میلیۆن، ۲۲۴ەزار کیلۆمەتری چوار گۆشە پانە و لە ساڵی۱۹٦۹دا نیزیکەی ۳۲۰میلیۆن نفووسی هەبووە «تمـ: لاڕووس- ۹۹۷» ٭ «کعر.» ئەفریقا.
ئەفەریقا
(نا.)، (کعر.) تم: ئەفریقا.
بارتەقا
(نت.) ١- هاوتا، هاوسەنگ. (عا.) معادل. ٢- لەباتی، لەبری. ٣- بەئەندازە، بەقەدەر. بارتەقای دە پووتێک دەبوو نازانم چۆنی بۆ هەڵگیرابوو. تێبــ.- آ) بەلای منەوە زیاتر لەوەدەچێ ئەم وشەیە لە (بار) وەرگیرابێ، سەرەڕای ئەو ڕێتێچوونانەی لە (ب)دا باس دەکرێن. ئەگەر باری بارەبەرێک تەواو نوبووبێ بۆ ئەوەی (تا) کانی بارەکە هەرتکیان بە یەک ئەندازە قورس بن شتێکیان خستۆتە سەر (تا) سووکەکە و ئەم وشەیان بە مانای (وسیلە التعادل) بۆ داهێناوە و بەرەبەرە بۆ شتی دیکەش غەیری (بار) بەکارهێندراوە، بەڵام بۆچی لە (تا) قورسەکەیان دەرنەهێناوە و نەیانخستۆتە سەر (تا)یە سووکەکە؟ کارێکی وانییە کە بە هاسانی بدۆزریتەوە و زۆر ڕێی تێدەچێ یەکەم جار کە ئەم کارە ئەنجام دراوە و ئەم وشەیەی بۆ داتاشراوە هەردوو (تا)ی بارەکە یەک جسن نەبوون و تێکەڵ کردنیان مومکین نەبووبێ و... و.... ب) ڕێی دەچێتێ ئەم وشەیە لوم کەرتانە پێکهاتبێ: ١-[ بار + دەق +ئە]، ٢- [بار + تەقا (؟)]، ٣- [ بار { دەق + ها].
بەقا
[[عا.: بقاء = مانه‌وه ]]
١- باوەڕ، بڕوا:: پیاوێکی درۆزنه بەقای پێ مەکه.٢ - وەفا، ( دنیا بەقای بۆ کەس نییه)
بەقا پێکردن
[[عا.، کو.]]
«مست.مت.» تم: باو ەر پێکردن.