تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوی عەینەمەل
«نتـ.»، «ستمـ.» ئاوێکە گۆیا باڵندەی عەینەمەل «خەزایی» حەزی لێدەکا و بە دوایدا دێت. تێبــ. ــ ١» نازانم ئەم تەرکیبە «عین الامل» ی عارەبییە یا تەرکیبێکی کوردی و عارەبییە بە مانای ئاوی «کانی = عەین + مەل = باڵندە» یا خۆ هەر هیچیان نیە و وشەیێکی کوردییە و جەڕاوە. ب» لە هەندێ شوێنی کوردستان کاتێ کوللە زۆر دەبێ و ترسی ئەوە دەکرێ کە زیان بە دەغڵان بگەیێنێ، یەکێک ـ دەنێرن لە کانییەکی کە هیچ کەس نازانێ لە کەنگێوە دەست نیشان کراوە ئاو بێنێ، باوەڕیان وایە کە باڵندەی خەزایی بە دوای ئەم ئاوەدا دێن و کوللەکان دەخۆن.
ئەهلی عەمامە
(نت.) ئەوانەی مێزەر لەسەر دەبەستن، زانای دینی، مەلا و قازی و... ((ساقی وەرە تێکە سوڕاحی بدە ساغەر)) ((بێ موویی دەماغێ لە سەفی ئەهلی عەمامە)) (ئەدەب: گم-٩٦).
بابە عەمرە
[[بابە + عەمر (عومەر) + ئە]]
(نت.)، (سی،.) ئادەمیزادی بە دیمەن منداڵی بە تەمەن پیر. تێبــ.- ئەم حاڵەتە هۆی فیزیۆلۆژی هەیە و زیاتر ئینسانی وا کۆسە دەبێ.
بەندەی بێ عەیب نابێ
«کن.» ئینسانی کامڵ دە ست ناکەوێ و هەر کەسێ هەرچەندەی بێ عەیب بێته بەرچاوان هێشتا عەیبی وای هەیه و لە وەختێکا لێی دەربکەوێ.
ئیتاعەت کردن
[[عا.: اطاعە + کو: کردن]]
(مست. لا.) بە قسە کردن، بەگوێ کردن، مل کەچ بوون بۆ فەرمان. عەولاد دەبێ ئیتاعەتی دایک و بابیان بکەن، هێندە چەوتە ئیتاعەتی خواش ناکا.
ئەهلی قەناعەت
(نت.) ئەو کەسەی ڕازی بێ بەوەی دەستی کەوێ. ((شاهی کە نەبێ ڕادەبوێرین بە فەقیری)) ((بۆ ئەهلی قەناعەت لە پڵاو خۆشترە داندۆک)) (ڕەزا-٢٩)
بەدعەمەل
[[كو.عا]]
ست.»، «کئێر.» تم: بەدکار.
بەیعەت
[[= عا.:البتعة]]
«نا»، عەهد و پەیمان.
بەیعەت پێکردن
«مست.، لا.»، ڕازی بوون به سەرۆکایەتی کەسێ و جڵە وی کاروباری خۆی تەسلیم کردن. هەڵبژاردنی سەرۆکی وڵات بە شێوەی ئیسلامەتی. تێبــ.ینی: تەگبیر و ڕاوێژ دەکەن تا ڕایان دێته سەر یەکێک بیکەن بە خەلیفه. ئەوجار یەکە یەکه هەڵدەستن و دەستی ئەو کەسه دەگرن و دەڵێن: بەیعەتم پێکردی. ب» خوالێخۆشبوو قازی مەحەممە دی شەهید سەرەڕای ئەوە که به شێوەیەکی گشتی و ئەمڕۆیی بۆ پێشەوا و سەرۆکایەتی حکومەتی میللی کوردستان هەڵبژێردرابوو، تا ماوەیەکیش هەرکەس بۆ دیتنی دەچوو داوای لێدەکرد «بەعەتی پێبکا» و دەیگوت تا سەرۆکایە تیەکەی شێوەی شەرعی و ئیسلامەتی وەربگری.
باعە
[[ند.]]
تم: باڕە.
ئیشاعە
[[=عا.: ئیشاعە]]
(نا.)، شاییعە. (کعر.) خەبەر یا قسەیەک (ڕاست یا درۆ) کە لەناو خەڵکا بڵاو ببێتەوە و دەماودەم بڕوا. دوێنێ ئیشاعە وابوو دز کاروانەکەیان ڕووت کردەوە. *(کئێر.)
باعە باع
[[ند.]]
تم: باڕە باڕ /1.