تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بە عاستە م و دووبە ڵا
«بنت.»، «مک.» زۆرکەم:: بە عاستەم و دوو بەڵا لەبەری هەستا. دوو بەڵا بەلاوە چوو. بە عاستەم و دوو بەڵای مابوو له بانەکه بکەوێتە خوار. تێبــ.ینی: نازانم وشەی «بە ڵا» لێرەدا هەر «بلاء» ی عەڕەبییه یا شتێکی تر.
ئاخری و عاقیبەتی
لە ئەنجامدا لە نەتیجەدا، هەر...
بەرده عازەبه
[[به‌رد/1+3- یه/2+عازه‌ب+ 5-ئه/1]]
«نت.» گاشەبەردێکه لە لادێی کوردستان. جحێڵان هێزی خۆیانی پێ تاقی دەکەنەوه. تێبــ.ینی: نیاز لەم تاقی کردنەوه ئەوەیه بزانن باڵق بوون و کاتی ئەوەیان هاتووه ژن بێنن.
ئیعادە کردنەوە
[[عا.: ئیعادە + کو: کردەوە]]
١- (مست. لا.) دووپاتە کردنەوەی قسە، سەر لە نوێ خوێندنەوە یا گوتنەوە. چەند جارمان لێ ئیعادە کردەوە، ئەوجار تێ نەگەیشت. زۆر سەیرە دەجار قسەیەک ئیعادە دەکاتەوە. ٢- (مست. مت.) آ)ڕەت کردنەوەی شتێک بۆ خاوەنی. کتێبــ.ەکەم بۆ ئیعادە کردەوە. هێشتا پارەکەی شێرکۆی ئیعادە نەکردۆتەوە. ب) گەڕاندنەوە و ناردنەوەی شتێک بۆ شوێنێ. ئەوڕاقەکانیان ئیعادەی بەغدا کردۆتەوە.
ئیعاشە
[[=عا.: ئیعاشە= ژیاندن]]
١- ژیان، گوزەران. ئیعاشەی بە چییە؟ *مەعیشەت. ٢- (کعر.) داییرەیەکی حکومەتییە بە کاروباری ئازووقە ڕادەگا. نانی ئیعاشە بە پێنج فلسانە.
ئیعانە
[[عا.: ئیعانە= یارمەتیدان]]
١- (نمس.) یارمەتیدان، کۆمەگ کردن. ٢- (نا.) پیتاک.
ئیعانە کۆکردنەوە
[[ئیعانە + کۆ + کردنەوە]، [عا. کو.]]
(مست. مت.) خڕ کردنەوەی پارە یا هەر شتێکی دیکە لە خەڵک، بۆ یارمەتیدانی کەسێک یا هەیئەتێکی کۆمەڵایەتی یا بۆ کاری خێر. مزگەوتەکە ڕووخابوو ئەهلی گەڕەک ئیعانەیان کۆ کردەوە و چاکیان کردەوە.
ئینشیعاب
[[=عا.: ئینشیعاب]]
(نمس.)، (کئێر.) ١- لق و پۆپ لێبوونەوە، پارچەپارچە بوون. ٢- کەرت بوونی پارتێکی سیاسی *ئینشیقاق.
ئەبعاد
[[=عا.: ابعاد «بعد» =دووری]]
«نا.» ۱- درێژایی، پانایی و بڵیندایی «یا: ئەستوورایی و قووڵایی» جیسمێک «هەندەسە» ۲- «کعر.» مەودای تەشەن کردنی کارێ یا ڕووداو و بەسەرهاتێک و کاریگەریی لەسەر دەور و بەری خۆی.: ئەبعادی شەڕی وییێتنام دنیای گرتبۆوە. تێبــ.ینی: مانای دووەم زۆر تازەیە لە زمانی کوردیدا و تەنیا خوێندەوار بەکاری دێنن.
ئەلعان
[[مج: عا. الان]]
(بن.)، (مک.) تم: ئێستە ((بابە گیان ئەلعان و بیلفەڕز دەنێ ژنم بۆ بخوازی)) (تحفە: ج١-٢٤٢).
ئەنعام
[[-عا.: انعام]]
(نا.)، (کئێر.) خەڵات. * بەخشیش. (( کوتی: ئافەریم وەزیر، ئەنعامی بدەن بە وەزیری)) (تحفە: ج١-٢٤٥) ئەوەندە زیرەکە تا ئێستا چەند جار ئەنعامی وەرگرتووە.
باعاندن
[[ند.]]
(مست. لا،)، تم:ڵ باراندن.
بەرگەسەعات
«نت.»، «مک.» کیسەیێکی پچووکه له قاییش یا مە خمەر دروست دەکرا یا له «دەزوو» د ەچندرا و ساعاتی سەر قاپداری دەخرایه ناو، بۆ ئەوەی لە گیرفانا ژەنگ نەهێنێ.
ئیددیعا
[[=عا.: ئیددعا]]
(نا.) ١- داوا. ئیددیعای گەورەیی. ئیددیعای مەزنایەتی مەنگوڕان کێشە و هەرایەکی دروست کرد نەبێتەوە. ٢- بە نابەجێ خۆ بە شتێک زانین. فیشاڵ.
ئیددیعا کردن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) ١- داوا کردن. ٢- ویستن یا ویستنەوەی شتێک لە کەسێک. ٣- بە نووسین یا بە قسە، لە دادگا داوای شتێ (قەرز، نەفەقە، خوێن...) لە کەسێ کردن. بچۆ لای قازی ئیددیعای نەفەقەی خۆت و منداڵەکەت بکە.