تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیسمی شەریف
(کئر.) ڕستەیەکە پرسیاری ناوی کەسێکی پێ دەکرێ، لە ئەسڵا (ئیسمی شەریفتان چییە؟)یە و کورت کراوەتەوە، بەکارهینانی نیشانەی ئەدەب و ئیحتڕامە. قوربان ئیسمی شەریف (...تان چییە؟).
بە شەرتی چەقۆ
١- ڕستەیێکه شووتی فرۆش بەکاری دێنن، بەو مانایە که ئامادەیه به چەقۆ لەتی بکا و ئەگەر نەگەیشتبوو کڕیار هەڵی نەگرێ. 2- «مج.» به دوای بڕوبیانوودا گەڕان بۆ ئەوەی ڕێگه له جێبەجێ بوونی کار و مەسەلەیەک ببڕێتەوه. دانانی «شروط تعجیزی» لە پێش کارێک.:: ئەوەی تۆ دەڵە ی دۆستایەتی بە شەرتی چەقۆیه و سەر ناگرێ.
بەشەرت
[[عا.]، [کە.]، [به/٨+شه‌رت «شه‌رط» ]]
«ست.» بە پێی قەرار و مەدارێکی لە پيشدا قسەی لێ کرابێ.:: به شەرتێ دەگە ڵت دێم که تۆ هیچ نەکەی. بە شەرتێ دەگەڵی ئاشت بۆتەوه. خۆ تۆ بە شەرت نەبویته ئەندام.