تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرگی سەفەر
«نت.» ئە و جلکانە ی ئینسانێک بۆ «سەفەر دەبەری دەکا، سەفەرەکە دەیسەپێنێ که د ەبێ چ جووره بەرگێک دەبەرکات، بۆ نموونه ئەگە ر یەکێک بچی بۆ «ڕاو» و زستانیش بێ جووره جلکێ دەبەرد ەکا و بۆ هەمان مەبەست له هاوینا جورێکی دیکه و... و... بەرگی شایی و شینان - «نت.» دوو جوورە جلکن: یەکیان ئاڵ و واڵایه بۆ «شایی» و پیاو خۆشی د ەگەڵ د ەڕازێنێتەوه ئەوی دیکەیان «ڕەش» یا «خمی» یه بۆ سەر پرسه و ئازایەتباری د ەبەر دە کرێ. «بەرگی شایی و شینانی هەر ئەوەیه»، «کن.» نەدارە و بۆ هەموو جوورە ڕووداوێک تەنیا دەستە جلکێکی هەیە..به ڕگی غەزەبی دەبەرکرد - «کن.» ڕقی هەڵستا و توڕەبوو. 3- شتێکه له قوماش، کاغەز، چەرم و... دروست د ەکرێ و بەپێی مەبەست شکڵی دە گۆڕێ، هەموو یا بەشێ له بەعزه شتێکی پێ دادەپۆشن تا له چڵکن بوون، شکان، و... بیپاڕێزێت:: بەرگی «کابه» هەمووی ئایەتی قوڕئانی لێ نووسراوه. بەرگی ئەم سەنیره بە جارێک چڵکن بووه بیگۆڕن. 4- بەشێک لە چەند بەشی کتێبــ.ێک که له بەشەکانی دیکەی جودا کرابێتەوه و به جیا جزووبەند کرابێ.:: بەرگی دووەمی «قامووسی زمانی کوردی».