تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بریسکه
[[بریسك+5-ئه‌/1]]
«نت.» پڕشنگی درەوشانەوەی زۆر گورج و خێرا. تێبــ.- هەندێ شت «ئاو، ئاوێنه، جەواهیرات، شوشە، هەندێ مەعدەن،....،...» ئەگەر تیشکی هەتاو یان ڕووناکایی دیکەیان لێ بدا، تیرێژ «اشعه» ی نوور لەسەریان دەشکێتەوه و ئەو شوێنەی بەر تیشک کەوتووه بەولاولای خۆیدا پڕشنگ دەدات.*برووقه، بریقه، بریق و باق.
بریسکه دان
«مست.، لا.» تم: بریسکانەوه.
بسکه
[[بزه+كه]]
«نت.» نیشانەی دڵخۆشی و بەدەماغی و سەرکەوتن که له دەموچاوی ئادەمیزاد دە رد ەکەوێ.
بسکه بسک
«نت.»، دڵ خۆشی و به دەماغی، نیشانەی کەیف خۆشی.
بڕسکاندن
[[؟]]
«مست.، مت./» تم: بزڕکاندن.
بڕووسکێک
[[ بڕ + «-ئۆچكه» + «-ئێك» ]]
«بنت.» ئەنداز ەیە کی کەم، هێندێک. تێبــ.- دە نگی «چ» ی باشبەندی «ئوچکه» لێرەدا بۆته «مس.» و لەهەندێ وشە ی تریشا دەبیندرێ، لە وانە یه پێش ئەوە ی ببێته «س» بووبێته «ز» * بڕووکێک، بڕێک، بڕێ.
هەر بسکەی سمێڵی دەهات
«کن.» کەیفی خۆش بوو، دەماخی ساز بوو * تووکه.
١-ئەسکەمل
[[؟]]
«نا.»، «کعر.» یەکێکە لەو یارییانەی بە پەڕی قومار دەکرێ. ۲- تمـ: ئەسکەملە.
٢-ئەسکەمل
[[؟]]
«نا.»، «کعر.» تمـ: ئەسکەملی.
برووسک
«بک. مک.» ١- ڕووناکایێکی زۆر گورج و خێرا که لەکاتی هەور و هەڵا و باراندا له ئاسمان پەیدادەبێ.* «قد» بریسوو، بریسک «سن.، کعر.» چەخماخه، بروسکه. ٢- «مج.» خێرا، گورج. ٣- «مج.» ئازارێکی کتوپڕکه خێرا له شوێنێکی لەشی ئینسان «زیاتر له سێنەبەندی پشت، سەر، کەلەکه» پەیدا دەبێ و لە شوێنێکی تر دەبڕێتەوه و لەش له نێوانی ئەم دوو جێگایەدا هەست به ئێش وژان دەکا. تێبــ.- زانستی تازه دەری خستوه که هەوران کارەبا «ئەلکتریسیته» یان تێدایه، هێندێکیان کارەبای دسارد «نێگاتیف - سالب» و هێندێکیان ئی گەرم «پۆزێتیف-موجب» جا هەر وەکوو تێلی سارد و گەرم کارەبا ئەگەر وێک کەون - پڕیشکیان لێ دەبێتەوه و ڕووناکایێکی خێرا - دە بیندرێ و «قرچه قرچ» ێکیشمان گوێ لێ دەبێ، هەورەکانیش وەختێ وێک دەکەون «برووسک» یان لێ پەیدا دەبێ، چونکوو کارەبای ناو هەوران یێگجار زۆر بەهێزتره لەو کارەبایەی که له ماڵان کەڵکی لێ و رد ەگرین - ڤۆڵتی کارەبای ماڵان زۆر زۆر ٢٢٠ ڤۆڵتە و ئی هەوران سەت هەزاران ڤۆڵت - بۆیه پڕێشکێکیان گەورەتره و له باتی قرچه قرچێکی بچووکی وێک کەوتنی دوو تە لی کارەبا گوێمان لەو گرمه زل وبەسامەی هەوران «هەوره تریشقه دەبێ. هێندی جاران هەورێکی کارەبای گەرمی تێدایه د ەگەڵ کارەبای ساردی «زەوی» لێک دەدەن، ئە و کاتەیه که برووسکه له جێگایەک دەدا و هەرچی بەری کەوت دەیسووتێنێ. هس.: «فرە نسی» برویسک. ئیتالی به مانای «تونده مجاز» .
بریسکه بریسک
«نت.» بریسکەی یەک لەدوای یە ک، بریسکانەوه * ئەوه چیه لەوێ کەوتووه هەر بریسکەبرێیسکێتی.
بنێسک
[[بن/8+ئێسك]]
«نت.» پاشماوەی سابوون، پارچەیێکی بچکۆلەی سابوون کە دوای دەست پێ شووشتن یا شیو و کوڵ دەمێنێتەوه و دەست نایگرێ. تێبــ.- وشەی «ئێسک» لەم وشەیەدا بەمانای «ڕەق» ه کە هەر بۆیەش به «ئێسقان» گوتراوه.
ئاسک
[[ ستـ: ئاسوو ]]
«نا.» ١- گیاندارێکە کاوێژ دەکا، دەست و قاچی باریک و درێژن، چاوی ڕەش و جوانە، خێرا ڕاکردنی بە ناوبانگە، گۆشتی ناسک و خۆشە. ٢- «مجـ.» خێرا، تیژڕۆ، خۆشبەز: ئەسپەکەی شامار دەڵەی ئاسکە، حەمین برووسکە هێندە خێرایە هەر دەڵەی ئاسکە. تێبــ. ــ ئەم وشەیە لە «ئاسوو» ی ئاوێستایی بە مەعنای خێرا و چاپوک کەوتۆتەوە.
ئانیسک
«نا.»، «مکـ.» حاڵەتێکی وەکوو نزگەرەیە بە سەر ئینساندا دێت: کوڕە بەس بگری، سەرت بە ئانیسکانەوە هەڵقەندرا. تێبــ. ــ ا» لە ئەنجامی گریانی زۆر بە کوڵ و تاو، هاتوچۆی هەناسە لە سەر دۆخی نامێنێ و زیاتر لە پێویست، هەوا دەچێتە دەروونەوە و کەمتر دێتە دەر، ئەوەش کە دێتە دەر تەووژمی زۆرە و بەرەنگاری ئەو هەوایە دەبێت کە دەچێتە ژوور و پیاو ئەم حاڵەی بە سەردا دێ، فەرقی دەگەڵ «نزگەرە» ئەوەیە کە «نزگەرە» هۆیەکی ئاشکرای نیە بەڵام ئەمە لە گریانەوە پەیدا دەبێ. ب» لە هەندێ فەرهەنگی کوردیدا، بە غەڵەت، ئەم وشەیە بە «ئانیشک» مەعنا لێدراوەتەوە. هس.: نزگەرە. نێسکە «سەر هەڵتەکاندنی ئەسپی شۆخ». * بەرەنیسک.
ئێسک
[[ست: ئەستی. پە: ئەستەک]]
(نا.) ١- ئەو شتە ڕەق و سەختەیە کە هەیکەلی لەشی ئادەمیزاد و گیاندارانی تری خاوەن تیغەرە پشتی لێ پێکهاتووە و نەرمایی لەش (گۆشت...) بەوەوە ڕاوەستاون لە (فۆسفات) و (کاڕبۆناتی کالسیۆم) دروست بووە، دەرەوەی ئیشک و سەختە و لە ناوەوە بەشێکی تەڕ و نەرمتر (مۆخ) هەیە. ((دوعا خوازیت کە کرد ئێسکم بە جارێ کەوتە ناڵە ناڵ)) (( لە ناو ئەو ناڵەدا باڵووڵی دڵخۆش نەی سوارێکە)) (پیرەمێرد-٢٠٣). ٢- (مج.) شکڵ و شێوەی ئینسان *ئێسک، هێسک، (هو.) پێشە. ئێسخوان، ئێسقان. (بک.) هەستی، هەستوو، (هەکاری) هێستە.
ئێسک سووک
[[ئێسک + سووک]]
(ست.) ئینسانی لەبەر دڵان، کەسێکی شکڵ و شێوە یا جووڵانەوە و ئاکاری لە بەر چاوانی نەخا. * ڕەزاسووک، ڕەزا شیرن، خوێن شیرن (شیرین).
ئێسک قورس
[[ئێسک + قورس]]
(ست.) کەسێکی لەبەر شکڵ و شێوە یا جۆری هەڵسان و دانیشتنی نەچێتە دڵانەوە. * ئێسک گران، ڕەزا قورس، ڕەزا گران، خوێن تاڵ.
ئێسک و پڕووسک
[[ئێسک + و + (عت.) + پڕووسک ؟]]
(نت.) ١- پاشماوەی مردووی نێژراو کە ڕزیبێ و مشتێ ئێسقانی نیوەڕزیوی مابێتەوە. ئەوە تۆ دەڵەی چی بە خوا ئێسک و پڕووسکیشی نەماوە. ٢- هەموو ئەو ئێسقانەی پاش خواردنی گۆشتی مریشک و باڵندەی تر دەمێنێتەوە. ئەگەر مریشکتان نەخواردووە ئەی ئەم ئێسک و پڕووسکانی چن؟
ئێسک گران
[[ئێسک + گران]]
(ست.) تم: ئێسک قورس.
بابۆڵەی باسک
(نت.)، (کن.) ئەستوورایی قۆڵی ئینسان. * (سیم.) بازۆڵە.
باسک
(نا.) ١-تم: - بازوو. ٢-ئەو شوێنە ی شاخ و کێو کە بەرەو نزمایی لێژ دەبێتەوە. *(نو.، جنو.) یاڵ، کلکە. (سن.) باهۆ.3- تم؛ باسکێش.
برئسک
«نا.» تم: برووسک.
بسک
«نا.»، «مک.» تم: ئەگریجه. تێبــ.- ژابا ئەم وشەی به مانای «مووی لوول» و هەروەها به مانای «کلک» هێناوه «تم:ژابا- 51» و دوکتۆر «معین.» یش له باسی وشەی بۆ سۆ ک» دا «تم: ف رەنگ، ج1 ل- 535.»، وشەی «بسک» ی کوردی وەکوو شایەد هێناوه و دەڵێ مانای «مووی لوول» » ه و «بشک» یشی بەکلک مانا لێداوەتەوه.
بسکه بسک
«نت.»، دڵ خۆشی و به دەماغی، نیشانەی کەیف خۆشی.
بلووسک
«نا.»، «سیه.» تم: 1بسته /1.
به تیسک
ست.»، «مک.» حاڵی مەڕێکی تیئسکی خوری درێژ بێ بەڵام شاش بێ.
بڵسک
[[؟]]
«نا.»، «سیه.» تم: 1- بسته /1.
بڵۆسک
[[؟]]
«نا.»، «سیم.» تم: 1- بسته/1.
بەرسک
«نت.»، «سیم.» تم: بەرزگ.