تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەسکەملە
[[؟]]
«نا.»، «مکـ.» قومارێکە بە پارەی مەعدەن دەکرێ. ٭۱- ئەسکەمل، «سنـ.» بەرزیلان، شێروخەت.
ئەسکەناس
«نا.»، «سنـ.» تمـ: ئەسکینناس.
ئەسکەنجەبین
[[ئەسک+ئەنگەبین]]
«نتـ.»، «کئێر.» شەربەتێکی مزرە لە سرکە و هەنگوین سازدەکرێ. تێبــ.ینی: آ» ئەم وشەیە لە پێشدا «سکەنگەبین» بووە و کراوە بە عەڕەبی، چونکوو لە زمانی عەڕەبیدا «ابتدا ساکن» نابێ کردوویانەتە «اسکنجبین» و سەرلە نوێ گەڕاوەتەوە ناو زمانی کوردی و فارسی، لە فارسیدا «ا» یەکەیان دیسان لێ فڕێ داوە بەڵام لە کوردیدا هەر وەک فارسی دەنگی «گ» بۆتە «ج» و «ا» کەش هەر ماوەتەوە. ب» ژابا «۲۴۰و۲۴۴» و معین «فەرهەنگ: جـ۲- ۱۹۰۰» وشەی «سک» یان بە «سرکە» مەعنا لێداوەتەوە. ج» حەوت بەش هەنگوین «ئێستا قەند و شەکریش» دەگەڵ چوار بەش سرکە تێکەڵاو دەکەن و دەیکوڵێنن، ناوبەناو تۆزێکی دەخەنە نێوان دوو پەنجەرە و نەختێک دەیسوونەوە ئەگەر هەودا هەودا بوو «کێشی هات» ئەوا دایدەگرن و پاش سارد بوونەوە دەیکەنە شووشە یا هەر دەفرێکی ترەوە و هەڵی دەگرن، وەختی خواردنەوە بە دڵخواز ئاوی تێ دەکەن، لەگەڵ «کاهوو» ش دەخورێ. ٭ئەسکەنجەمین.
ئەسکەنجەمین
«نتـ.»، «مکـ.» تمـ: ئەسکەنجەبین.
ئەسکەنە
[[ئەس «؟» +کەن «هەڵکەندن» +ئە]]
«نتـ.» ئامرازێکی دارتاشانە، بۆ کوڵین و هەڵکەندنی دار و تەختە بەکاردێت. تێبــ.ینی: شیشێکی پۆڵای چوار پاڵووە، ۱۰- ۱۲سانتیمەتر درێژە، هەر پاڵوێکی سانتیمیترەک یا زیاتر پانە، سەرێکی دەسکی داری ڕێدەخرێ و سەرەکەی تری وەکوو قەڵەمی قامیش دادراوە و چەشنی چەقۆ تیژ دەکرێ، ئەو جێگەیەی بیانەوێ بیکۆڵن لەسەری دادەنێن و بە کوتکێکی دار لە دەسکەکەی دەدەن، پارچە پارچە تەڵاش و تەڵەزم لە تەختەکە هەڵ دەکا، هەر بەم جوورە چۆنی پێویست بێ شوێنەکە گەورە و پان و قووڵ دەکرێ.
ئەمەندووسکانە
[[ئەمەندووسکە+ئانە]]
(بنت.) تم: ئەمەندووکانە.
ئەمەندووسکە
[[ئەمەند+ ئووسکە=ئووچکە]]
(بنت.) تم: ئەمەندووچکە. تێبــ.- دەنگی (چ)ی ئووچکە لەسەر زمانان بۆتە (س).
ئەوەندووسکە
[[ئەوەند+ ئووسکە]]
(بنت.)، (مک.) تم: ئەمەندووچکە.
باتسکە
[[با + تس _=تز) = تێز (خێرا) + ئک + ئە]]
(نت.) تم: با هەنجیر. تێبــ.- آ) مانای ئەڕفی ئەم وشەیە بەو جۆرەی کەرتەکانی نیشانی دەدەن، دەبێتە: شتێکی (با) پەلەی لە پێگەیشتنی کردبێ و زووتر لە وەختی ئاسایی گەیاندبێتی. ب) وشەی (تەز) لە زمانی فارسیدا بە مانای گیایەکە تازە سەری دەرهێنابێ و لە زمانی پەهلەویشدا یەکێک لە ماناکانی (تێز) خێرا (سەریع)ە. (تم: فرە، پفا، ل-٤٣٢). ج) تەنیا (معر.) ئەم وشەیەی نووسیوە (تم: کشت، ج١، ل-٢٥). هس.: تێزە تێز (=پەلەپەل)، تێزە (تێزکە، تێسکە)ی تفەنگ.
باسکڵاو
[[؟]]
(نت)، (مک) ڕێواسی نێرتک
باسکێش
[[باسك /3 +هێش]]
(نت)، (مک)، پارچەیەک لە (ئاموور)، دارێکی درێژی ڕاستە سەرێکی لە (نیر) دەبەسترێ و سەرەکەی دکەی (دەندە) و (پاشبارە)ی ڕێدە خرێ. *(مک.) مژان، باسک، (کعر) باسکە و جاڕ. تێبــ. - هێش لە تەرکیبی ئەم وشەیەدا وشەیەکی پەهلەوییە و هیچ نەگۆڕاوە و بە مانای (گاسن) ـه.
باسکە جاو
[[(باسك /3+ 5 - ئە/1 )هەوجاڕ]]
(نت)، (کعر) تم: باسکێش.
باسکە سەگ
[[باسك+ 3- سەگ]]
(؟)، (نت)، (مک) سەگی ناوقەدباریک.
باسکە مەلە
[[باسك /1+3-ئە / 2+ مەلە]]
(نت)، (کعر) یەکێکە لە جۆرەکانی (مەلە) کە پیاو بەهێزی باسک هاویشتن دە کەوێتە سەر ئاو. *(مک) مەلە باسکە.
برووسکانەوه
[[برووسك/1+2-ئان/4+2-ئه‌وه/2]]
«مست. لا.» تم: بریسکانەوه.
برووسکه
[[ بروسك/1+5-ئه/1]]
«نت.» ١- تم: برووسک/١. ٢- «نت.» تێلگڕاف. «کعر.» برقیە.
برووسکه لێدان
[]برووسكه/2+لێ «پیبف» +دان]]
«مست. مت.» به تلێگراف مەبەستێ به کەسێ ڕاگەیاندن.:: برووسکەیان بۆ لێدا بوو که دایکی نەخۆشە بەپەله ڕۆی.
برووسکیان
«مست. لا.»، «سن.» تم: بریسکانەوه.
برووسکەدان
[[ برووسكه/1 + دان «فع.» ]]
تم: برووسکاندن/1::هەر برووسکه دەدا.
بریسکانه وه
[[بریسك+2-ئان/4+2-ئه‌وه]]
«مست. لا.» درەوشانەوه و پرشنگ دانی شتێک لەبەر تیشکی ڕۆژ یا هەر ڕووناکایێکی تر.*بروسکانەوه بریسکیان، بریسکەدان، بریقانەوه، بریقەدان، بریقه هاتن.:: هیچ نییه شوشەیه لەناو خۆڵەکەدا دەبریسکێتەوه، ئەوه نەقیمی ئەنگوستیلەکەت ئەڵماسه وا دەبریسکێتەوه ؟