تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیسڕاحەت
[[=عا.: ئیسڕاحەت]]
(نمس.) حەسانەوە، ئاسوودەیی. ئەم منداڵە ئیسڕاحەتی لێ هەڵگرتووین شەو تا ڕۆژ هەر دەگری.
ئیسڕاحەت کردن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) ١- ماندوویی دەرکردن. ٢- ماندوویی دەرچوون. ٣- (مج.) دڵنیابوون، خاترجەم بوون، دامرکان.
ئیسڕار کردن
[[عا.: ئیسڕار + کو.: کردن]]
(مست. لا.) پێ داگرتن، سووربوون، لەسەر کارێ، لەسەر (مەسەلەیێ) ڕۆیشتن.
ئیسڕاف کردن
[[عا.: ئیسڕاف + کو: کردن]]
ئەسڕاڕ
[[=اسرار]]
«نا.» ۱- قسە یا کارێکی پێویست بێ هەموو کەس نەیزانێ، ئە، و قسە و کارانە کە بێجگەلە شوێنی خۆیان، نابێ دەگەڵ کەس باس بکرێن. نهێنییەکان. ۲- کار یا قسەیەک هەموو کەسێ سەرەودەری لێ نەکا. «دڵ سیڕڕی ژینی ئەگەر ئەزانی» «ڕێی بۆ ئەسراری مه رگیش نەهانی» «سەلام: خەیام- ۱۷۲»