تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 11
سەرچاوە:
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
ئەسپەر
«نا.»، «سنـ.» تمـ:
ئەسپەرە
.
سەرچاوە:
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
ئەسپەردە
«نمغـ.، سمغـ.»، «سنـ.» تمـ:
ئەسپاردە
.
سەرچاوە:
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
ئەسپەناخ
«نا.»، «کعر.» تمـ:
ئەسپەناغ
.
سەرچاوە:
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
ئەسپەناغ
«نا.»، «مکـ.» گیایەکی بەهاریی دەشتەکییە، گەڵای پانە و لاسکی
باریک
و
شلکە
،
لە
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە چۆتە
ئورووپا
«تمـ: لاڕووس- ۳۸۸»
ئێستا
دەستچێنیشی
هەیە
. تێبــ.ینی:
لە
کوردستان
ئەم
گیایە
بە
گەلێ
جۆر
دەخورێ:
دەگەڵ
هێلکە
دە
ڕۆنا
سووری
دەکەنەوە،
زەردی
دەکەن و ماستی بەسەردا دەکەن،
دەگەڵ
گۆشت
خۆرشتی
لێ
دروست
دەکرێ
. «کعر.»
ئەسپەناخ
.
سەرچاوە:
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
ئەسپەندەر
[[ئەسپەند+ئەر]]
«نتـ.» گیایەکی دەشتەکییە و
قەڵای
خڕ
و بچکۆلەیە و لاسکی
بەقەد
قامکێک ئەستوورە، ڕەنگی زیاتر «
کەوە
»
یە
تا
سەوز
، بەرێک دەگرێ
هێندەی
دەنکە
نۆکێ، ناوەکەی
پڕە
لە
تۆوی
ڕەشی
ورد
. تێبــ.ینی: آ»
بەری
ئەم
گیایە
بە
شینی
کۆ
دەکەنەوە و
بە
دەزوویەوە دەکەن و
بە
ناو
ماڵا هەڵیداوەسن
هەم
بۆ
ڕازاندنەوەی
ژوور
و
هەم
بۆ
ئیشک
کردنەوەی.
ئەم
دەنکانە
دەگەڵ
«
کوندر
» و «
هووشە
»
یا
بە
تەنیا
دەخەنە
سەر
پشکۆی
ئاگر
و
بە
ناو
ماڵا دەیگێڕن
تا
دووکەڵ
و بۆنی
دە
ماڵ
بگەڕێ،
دەڵێن
بۆ
«
چاووزار
»
باشە
و
گۆیا
مار
و دووپشکیش
لە
بۆنی گیایەکە و دووکەڵی دەنکەکانی دەڕەونەوە. ب»
بە
لای
منەوە
ئەم
وشەیە
لە
«سپێنتە» ی ئاوێستایی
بە
مانای:
پاک
، مقەددەس، تمـ:
پد
. یگد. جـ۲- ۱۴۵» و «
ئەر
» ئامرازی فاعیلی پێکهاتووە
کە
بە
تێکڕایی
ماناکەی دەبێتە «
پاک
کەرەوە»،
وەکوو
باس
کرا
ئێستاش
لە
کوردواری
خۆمان
بۆ
دوورخستنەوەی
زیانی
چاووزار
«
خاوێن
کردنەوەی
ماڵ
لە
چاوی
پیس
،
بەکاری
دێنن». ج»
زۆر
بۆ
ئەوە
دەچم
کە
لە
پێش
ئیسلاما
ئەم
گییایە
لە
ئاتەشگەدەکانی
دینی
زەردەشتی
وەکۆ
«
بخوور
»
بەکار
هێنرابێ.
سەرچاوە:
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
ئەسپەک
[[؟]]
«نا.»
زیپکە
و «
لیر
» ێکی بەهۆی نەخۆشیی
کەوتوویی
«تیفۆس»
لەشی
ئادەمیزاد
بە
تایبەتی
سەر
،
دەری
دەدا
. هس.: «ستـ.» ئەسپا=دەرد،
ئازار
.
ئەسپەک
لەسەر
«ی
کەسێ
» دان_شێت
بوون
بە
هۆی
نەخۆشیی
ڕەشەگرانەتێ
. تێبــ.ینی:
ڕەشە
گرانەتا
کە
تووشی
یەکێک
بوو
،
کار
لە
هەموو
دەزگاکانی
لەشی
دەکا
، یەکێک
لەوانە
سەر
و مێشکییەتی،
لەو
حاڵەدا نەخۆشەکە قسان دەڕاوێنێ و
ئەگەر
نەیکوشت
شێتی
دەکا
،
ئەو
وەختە
دەڵێن: «
ئەسپەک
لە
سەری
داوە».
سەرچاوە:
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
١-ئەسپەرە
[[؟]]
«نا.» ۱-
پارچە
دارێکە «۲۰»
سانتی
مەتر
درێژ
و
پێنج
سانتی
مەتر
ئەستوور
دەبێ
،
پاش
لێک
و
لووس
کردن
و تاشینی ڕوویەکی
پان
و
ڕاست
و لایەکی
تری
لە
ناوەڕاستا ئەستوورە،
وردە
وردە
بە
ڕاست
و چەپا
تەنگ
دەبێتەوە، کونێکی
خڕی
تێدەکرێ و دەخرێتە
سەر
دەسکە
بێڵ
و
پێمەڕە
،
لە
وەختی ئیشا
قاچی
دەخرێتە
سەر
تا
پێمەڕەکە هاسانتر و خێراتر
لە
زەوی
بچێتە
خوار
و ئەوەندەش
پێویستی
بە
هێزی
دەست
نەبێ
. ۲-
پارچە
دارێکە دەخرێتە بەینی
میچ
و کۆڵەکەی
خانوو
،
تا
ئەو
شوێنەی میچی دەکەوێتە
سەر
تۆزێ
پانتر
بێ
و
قورسایی
میچەکە
دابەش
ببێ
. تێبــ.ینی:
وا
دیارە
ئەسڵی
ئەم
وشەیە «ئەسپارە»
بێ
و
لە
«
ئەسپاردن
» داتاشرابێ. ژابا «ئەسپارە
بوویین
»
ئاوا
مەعنا
لێدەداتەوە:
پاڵ
دانەوە
بەسەر کەسێکدا،
کۆمەگ
و
پشتیوانی
کردنی یەکێک، هەڵپەساردنی شتێک
بە
شتێکی ترەوە،
قەوەت
و
زۆر
خستنە
سەر
شتێک. «تمـ: ژابا- ۸»
سەرچاوە:
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
٢-ئەسپەرە
«نا.»، «سنـ.» گیایەکە
بەنی
پێ
زەرد
دەکەن «تمـ: هبێد- ۴۵ و مخـ- ۵۲». هس.: «فر.» ئەسپەرەک
هەر
بەم
مەعنایە ٭زەرتک، گێنوو.
سەرچاوە:
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
ئەسپە ئاسنینە
«نتـ.» تمـ:
ئەسپە
داریینە.
سەرچاوە:
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
ئەسپە دارینە
[[ئەسپ+ئە+دار+ئینە]]
«نتـ.»، «مکـ.» مەکینەیەکە
ئینسان
سواری
دەبێ
و
هاتو
چۆی پێدەکا،
دوو
تەگەر «
تایە
» ی
هەیە
و
بە
هۆی
زنجیرێکی
تایبەتی
کە
چەرخێکی
ددانە
داری
پێوەیە، دەسووڕێنەوە. تێبــ.ینی:
لە
چیرۆکی فۆلکلۆری کوردیدا
باسی
ئەسپێک
دەکرێ
کە
لە
دار
دروست
کراوە
،
یەکەم
جار
کە
ئەم
مەکینەیە هاتۆتە موکریان،
لە
«مەهابات» پێیان کوتوە:
ئەسپە
دارینە
،
هەروەکوو
کتێبــ.ەکانی
پێش
شەڕی
دووەم
کە
لە
عێراق
بۆ
خوێندنی
کوردی
چاپ
کراون
بە
«
ئەسپە
ئاسنینە
»
یان
ناو
بردووە. ٭«کعر.» پایسیکل، «کئێر.»
دووچەرخە
.
سەرچاوە:
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
ئەسپە شینە
[[ئەسپ+ئە+شین+ئە]]
«نتـ.»، «سیمـ.» «باڵندەیەکی ڕەنگاوڕەنگە،
لە
کەڕەواڵە
گەورەترە،
لە
کاتی
هەڵفڕینا دەنگێکی
لێوە
دێ
لە
حیلەی
ئەسپ
دەچێ» «خا: جـ۱- ۴»، «زەردەواڵەخۆر-
باڵندە
» «هبێد- ۴۵» ٭«مکـ.»
کاسەڵە
شینکە
.