تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەزەیی
[[ به زه + 2- ـ ئی ]، ]
«نت.» هەستی دڵسۆزی بەرامبەر گیروگرفت و ئێش و ئازاری خەڵک. تێبــ.ینی: وشەی «بەزه» له «بەچەک، به زەک» ی پەهلەوی ڕا هاتووه که لەو زەمانەدا به مانای تاوان و گووناه بووه و ئێستا مانای ڕوحم و شەفەقەت» ی وەرگرتووه.
بەزەیی پێداهاتنەوه
«مست. لا.» هەست به هاوردەردی کردن،ناڕەحەت بوون بە ئێش و ئازار و گرفتاری کەسێک. کافر بەزەیی پێدا دێتەوە. * زگ پێ سووتان.
ئیجازەی مار گرتن
(نت.) کارێکە شێخێکی تەریقەتی قادرت دەگەڵ دەروێش یا هەر کەسێکی تری دەیکا -دەدەمی دەتفێ، یا پەنجەی دەدەمی خۆی دەنێ و پاشان دەیخاتە دەمی دەرویشەکەوە...- و ئەمە بۆی دەبێتە ئیجازە، پاشان دەروێش یا ئەو کەسە بە بێ ترس ماران دەگرێ و پێیەوە نادەن.
ئیجازەی مەلایەتی
(نت.) کاغەزێکە مەلایەک دەیدا بەو مەلایەی کە قوتابی خۆی بووە و دەرسی پێ گوتووە، شایەدی بۆ دەدا کە خوێندنی تەواو کردووە و بۆتە مەلا (لێ بۆتەوە).