تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئێگزۆز
(ئینگلیسی)، (نا.) ئامرازێکە (لوولە) لە ئوتۆمبیل و ماکینەی ترا کە بە نەوت و بەنزین ئیش دەکەن، دووکەڵی مۆتۆڕی پێدا دێتەدەرێ.
بزۆز
«نفا.، سفا.» 1- کەسێکی ئارام ناگرێ، ئەوەی هەر دەجووڵێتەوه. 2- «مج.»، «سفا.» ئادثمیزادی هار و هاج.:: منداڵێکی بزۆزه * بزێو/1. «سن.» بزووک. تێبــ.- 1» ئەم وشەیه له ڕیشەی «مست. مت.» ی بزووتن داتاشراوه. بەلای منەوه داتاشرانی ئەم وشەیه دوو ڕێی تێدەچێ. یەکەم لە ڕیشەی مەسدەری بزووتن «بزوو» و وشەی ئاوێستایی «ڤەز» که یەکێک له ماناکانی «جووڵان و بزووتن» ه داتاشرابێ کەمەسدەر ی «بزووتن» ی ئێستای زمانی کوردیش دەبێ هەر لەو وشە ئاوێستایییه کەو تبێتەوه. دووەم - دیسان هەر ڕیشەی مەسدەری بزووتن «بزوو» دەگەڵ وشەی پەهلەوی «ئۆج» به مانای: هێز، زۆر، توانست، تێکەڵاوبوون و دەنگی «ج» بووبێته «ز»، لەوانەشه لە قۆناغێکی پێش ئێستادا بووبێته «ژ»