تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زۆربێ و بۆربێ
«کن.» چەندێتی مەبەسته چۆنێتی هەرچی بێ هەر باشه.
بزۆک
[[2-ب/2+زا «زان، زانین» +ئۆك/1]]
«سفا.»، «سن.» 1-حاڵی ئافرەتێکی سکوزا زۆر. 2- حاڵی هەر گییاندارێکی هەموو ساڵێ بەچکەی ببێ.// نەزۆک. قسر. تێبــ.- به پێی ئەو کەرتانەی که ئەم وشەیان لێ پێکهاتووه، د ەبێ ئەسڵی وشەکه لەپێشدا «بزائۆک» بووبێ و قۆناغ به قۆناغ گۆڕانی بەسەرا هاتووه.
ئێگزۆز
(ئینگلیسی)، (نا.) ئامرازێکە (لوولە) لە ئوتۆمبیل و ماکینەی ترا کە بە نەوت و بەنزین ئیش دەکەن، دووکەڵی مۆتۆڕی پێدا دێتەدەرێ.
بازبازۆکی
[[باز + باز+ ئۆك+ئێ]]
(نت.) تم: بازبازێن.
بازۆکا
[[ئینگلیسی: بازووکا]]
(نا.)، (کعر.) چەکێکی ئاگرینە دژی تانک و زرێپۆش و...م فیشەکە شێتە (سارۆخ=مووشەک)ی پێ داوێژرێ، بۆ یەکەم جار لە شەڕی دووەما دەکارکرا.
بازۆڵە
[[بازو + ئۆڵە]]
(نت)، (سیم)، ئەستوورایی، باسک: ئەوە بازۆڵەی باسکی بوو. هس.: (مک.) بابۆڵەی باسک.
بزۆز
«نفا.، سفا.» 1- کەسێکی ئارام ناگرێ، ئەوەی هەر دەجووڵێتەوه. 2- «مج.»، «سفا.» ئادثمیزادی هار و هاج.:: منداڵێکی بزۆزه * بزێو/1. «سن.» بزووک. تێبــ.- 1» ئەم وشەیه له ڕیشەی «مست. مت.» ی بزووتن داتاشراوه. بەلای منەوه داتاشرانی ئەم وشەیه دوو ڕێی تێدەچێ. یەکەم لە ڕیشەی مەسدەری بزووتن «بزوو» و وشەی ئاوێستایی «ڤەز» که یەکێک له ماناکانی «جووڵان و بزووتن» ه داتاشرابێ کەمەسدەر ی «بزووتن» ی ئێستای زمانی کوردیش دەبێ هەر لەو وشە ئاوێستایییه کەو تبێتەوه. دووەم - دیسان هەر ڕیشەی مەسدەری بزووتن «بزوو» دەگەڵ وشەی پەهلەوی «ئۆج» به مانای: هێز، زۆر، توانست، تێکەڵاوبوون و دەنگی «ج» بووبێته «ز»، لەوانەشه لە قۆناغێکی پێش ئێستادا بووبێته «ژ»