تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بازبازانێ
[[باز+باز+ ئانێ]]
(نت)، (هل.) تم: بازبازێن.
بازبازێن
[[باز+ باز+ئێن]]
ئەزبۆلە
[[ئەز=ئاز+بۆ «بۆن» +لە «ئم: پچووکی» ]]
«نتـ.» تمـ: ئەز بێ.
ئەزبێ
[[ئەز=ئاز+بێ=بێن=بۆن]]
«نتـ.» «سنـ.» گیا و گۆڵ و داو و دەرمانێ کە بۆ بۆن خۆش کردنی تام و بۆن دەکرێتە ناو چێشتانەوە ٭ئەزبۆلە، هەزبێ، هەزبێلە، بەهارات. هس.: ئازووقە، ئەزوا.
ئەزبەنیی
[[ئەز+بەنی «بەندی» ]]
«نتـ.»، «بکـ.» من بەندەی تۆ. تێبــ.ینی: وشەیەکە بۆ ڕێز لێگرتن و بە گەورە زانینی کەسێک، لە قسەکردنا بەکار دەهێنرێ. ٭ئەز خوڵام، ئەز گۆری، قوربان.
بازبازۆکی
[[باز + باز+ ئۆك+ئێ]]
(نت.) تم: بازبازێن.
بەرزبوونەوه
«مست.، لا.» 1- بزووتنەوە و جووڵانەوەی شتێک یا گیاندارێک لە ژێرڕا بۆ لای سەر ووی خۆی به جۆرێکی وا که کەم و زۆر له شوێنی پێشووی دوور کەوێتەوه، دەکرێ لەم حاڵەتی دوورکەوتنەوەیدا بە شوێنەکەی پێشوویەوە نووسابێ یا لێی جوودا بووبێتەوه، جا جیابوونەوەکەشی یێکجاری بێ یا بۆ ماو یەک:: فڕۆکەکە هێندە بەرز بۆتەوه هەر بەقەدەر، چۆلەکەیەک دیاره. ئەم بارانەی دوایی زۆر باش بوو دەغڵ بستێک بەرز بوونەوه. ئەم دیواره دوێنێ و ئیمڕۆ باش کاری تێداکراوه، دوو گەز بەرز بۆتەوه. 2- زیاد بوونی پایە و مەقامی کەسێک::ئێستا زۆر بەرزبۆتەوه هێندەی نەماوه ببێته وەزیر ئەوەی هیچی دەباراندا نەبێ که بەرز بۆوه لەخۆی بایی دەبێ.* ەرزەوه بوون.
بەزبێڵ
«نت.»، «سن.» تم: بەر جووت.
کردن به بنێشتی مەلای مەزبووره
«کن.»، «مک.» ئاگاداری کردن و پاراستنی ماڵی خۆ. تێبــ.- گۆیا مەلای مەزبووره بنێشتی جایوه و کاتێ زاری شل بووە دەریهێناوە و به سەری لووتیەوه نووساندوه، گوتویانه مەلا! ئەوه بۆ وادەکەی ؟ گوتویه دەمەوێ ماڵی خۆم هەمیشە لەبەر چاوم بێ.