تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاواڵ زاوا
«ستـ.»، «مکـ.» پێوەندی خزمایەتی نێوان دوو پیاوان کە ژنەکانیان خوشک بن. * ئاوەڵ زاوا، هاوزاوا. «بکـ.» هاڤ لینگ.
ئاوەڵ زاوا
«نتـ. ستـ.»، «سیمـ.» تمـ: ئاواڵ زاوا.
برا زاوا
[[ برا+زاوا]]
«نت.» ئەو کەسە یه شە وی گواستنەوەی بووک دەچێ و پشتێندی بووکێ د ەبەستێ و لە تەنیشتیەوه دەڕوا تا دە یگەیێنێتە ماڵی زاوا. تێبــ.- د ەشێ ئەو کەسه برای ڕاستی زاوا بێ یا هەر دۆست و برادە ری بێ.
بزاوتن
«مست. مت.» 1- جوڵاندنی شتێک لەشوێنی خۆی بۆ جێگەیەکی دی، بێ ئەوەی بەرز بکرێتەوه. 2- «مج.» هاندانی یەکێک به وتوڕە کردنی، بۆ ئەوەی له حاڵی خۆی دەربچێ و کارێک یا قسەیەک بکات.:؛ مەی بزێوه با دەست نەکا به قسەی حەلەق و مەلەق. *بزواندن. «کی.، بک.» بزافتن.
بەزاوابوون
«مست. لا.» 1- ئەنجام دانی کاری ژن و مێردایەتی له لایە ن کەسێکەوه که تازه ژنی بۆ گوێزرابێتەوه، تێبــ.ینی: زیاتر مەبەست لابردنی کچێنی «بووک» ه له لایان زاواوه که له زۆر کۆ مەڵگایاندا گرینگی تایبە تی هەیه و بە مایەی ڕووسووری «بووک» دادەنرێ:: هێشتا به زاوا نەبووه 2- «مج.» ژن هێنان:: یاخوا به زاوا بی «یاخوا ژن بێنی»
ئاڵۆزاو
«نمفـ. سمفـ.» ١- چلۆنایەتی هەموو شتێکی وەکوو بەن، موو... کە ئاڵۆز بووبێ. ٢- چلۆنایەتی کارێکی گرێ و گۆلی تێکەوتبێ، شتێکی بەسەرهاتبێ بە هاسانی جێ بە جێ نەبێ و سەرەو دەری لێ نەکرێ. ٣- حاڵی ئینسانێکی توڕە بووبێ، ڕقی هەڵستابێ: بەنی ئاڵۆزاو هەڵناکرێ. ئیشی ئاڵۆزاو جێ بە جێ کردنی دژوارە. پیاوی ئاڵۆزاو جێگە بە خۆی ناگرێ «سمفـ.»، ئەم ماشەرە بۆچی وا ئاڵۆزاوە. تەماشای ئەم پیاوە هێمنە چۆن ئاڵۆزاوە «نمفـ.» * ئالۆزکاو، ئالۆسکار.