تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەسڵ زادە
[[عا. کو.] ]
«ستـ.» نەجیب زادە، ئەوکەسانەی لە بنەماڵەیێکی ناوداربن//بۆرە پیاو.
بەگ زاده
«ت.»، «کع.، کئێر.» 1- هەموو ئەو کەسانەی له بنەماڵەی «بەگ» ێک دەکەونەوه:: بەگزادەی جاف، بەگزاد ی فەیزوڵلابەگی، بەگزادەی هەورامان. 2- «مج.» خاوەن بنەماڵە و نیشان، نەجیب ڕەسەن. «عا.» نەبیل. 3-(بک.) ئەوانەی بە دێهاتی کوردستانەوە دەخولێنەوە و دەهۆڵ و زوڕنا لێدەدەن. (ت،: ژابا،ل- ٥٣و٥٤) تێبــ.- بەلای منەوە دەبێ بە نیشانەی قەدر زانین و حورمەت گرتنی هونەری ئەو کەسانە، ئەو لەقەبەیان درابێتێ.
ئازادی
[[ پهـ: ئازاتیهـ ]]
«حمسـ.» بەندە و عەبد نەبوون، جڵەو بە دەست خۆوەبوون، ژێردەستەی کەس نەبوون * ڕزگاری. «بکـ.» ئازاهی. □ ئازادیی، سەربەخۆیی و میری و گەورەیی، داوا دەکەین بە زار و زمان و ددان و لێو «سەیفی قازی».
ئازادیخوا
«نفا.» تمـ: ئازادیخواز.
ئازادیخواز
[[ ئازادی + خواز «خواستن» ]]
«نفا.» ئەو کەسەی ئازادی دەوێ، ئەوەی بۆ ئازادی وڵات یا میللەت یا بیروباوەڕی «ئازادی گشتی» خەبات دەکا: ئازادیخوازان لە پێناو ئازادی نەتەوەی کوردا بە گژ ئیمپڕیالێزم و نۆکەرەکانیدا دەچن.
ئازادیخوازانە
[[ ئازادی + خوازی + ئانە] ]
١- «ستـ.» هەر کار و کردەوە و شتێکی پێوەندی بە ئازادیخوازییەوە هەبێ: خەباتی ئازادیخوازانەی میللەتان، مەقالەی ئازادیخوازانەکانی ڕۆژنامەی «نوور» بزووتنەوەی ئازادیخوازانەی نەتەوەی کورد. ٢-[ ئازادیخواز + ئانە]، «بنتـ.» وەکوو ئازادیخوازان، بە شێوەی ئەو کەسانەی ئازادییان دەوێ: ئازادیخوازانە بیر لە مەسەلەکە بکەوە. تێبــ.: ئەم وشەیە ئەگەر «سفەت» بێ لە وشەی «ئازادیخوازی» وەردەگیرێ و لە جوملەدا پاش ناو دێت و لە ئەسڵا دەبێتە «ئازادیخوازیانە» بەڵام دەنگی «ی» ەکە لەبەر قورسی دەکەوێ. بەڵام ئەگەر «بەند = قید» بێ لە وشەی «ئازادیخواز» دادەتاشرێ و هەمیشە پێش ناو دەکەوێ.
ئازادیخوازی
«حمسـ.» خەبات کردن لە پێناو سەربەستیدا، لایەنی ئازادی گرتن.
ئادەمیزاد
[[ ئادەمی + زاد] ]
«نتـ.» ئەو گیاندارانەی کە لە ئادەم کەوتوونەتەوە، نەتەوەی ئادەم * ئینسان، بنیادەم، بەشەر.
ئازاد
[ [ستـ: ئازاتە. پهـ: ئازات] ]
«سـ.» ١- کەسێکی بەندە و عەبد نەبێ، زەرخریدی کەسێکی تر نەبێ، دیل و ئێخسیر نەبێ * سەربەست. ٢- میللەتێک یا وڵاتێکی لە ژێر دەستی بێگاناندا نەبێ، سەربەخۆبێ. ٣- ئافرەتێکی ڕووی خۆی دانەپۆشێ و شەرم لە پیاوان نەکا. ٤- ناوە بۆ نیڕینە. تێبــ.: ئەم وشەیە شکڵێکی کۆنتری «ئازا» یە کە بە مانای «شجاع» ە. هس.: زات = جورئەت «کوردی»، ئەسەد= شیڕ «عەرەبی».
ئازاد کردن
«مستـ. متـ.» ١- بەرەڵڵاکردنی یەکێک لە بەندیخانە و دیلی و ئێخسیری. ٢- پساندنی پێوەندی بەندەیی و غوڵامێتی لە ئەستۆی کەسێ، دەرهێنانی تۆقی عەبدایەتی لە ملی ئەو کەسانەی «عەبد» ن. ٣- ڕزگارکردنی وڵاتێ لە دەس بیگانە. ٤- داماڵینی بەندوداوی ماددی و مەعنەوی لە کەسێک یا لە شتێک: ئازاد! «وەڵامی سڵاوی عەسکەرییە لە سوپای ئێران و کەوتۆتە ناو زمانی کوردییەوە، وەکوو ئەو سەربازەی سڵاوی نیزامی بۆ ئەفسەرەکەی دەکا، بەسترابێتەوە.»، شۆڕشی چاردەی تەمووز، عێراقی لە دەست ئیمپڕیالیزم ئازاد کرد. ٥- «مجـ.» تەڵاق دان و بەرەڵڵاکردنی ژن.