تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بریانی
[[بریان+2-ئی]]
«نت.» 1- مریشک، قه لەموون. بەرخ و مەڕ که ناوزگیان پڕکرابێ له برینج و بادام و بەهارات و کشمیش و... و../. و له ڕۆنا سوور کرابنەوه. 2- گۆشتێ که دەگەڵ پیواز و ڕۆن کرابێته ناو دیزه و «پاش نان کردن» خرابێتە تەندوورەوه «ئێستا فڕنیش» و لەسەر خۆ پیشابێ. 3- مەڕ یا بەرخ و.... و... که بەساغی به شیشەوه کرابن و دوور و نێزیکی ئاگرێکی خۆش ڕابگیرێن و بە هەوای ئاگرەکە ببرژێن. 4- «مک.»، «مج.» چەوەندری له تەنوورا پیشاو. تێبــ.- 1» دەنگی «ی» ی هەندێ وشەەی ئاوێستایی له قۆناغەکانی دوایی گەشەکردنیانا بوونه «ج» : 1- «سن.» یەڤه»، «په» یەڤ= جۆ. ئێستاش بن لەهجەی هەورامی «یەو» و به «جۆ» دەڵێن. وشەی «جەژن، جێژن.» ی کوردی له «یەسنه» ی ئاوێستایی به مانای عیبادەت و پەر ستن پەیدا بووه. 3- «یایاتووک» ی پەهلەوی له کوردی ئیمڕۆدا بۆته جادوو. ب» له زمانی پەهلە ویدا «برێج، برێز» بە تەندوورگوتراوه «تم:پفا، فره، ل- «8» و «بریجەن، برێزن» سوێنەیەکه «تاوەی گل و کوو معین نووسیویه» نانی لەسەر دەبێژن» تر: فەرهەنگ معین، ج، 1ل-518». ج» جا ئەگەر بێتوو ئەو دەستوورەی کە دەنگی «ی» ی ئاوێستایی له قۆناغی دوایی «پەهلەوی، کوردی» دا بۆته «ج» لەبەر چاو ڕابگرین و له «برێج» و «برێجەن» ورد ببینەوه بۆمان هەیه بڵەین که ئەسڵی ئەو وشە پەهلەوییانه له قۆناغی ئەوێستاییدا «برێ -ی» و «برێ یەن» بووه و بۆمان دەردەکەوێ که وشەەی «بریانی» شکڵی ئاوێستایی خۆی ڕاگرتووه و لەو کاتەدا به مانای «تەندووری» یا ئەو شتەی لە تەنوورا دەپیشێندرێ گوتراوه و پاشان ئەو مانایەی بۆ پەیدابووه که له سەرەوه باسمان کردن.
بریان
«س.» تم: برژاو.
بازی بێریان
[[باز + ئی + بێری + ئان]]
(نت.) ئەو ڕێگایەی هەموو ڕۆژێ (بێری) بۆ مەڕدۆشین پییدا دەڕۆن. ((بازی بێریان دوورەدێیە + بێری دێن شیر مەشکیان پێیە)) (فۆلکلۆر).