تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاروانە
[ [ئاروان + ە ئە١/ ]]
«نتـ.»، «مکـ.» وشترێکی «چ نێر چ مێ» چوار بەهاری دیتبێ.
بەروانک
«نت.»، «سن.، بک.» تم: بەروانکه. تێبــ.ینی: له نێوان دوو دەنگی «ن» و «ک» دا بزوێنه کوردی هەیه.
بەروانکه
[[ 1- به‌ر /2 +وان «ئم،» +كه «ئم.» ]]
«نت.»، «مک.» سیم.» پارچەیەک قوماش د ەیدروون و به بەر سینگی منداڵی ساوایەوە دەگرن و له پشت مل و ناو قەدی منداڵەکه له پشتەوه گرێ دەدرێ بۆ ئەوەی جلکەکانی پیس نەبێ.* «بک.، سن.» بەروانک.
ئاروان
[[ ؟ ]]
«نا.»، «مکـ.» وشترێکی سێ بەهاری دیبێ، نێر یا مێ * بەرزە. تێبــ. ـ ئەرۆنە، ئەرونە زەڕدوشتییەکانی «یەزد» و ئەروانە، زەڕدوشتییەکانی «کرمان» بە وشتری مێ دەڵێن کە حەوت ساڵی زیاتر بێ.
ئاروان لۆک
«نتـ.»، «مکـ.» وشتری نێر کە چوار بەهاری دیتبێ.
ئاروان وشتر
«نتـ.»، «مکـ.» وشتری مێنگەی چوار بەهار دیتوو.