تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاردکێش
[ [ئارد +کێش «کێشان» ] ]
«نتـ.» ئامرازێکە وەکوو بێڵ و خاکەناز لە ئاشا بۆ کۆ کردنەوەی ئارد و دوورخستنەوەی لە دەوری بەرداشەکان بەکاردێت.
ئاردەبارە
[ [ئارد + ه ـ ئە/١ + بار + ە ـ ئە١/ ]]
«نتـ.»، «سیمـ.» هەندێک ئاردە زیاد لە مزەی ئاش، ئاشێر دەیدا بە ئاشەوان* ئاردەوارە، «مکـ.» قڕەمزە. تێبــ. ـ «بارە» کە لەم وشەیەدا هاتووە دوو ڕێی دەچێتێ، یەکیان کە بە مانای «بەهرە» و ئەویتریان «بار + ە ـ ئە / ١» بێ کە ئەو دەمە مانای وشەکە دەبێتە «هەقی بار کردنی ئارد»، بەلای منەوە ئەمەیان نیزیکترە لە ڕاستی.
ئاردەبرنج
[[ئارد+ ە ـ ئە ١برنج] ]
«نتـ.» برنجی هاڕاوە
ئاردەبێژ
[[ ئارد + ە ـ ئە١/ + بێژ] ]
«ستـ.» شتێ زۆر ورد هاڕابیتەوە، وەک ئاردی دابێژراو وا بێ. تێبــ. - تەنیا مامۆستا وەهبی ئەم وشەیەی نووسیوە، خاڵ و مردۆخ و گیو باسیان نەکردووە. هس.: ئاڵەبێژ.
ئاردەتوو
[[ ئارد + ه ـ ئە١/ + توو] ]
«نتـ..» تووی وشکی کڕەکراو. تێبــ. - لە هەورامان توو ئیشک دەکەنەوە و کڕەی دەکەن «تازۆر ورد نەبێ» وەکوو مێوژ و میوەی ئیشکی تر هەڵدەگیرێ بۆ خواردنی زستان یا بۆ فرۆتن، یەکێکە لە حاسڵاتی هەورامان.
ئاردەجۆ
«نتـ.» هاڕاوەی جۆ
ئاردەشان
[[ئارد + ە ـ ئە١/ + شان «وەشاندن» ] ]
«نتـ.»، «سنـ.، هو.» تمـ: ئارداوێژهەنی چیش واچوون، چۆن مەکەرۆ، چوون گەرد ئاردەشان، ئاسیای گەردوون «مەولەوی: مکبـ ـ٢٤٩».
ئاردەمشار
[[ ئارد + ە ـ ئە١/ + مشار] ]
«نتـ.» وردەی دار و تەختە کە پاش بڕینەوەیان بە مشار، ئەکەوێتەوە.
ئاردەنۆک
[[ ئارد + ە ـ ئە١/ + نۆک] ]
«نتـ.» هاڕاوەی نۆک.
ئاردەوا
[ [ئارد + ە ـ ئە/١ + وا «= با = چێشتی شل و تراو» ] ]
«نتـ.»، «سنـ.» شۆربای ئاردی گەنم * پەڵوو، پەڵوولە.
ئاردەوارە
«نتـ.»، تمـ: ئاردەبارە.
ئاردەڵ
«نا.»، «سنـ.» پێش خزمەت، فەڕڕاش، گزیر، یاساوڵ. تێبــ. ـ ١: فەرمان بەرێک بووە لە بەردەستی والییەکانی ئێرانیدا، فەرمانەکی والی هەرچی بووبن بە دەستی ئەو جێ بە جێ کراون. ٢- بە قسەی دوکتۆر معین ئەم وشەیە «ئۆردیناریتسێ» ی ڕووسییە، لە کوردی و فارسیدا وای بەسەرهاتووە * ئەردەڵ، «کعر.» وەردیان.
ئاردەڵان
«نتـ.» تمـ: ئەردەڵان.
ئاردەڵووکە
[[ ئارد + ئەڵ + ئووکە] ]
«نتـ..» ١- ئاردێ کە لە ناو قووڵکەی ئاش دەمێنێتەوە. □ کاسە بۆیە لازمە تا ئاردەڵووکی دەربدا سەوڵی بۆیە لازمە نەک جۆگەلەی بیبا بە تاو «نالی: گمـ.» ٢- جۆرێ بەفرە، کلووی وردە کە دەستی لێ بدرێ وەکوو جوورەکانی تری بەفر دەست تەڕ ناکا و بە هاسانیش تۆپەڵ نابێ.
ئاری کردن
«مستـ. متـ.» یارمەتی دان، کۆمەگ کردن * ئالی «ژابا/٦، کف٤٤»، هاری «کف ٢٩٨». تێبــ.: ئەم وشەیە و چەندێکی تر کە هەر لەمە وەرگیراون، لە ساڵانی شەڕی دووەمەوە لە نووسینی سیاسیدا بە کارهێنراون.
ئارەزووکردن
«مستـ. متـ.» هەست کردن بە ئیشتیای شتێک، دڵ لە دووی شتێک بوون.
ئارەق دەردان
[ [١- ئارەق + دەر + دان ]]
«مستـ. لا.»، تمـ : ئارەق کردن.
ئارەق پێ کردن
[ [١- ئارەق + پێ + کردن ]]
«مستـ. متـ.» ١- خەجاڵەت کردنەوە و بە شەرمدا خستنی یەکێک. ٢- ترساندن و تۆقاندن. ٣- پارە ئەستاندن لە کەسێ بە نیوە زۆر و نیوە خواهیشت: ئیمڕۆ حەسەن ئارەقی بە شیڕکۆ کرد پێنج دیناری لێ ئەستاند * ئارەق پێ کردنەوە.
ئارەق پێ کردنەوە
«مستـ. متـ.» تمـ: ئارەق پێ کردن.
ئارەق کردن
«مستـ. لا.» ١- هاتنە دەری ئارەقە لە لەشی ئینسان. ٢- «کنـ.» گەرمابوون، بە خۆدا شکانەوە، خەجاڵەت بوونەوە * ئارەق دەردان، ئارەق ڕشتن/ ١، ئارەق کردنەوە.