تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بگرەوبەرده
«نت.» هەرا و هۆریا، هەراو بگر، پیشێوی* بگر بگر.
بڵاو کردن
«مست. مت» ل، لێک دوورخستنەوە، لێک جیاکردنەوە:: شانی تووکی سەر لێک بڵاو دەکا.
بڵاو کردنەوه
«مست. مت.» 1- بەشینەوەی شتێ بەسەر خەڵکا:؛ پارەیەکی زۆری بەناو مەنگوڕاندا بڵاو کردۆتەوه ڕۆنی لێ سەلەم کردوون. 2- «تت.» دابەش کردنی ڕۆژنامە و بەیاننامه....:: لەوەتی دەوڵەتی عیڕاق دامەزراوه، گەلێ کتێبــ. و ڕۆژنامەی کوردی بڵاو کراوەتەوه. ڕادیۆ دەنگ و باسان بڵاودەکاتەوە. «عا..» نشر، ئیزاعە.
بڵاوه لێکردن
«مست. لا.» تم: بڵاوەکردن.
بڵاوه پێ کردن
[[بڵاوه +پێ «به‌+ی» + کردن ]]
«مست.، مت.» به کۆمەڵێ خەڵک لێکتر یا له شوێنی دوور خستنەوه.:: پۆلیس خۆ پیشاندانەکەی بڵاوه پێکرد. لەشکەرەکەیان بڵاوه پێکرد.
بڵاوه کردن
«مست. لا.» به ولاولادا ڕۆیشتنی کۆمەڵێ خەڵک که له شوێنێکا کۆ بووبنەوه:: کابرا قسەکانی هێنده بێ ڕێ وجێ بوون خەڵکەکه زوو بڵاوەیان کرد.* بڵاوەلێکردن.
بڵند کردن
«مست. مت.» 1- هەڵگرتنی شتێک و له شوێنی خۆی بە رەو حەوا بردن یا جووڵاندنی.::کەمێک سەری ئەو داره بڵندکەن. دەستێکی دەگەڵ بدەنێ و تێڕەکەی بۆ بڵندکەن.- هەڵچنینی دیوار و خانوو بەرە و...:: خانو وەکەی و ەها بڵند کردووه ماڵی مەی خنکاندووە. ئەو دیوارەتان بۆچی وا بڵند کردووە. 3- هەڵبڕینی دەست و قاچ و سەر و...:: تۆزێ قاچت بڵند کە. کوڕە دەستت بڵند کە. 4- «کئێر.» دزینی شتێک، سووکەدزی:: کیفی کابرایان بڵند کرد (جزدانەکەیان دزی). ب) ساز کردن و هەڵگرتنی ئافرەت بۆ کەیف و ڕابواردن. تێبــ.- بەم دوو مەعنایە، ئەم دوایانە لە (فارسی)ڕا پەڕیوەتەوە ناو زمانی کوردی.
بۆ ئەژماردن
[[4-بۆ/2+ئه‌ژماردن]]
«مست. لا.» حیسابی کردنی پاره یا هەر شتێکی دیکەی که دە ئەژماردن بێت لەبەر چاوی کەسێکی تر، تا پاشان تەسلیمی بکرێ.
بۆ بژاردن
[[4-بۆ/2+بژاردن]]
«مست.، لا.» تۆڵەی شتێکی له دەست کەسێدا زایه بووبێ یا زەرەری پێگەیشتبێ، تۆڵە بۆ خاوەنی شتێک کردنەوه.
بۆردومان
«نا.»،، «سیه.» تم: بۆمباران. تێبــ.- ئەم وشەیه «بووردمان» ی فرەنسییه و جەڕاوه، وای بۆ دەچم که له ڕێگای تورکی عوسمانیڕا هاتبێته ناو زمانی کوردی له کوردستانی عێڕاق.
بۆمباران کردن
«مست. مت.» بەردانەوەی یەک لەدوا یەکی بۆمبابەسەر شوێنێکدا.
بۆن کردن
«مست. لا.» 1- هەست کردن به بۆن:؛ کەپۆی گیراوه بۆن ناکا. 2- پەیدا بوونی بۆنی ناخۆش که له ئەنجامی تەفاعولی ناوی خۆیان یا تەفاعول دەگەڵ هەوای دەور و بەر، بۆنیان دەگۆڕێ. 3- «مج.» تۆزێ ئاگاداربوون له کارێکی:: ئازادیخوازان گورج بۆنی پیلانەکانی ئیمپڕیالیزم دەکەن. 4- «مست. مت.» وەبەر لووت دانی شتێ بۆ ئەوەی بزاندرێ بۆنی لێدێ یان نا.* بۆن پێوەکردن.
بۆنگ کردن
«مست.. مت.» خوش کردن و ئامادەکردنی پێستەی هەندێ گیانداران «گا، مەڕ، بزن» بۆ مەشکه.
بۆڕخواردن
[[1-بۆڕ+خواردن]]
«مست. لا.» تێکشکان، ژێر کەوتن، قسه پێنەمان:: کۆنه پەرست له بەرانبە ر پیاوی ئازادیخوازا زوو بۆڕ دەخوا.
بۆگەن کردن
مست. لا.»، «کعر.» 1- ڕزین و بۆن پەیدا بوونی میوەجات. 2- مانەوەی گۆشت و ئەو جووره شتانه و بۆن گرتنیان. 3- مانەوەی مردووی ئادەمیزاد و کەلاکی گیاندارانی دیکه و بۆن لێ هەستانیان. 4- «مج.»، «کن.» بۆنی مانەوەی هەموو شتێک و هەموو کەسێک لە شوێنێک یا بێ ئەوەی ڕێژیمی پاتشایەتی بۆگەنی کردووه و به کەڵکی ئەم زەمانه نایەت.
بۆڵەکردن
«مست. لا.»، «سن.» تم: بۆڵاندن.
بە ئەهمیەتەوە سەیر کردن
(کەسێ، کارێ، شتێ) تم: ئەهمیەت پێدان.
بە دی کردن
[[1-به‌/8+دی «دیتن» +كردن]]
«مست.، مت.» له دوورەوه دیتنی شتێک، بەرچاو خستنی. «عا.» مشاهدة.
بە شینی خواردن
«مست»، «مت.»، «کن.» ١- فرۆشتنی بەرهەم و حاسڵاتی کشتوکاڵ، بەر له پێگەیشتنی فرۆشتن. 2- «مج.» هەموو بەرهەمێکی دیکه، بە م دەردەبردن. تێبــ.ینی: ئەم مەسدەره لەوەڕا پەیدا بووه که جووتێرانی کوردستان، لەبەر نەداری و دەستکورتی پێش ئەوەی حاسڵاتیان پێ بگا، له شاران به بازەرگانانیان د فرۆشت وپارەکەیان لێ وەردەگرت. ئەوجار که حاسڵەکەیان پێد ەگەیی، یان دەیان فرۆشت و قە رزی کابرایان لێ دەدایەوه یا هەر حاسڵەکە یان تەسلیم دەکرد و خۆیان هیچی وایان بۆ نە دەمایەوه. جا لەم بەین ەدا ئەگەر قسە چۆنیێتی حاسڵەکەیان هاتبایه گۆڕ، دەیانگوت: (بەمن چی! من بە شینی خواردوومه.)
بەتاڵ کردن
مست. مت.» 1- هیچ شتێ ده دەفرێکدا نەهێشتن.:: شوشەکانیان هەموو بەتاڵ کردبوو، دەمی به جامی دۆیەکەوه نا تا بەتاڵی نەکرد دەمی هەڵنەگرت. 2- چوونەدەر له خانوو، ژوور،... و چۆڵ کردنیان.:: ئەرێ ئەم خانووەمان کەی بۆ بەتاڵ دەکەی ؟ ژوورەکەم هەر بەتاڵ نەکرد.