تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەسەف کردن
[[عا. کو.] ]
«مستـ. لا.»، «کعر» دەربڕینی داخ و ئەفسووس، نیشاندانی پێناخۆشی لە کار و کردەوە و ڕووداوێک.: ئەسەف دەکەم کە هێشتا نەمتوانیوە تێی بگەیێنم، ئەسەفی دەکرد کە هەرچی دەکا بۆی حیساب ناکرێ.
ئەشکنجەکردن
«مستـ. متـ.» ۱- ئازاردانی کەسێک بە ئامارازی تایبەتی. ۲- ناڕەحەت کردنی کەسێ بە قسە و توانج. ٭ئەشکەنجە دان.
ئەفسووس خواردن
«مستـ. لا.» ئاخ هەڵکێشان و خەم و خەفەت خواردن بۆ شتێک کە لە دەست چووبێ، با کەسێکی مردبێ یا بۆ ڕووداوێکی ناخۆش.
ئەفەرۆزکردن
(مست. مت.) پاش گوێ خستن، حیساب بۆ نەکردن، تەرک کردن، ئیهمال کردن، بەلاوەنان (ی کەسێک). دەبوایە هەر زوو ئەفەرۆزی کەی بۆ دۆستایەتی نابێ، دەمێکە ژنە گەورەی ئەفەرۆز کردووە، هەر خۆمان بچین و ئەم کابرایە ئەفەرۆز کەین باشە. تێبــ._ با لای منەوە ئەم وشەیە لە دەوری عوسمانیدا هاتۆتە ناو زمانی کوردی، ئەوانیش لە (ڕییفویزێ Refuser) فرەنسییان وەرگرتووە کە هەر بەم مانایەیە. هس.: (عا.: رفز).
ئەمر کردن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) فەرماندان، داوا کردن یا نەکردنی کارێک. ئەمرکە چامان بۆ بێنن، ئەمر کراوە بە شەو کەس لە ماڵی خۆی دەرنەکەوێ.
ئەمرپێکردن
[[عا. کو.]]
(مست. مت.) بۆ جیبەجێ کردنی کارێک، فەرمان (بە کەسێک) دان. ئەمری پێکرد کە دانیشێ، ئەمریان پێکردین، ئەمریان پێدەکەن.
ئەمری خوا (خودا،خوڵا) کردن
(کن.) لەدنیاچوونەدەر، مردن. *عەمری خواکردن.
ئەمین کردنەوە
[[عا. کو.]]
(مست. مت.) ١- ترس ڕەواندنەوەی کەسێکی (لەبەر هەرچی بێ) ترسابێ و خۆی شاردبێتەوە یا هەڵاتبێ. دزەکانیان ئەمین کردەوە پاشان گرتیانن، دە بچن ئەو کورە ئەمین کەنەوە با بێتەوە. ٢- (مج.) گرتنەوەی بارگین و ئێستری بەرهەڵ بوو.
ئەنجن ئەنجن کردن
(مست. مت.) ١- وردوردکردن، لەت وپەت کردن، پارچەپارچەکردن،. ٢- تم: ئەنجنین. هەموو گیانیان ئەنجن ئەنجن کرد.
ئەژماردن
[[پهـ: ئۆشمورتەن، ئۆشمارتەن]]
«مستـ. متـ.» دیاری کردنی چەندێتی شتێک، حیساب کردن، گوتنی یەک، دوو، سێ و... و... هەر جارە لادانی پارچەیەک لەو شتەی مەبەست بێ بزانن چەندە.: هێشتا نەت ئەژماردووە دەڵێی ئەوەندەیە، ئەوە سێ جارە دەیئەژمێرم یەکێکی هەر کەمە. «خاڵم ئەژماردن سەت و بیست و نۆ» «هیچ خاڵم نەدی لە گوێن خاڵی تۆ» «فۆلکلۆر» ٭بژاردن/۱، ژماردن، «بکـ.» هەژمارتن، حیساب، حیسێب، حیسێو «کردن»، «جنو.» ژمارە کردن. حەساو کردن.
ئەژماردە
«نمفـ: ئەژماردن» شتێکی زاندارابێ چەندە، حیساب کراو.: پارەکەی بە ئەژماردە لێ وەرگرن. ٭بژاردە، ژماردە.
ئەڵقاوێزکردن
(مست. مت.)، (سن.) لە سێدارەدان، بە دارا کردن. هەڵاوەسین، ئیعدام کردن.
ئەڵقەڕێزکردن
[[عا. کو.]]
(مست. مت.)، (سن.) تم: ئاڵقەڕێزکردن.
با بردوو
[[با + بردوو]]
(سمف.)، (مج.) هەر شتێکی لەدەس دەرچووبێ.
با بردەڵە
[[با بردوو + ئەڵە]]
(سمف.)، (مک.) ١- هەر شتێکی سووکەڵەی با بتوانێ ڕایڕفێنێ. ٢- (مج.) ئینسانیی بێ تاقەت و کزەڵووکە. ((منیش با بردەڵەی بەر گێژەڵووکەم + دەمێک لەو قووڵکە، تاوێک لەو چڵووکەم))، (هێمن). تێبــ.- لەم وشەیەدا (و)ی ئاخری (بابردوو) دەگەڵ (ئە(ی سەرەتای (ئەڵە) تێک هەڵدەنگووتوون و (ئە)یەکە (و)یەکەی داپۆشیوە و لەناوی بردووە.
با دەرکردن
[[با + دەر + کردن]]
(مست. مت.) ١- بە دەستووری کۆنی کوردەواری، چوونە سەر چاک و پیران بۆ چارە کردنی نەخۆشی باداری (ڕۆماتیزم). هەموویان چوونە سەر پیری شەوکێڵ با لەخۆیان دەرکەن. ٢- کردنەوەی زارکی هەمبانە و کوندە و...ی فووکراو بۆ ئەوەی هەواکەیان لێ بێتە دەر و بپووچێتەوە.
با کردن
[[٣- با/ ٣- +كردن]]
(مست.لا) ئاوسا نی زگی ئادەمیزاد لە ئەنجامی خواردنی هەندێ خواردەمەنی کە زگ دەئاوسێن وەکوو بامێ و پێواز و... یا هەر لەبەر زۆر خواردن و خواردنەوە.: ئەوەندەی خوارد بای کرد و لەجێی خۆی لێی تخێڵ بوو.
بابابردۆڵە
[[بابابردوو+ ئەڵە]]
(سمف.) تم: بابردەڵە. تێبــ.- لەم وشەیەدا (و)ی وشەی (بابردوو) دەگەڵ (ئە)ی (ئەڵە) تەرکیب بووە و (ئۆ)ی لێ پەیدا بووە. تەنیا خوالێخۆش بوو مامۆستا گیو ئەم وشەیەی لە (مەهاباد)ا نووسیوە.
بابۆڵە پێچ کردن
(معت. مت.)، (سن.) پێچانەوەی منداڵی ساوا بە شکڵی مەلۆتکە.
بار بردن
[[بار + بردن]]
(مست. لا.) پەیدابوونی توانایی لە وڵاغێکدا بۆ ئەوەی باری لێبندرێ. ئەم ئێسترە بار نابا (توانایی هەڵگرتنی باری نییە، یا ناکرێ- لەبەر هەر هۆیەک بێ- باری لێبندرێ). *بار هەڵگرتن.