تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بە رخ
[[په:ڤه‌ره‌ك، ڤەڕەک]]
«نا.» 1- بەچکەی نێر و مێی «مەڕ» پێش ئەوەی بۆ بڕینەوە دەست بدا. * «بک.» بەرخ. «جن.» بره. «زا» ڤەری، ڤەرێک. 2- لەبەر خۆشەویستی یا بۆ سە رکۆنەکردن به منداڵ و هێندێ جاریش بە گەوره دەگوترێ.:: بەرخم. بەرخی بابم تۆزێک هۆشت بێنەوە بەر خۆت. 3- یەکێکه لە دوازده برجی ئاسمان کە بە عەڕەبی پێی دەڵێن «حەمەل» .
بەرخەلەوان
[[به‌رخه‌ل+3-ئه‌/2/وان]]
«نت.» شوانێکی ڕانی بەرخان دەباته لەوەڕ. * «مک.» بەرغەلەوان، بەرخەوان. «بک.» بەرخ ڤان.
ئابدارخانە
[ ١- [ئابدار + خانە]، [فر. کو.] ]
«کئێر.»، «نتـ..» ١- چاوگە ژوورێکە لە کۆشکی پاتشایان و ماڵە دەوڵەمەند و دەرەبەگاندا، بۆ ساز کردنی چا و قاوە و شەربەت و ئەو جۆرە شتانە تەرخان دەکرێ. ٢- هەموو کەرەستە و نۆکەر و باربەری دەزگای خواردن و خواردنەوە کە پاتشا و ئەمیر و گەورەپیاوان دەگەڵ خۆیان دەیان بردە سەفەران.
ئارخەیان
[[ تو. ]]
«سـ.»، «مکـ.» تمـ: ئەرخەیان
ئاورخانە
«نتـ.»، «مکـ.» ۱-تمـ: ئاتەشخانە/۲، ۲-تمـ: ئاتەشخان، ۳-تمـ: ئاگرخانە/۱.
ئاگرخۆش کردن
«مستـ. متـ.» ١- دەست تێدان و تێک وەردانی ئاگر «کۆکردنەوە و خستنەسەریەکی سووتەمەنی ناو سۆبە و ئاگردان» تا باشتر بسووتێ. ٢- تێک وەردانی ئاگری خوڵووز و تەپاڵە و... تا خۆڵەمێشەکەی لەسەرلاچێ و تینی زۆرتر بێ. ٣- «کنـ.» قسە هێنان و بردن لە نێوان دوو کەسا کە نێوانیان ناخۆشی بێ، ناخۆشتر کردنی نێوانی دووکەس، فیتنەیی کردن.
ئەرخەوان
«نا.» ۱- دارێکە، گەڵاکانی خڕن، گوڵی سووری هەیە، لە سەرەتای بەهارا دەپشکوێ و سەرتاپای دەبێتە گوڵ، گوڵەکانی تۆزی شیرناییان تێدایە و هەندێ کەس دەیخۆن. «کارێزی شەریف ئاوی نەماوە» «ئەرخەوان لق و پۆپی شکاوە» «پیرە مێرد- ۱۰۸» ۲- ناوە بۆ ئافرەت.: مامە حەسەنی ئەرخەوانی کەبابچی بوو لە مەهاباد.
ئەرخەوان سوور
«نتـ.»، «سیمـ.» فەسڵی لافاوی بەهاران. تێبــ.ینی: دوو هۆی هەیە کە ئەو فەسڵەیان وا ناو ناوە، یەکەم چونکوو دەکەوێتە وەختێ کە داری ئەرخەوان گوڵ دەکا، دووەمیش لەبەر ئەوەی کە ئاوی ڕووباران سوور دەبێ و شێوەی ڕەنگی ئەرخەوان دەدا.
ئەرخەوانی
«سـ.» ڕەنگی وەکوو ڕەنگی گوڵی ئەرخەوان، سووری مەیلە وبنەوش، سوورێکی ڕەش باو.
ئەرخەیان
[[تو.]]
«سـ.»، «مکـ.» دڵنیا، خاترجەم: ئەرخەیان لێی بنوو، ئەرخەیان بن هیچی بەسەر نەهاتووە. ٭ئارخەیان.
بارخانە
[[بار + خانە]]
(نت.)، (مک.) ١- کاتی پێگەیشتنی هەندێ تووتنێ، بارخانەی خوری، بارخانەی لۆکەی. ٢- موتڵەقی پێگەیشتینی تووتن و هاتنە بازاڕی بۆ فرۆتن. میرزا گیان هێندێک شتومەک هەڵدەگرم بە وەعدەی بارخانەی. ٣- لەسەریەک هەڵچنینی کۆمەڵێ بار. توونەکان بارخانە بکەن، ئەو بارانە لە هۆو بەرهەیوانە لە بارخانە بدەن. تێبــ.- آ) وەکوو دەزانن (خانە) بە مانای ماڵ و ژوور هاتووە، ئەم وشەیە- وەکوو هەندێ وشەی دیکە کە دەگەڵ (خانە) تەرکیب بوون وەکوو (نانەواخانە، ئاتەشخانە، چاپخانە،...،...) بەپێی ڕێزمانی کوردی پێکهاتووە. ٢- دەبا ئەم وشەیە ماناکەی (جێگەی بار) بێ بەڵام دەبینین ماناکانی، هیچکامیان دەلالەتێکی ئاوایان نییە، بۆیە من وای بۆ دەچم کە مەبەستی ئەم وشەیە لەپێشدا هاتنەوەی باری حاسڵات لە دەشتەوە بۆ ماڵ (خانە) بووبێ و ڕێی دەچێتێ لە قۆناغی پێش ئێستادا (باربەخانە) بووبێ. ب) بۆ مانای سێیەم (هەڵچنینی بار لەسەریەک) چونکوو ماڵ (خانە) تەنگەبەرە و جێگای باری زۆری لەچاو شتتی تردا تێدا نابێتەوە، باریان کە هیناوەتەوە ماڵ لەسەریەکیان داناون، جا دەبێ مەدلوولی ئەم وشەیە لە (تایبەتی) ڕا بۆ (گشتی) گەشەی کردبێ و موتڵەقی هەڵچنینی بار لەسەریەک بۆتە مەدلوولی (بارخانە).
بارخانە کردن
[[بارخانە + کردن]]
(مست. مت.)، (کئێر.) هەڵچنینی فەردە و بار (هەرچێکی بێ) لەسەریەک، لە عەمبار یا هەر جێگەیەکی ترا.
بارخستن
(مست. مت.) داگرتنی بارەکانی کاروانێک لە پشتی وڵاغەکان، لە (خان) یا هەر جێگایەکی ترا بۆ وچان و ماندوو حەسانەوە * خستن. بارکردن.
باروبارخانە
(نت.)،(مک.) هەموو ئەو بارە کاڵا و شتومەکەی بە کاروان لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێک دەگوێزرێتەوە و زیاتر بە ناوی خاوەنەکەی هەڵدەدرێ. باروبارخانەی میرزا حاجی لە مەسکەوێ ڕا گەییشتە جێ. باروبارخانەی حەمە قەددۆی مووسڵیش وانابێ.
بندرخه
[[؟]]
«نت.»، «هل.» هەفتەی شەشەمی زستانه به حیسابی کوردەوار لە مەڵبەندی هەولێر، دەکەوێته نێوان «بەند» و «مەیرەم» .
بنەوبارخانه
[[بنه/2_و+بارخانه/3]]
«نت.» بار و بارخانەی «تم: -2 باز رگانێ دەگەڵ کەل و پەلی ژیانی تایبەتی خۆی و چاروێدار و کاروانچیەکان. *(مک) باروبنە.
بۆگه مرخه
[[١بۆ+ گەمرخە؟ ]]
نت.»، تم: بۆگنخ
بەدەرخواردن
«مست.لا.» تم: بەکار هاتن.
بەرخستن
«مست. لا.» تم: بەر فڕێدان.
بەرخوردار
[[4- به‌ر/1+خور «خواردن» +دار «ئم.» ]]
«سفا.» ئەو کەسەی کەڵکی له کار و زەحمەتی خۆی نەتیجەی باشی دەست کەوتبێ «بەری لێ خواردبێ».
بەرخورداربی
ڕستەیەکه بۆ چاکه خواستن و دڵ ڕاگرتن به یەکێک دەگوترێ، جاروبارەش بە پێی جێگا و شێوەی قسه کردن دەگۆڕێ و بۆنێکی تووڕەیی و ناڕەزایی لێدێ.