تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



برازا
[[برا/١+ زا «زاگ. نمف، له‌ زان یا زاینین]]
«نت.» کوڕ، کچ، ژن، یا پیاوێکی ئەولادی برای کەسێ بن. ئەو منداڵانەی باوکیان د ەگەڵ پیاوێکی دیکه برا بن. «ڕووم کرده بەزمی خاسی برازا ئەزیزەکەم + ئەمشەو بە سەد تەوازوع و ئیخلاس و سەرکزی»، «ڕەزا - ٥٤»
بەرازخۆر
«نت.، ست.» 1-کەسێکی گۆشتی بەراز بخوا. 2- لەقەبی عەشیرەتی قەڵخانییە که له مەڵبەندی کرمانشا دادەنیشن و تا ئێستاش گۆشتی بەراز دەخۆن.
بەرازه
[[به‌راز+5-ئه‌/1، ]]
«نت.» دوو ددانی گەورەیه که وڵاغی بەرزه پاش ئەو ی تەخت دەبێ و لە شیله پاک دەبێتەوه، لە تەمەنی 4- 6 ساڵیدا دەری دە کا.
بەرازی غەزریو
1- بەرازێکی ڕقی هەڵستابێ و هەرچی بێته پێشی پەلاماری بدا. 2- «کن.» ئادەمیزادی ڕق ئەستوور هەر پیش بخواتەوه.:: تەماشای هەر دەڵێی بەرازی غەزریوه.
بەرازەوان
[به‌راز/1+3-ئه/2+وان]]
«نت.» ئەو کەسەیه که دەچێته بەر ڕەوەی بەرازان. شوانی بەرازان:: شێخی سەنعان حەوت ساڵی بەرازەوانی کرد.
ئامراز
[[پهـ: ئەوبزار]]
«نا.» ١- دەزگا، یان مەکینە و شتێکی کە بۆ جێ بە جێ کردنی کارێک کەڵکی لێ وەربگێرێ «چەقۆ، مشار، ڕەندە، قەڵەم...» : قەڵەم و کاغەز و مەرکەب ئامرازی نووسینن، ئوتۆمبێل و فڕۆکە ئامرازی باشن بۆ سەفەر، تفەنگ ئامرازی شەڕە. ٢- ئەدات «لە زمانەوانی و رێزماندا» : پاشبەند و پێشبەند ئامرازی داتاشینی وشەی تازەن لە زمانی کوردیدا. ئەلف و نون ئامرازی جەمعە. ٣- «مجـ.» هۆ. وەسیلە: ئیسڕائیل ئامرازی دەستی ئیمپڕیالیزمە. تێبــ. ـ بە لای منەوە، وشەی «هەوجاڕ» شکڵێکی تری ئەم وشەیە. * ئەمراز.
بەراز
«ست:ڤەرازه»، «نا.»، «نێو، بک.» 1- گیاندارێکی بەهێز و قورسه، لەوانەیه بەچکە ی خۆیان بە شیری مە مکان به خێو دەکەن، سمی هەیە، پێستی ئەستوورە، تووکی کورت و ڕەقه، لمبۆزی هەیه، دوو ددانی لەو لاو لای دەمی هاتوونه دەر «شفره» یان پێدەلێن، بۆ خۆ پاراستن و شەڕ کردن کەڵکیان لێ وەردەگرێ.* «نێوخووگ، وەراز. «جن.» و راز. تێبــ.ینی:آ» ئادەمیزاد له زۆر کۆنەوه بەرازی کەوی کردووه و به «ڕەوه» به خێوی کردووه، له دەور و بەری چەمچەماڵ «کوردستانی عێڕاق» دێیەکی کۆن بەناوی «چەرمووگ» له ژێر خاک دەرکەوتووه زانایانی باستانناس لایان وایه یەکێک لەو شوێنانەی که ئادەمیزاد پاش ئەوەی ئەشکەوت نشینی بەلاوه ناوه، ئاوەدانی کردۆتەوه و شتی وای تێدا دۆزراوەتەوه پێشان دەدەن خەڵکی ئەم «دێ» کۆنه بەرازیان بەخێو کردووه پاش بڵاو بوونەوهی ئیسلامەتی له کوردستان و موسڵمان بوونی زۆربەی زۆری کوردان و لە بەر ئەوەی که خواردنی گۆشتی بەراز له ئیسلامەتیدا ڕەوا نییه، تۆوی «بەرازی کەوی» له کوردستانا بڕاوەتەوه و «فەله» ی کورد کەم تا بێشێک له ماڵانا بەخێوی دەکەن، بەڵام بەرازی کێوی له گەلێ شوێنی کوردستانا هەیه. ب «بەرازی کێوی زیاتر له ناو زۆنگ و مێشه و دارستاندا دەژی و شەوانه دەردەکەوێ و زەوی دەکێڵێ و زیان به باغ و کشتوکاڵ دەگەیێنێ. ج) «بەراز گیاندارێکی قەڵەو و گۆشت و خەزو بەزێکی زۆری هەیه، دەست و قاچی له چاو گەورەیی جە ستەی کورتن، ملی ئەوەنده نییه که بتوانێ سەری بەم لاو لای خۆیدا بچەرخێنێ. د» بەراز نێر یا گۆڵە بەراز «بڕەک» و «یەکانە» ی پێدەڵێن و دێڵەکەشی «مالۆس» ی ناوه. مالۆس هەر عومری گەیشته نۆ مانگ توانایی ئەوەی دەبێ یەکانه هەڵبگرێ و ساڵێ دوو جار، له سەرەتای بەهار و پاییزا دە تر ەکێ و هەرجاره 6- 12 بەچکەی دەبێ که پێی دەڵێن «کوودەڵه» یا «بزەڵه». بەراز تا پازده ساڵان دەژی. 2- «مج.» پیاوی قەڵە وی کورتەبنه.