تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بازی دەوڵەت
(نت.)، (باز)ێک بووە کە بە پێی چیرۆکە کۆنەکانی کوردەواری بۆ دیاری کردن و هەڵبژاردنی حاکم، میر یا پاتشا هەڵیان داوە و لەسەر هەر کەسێ نیشتبێتەوە کردوویانە بە گەورە و حوکمدار. *بازی یەقین.
بەختی وەک سەگ دەوەڕێ
کن.» هەر کارێکی دەستی بداتێ سەردەکەوێ.
ئاردەوا
[ [ئارد + ە ـ ئە/١ + وا «= با = چێشتی شل و تراو» ] ]
«نتـ.»، «سنـ.» شۆربای ئاردی گەنم * پەڵوو، پەڵوولە.
ئاردەوارە
«نتـ.»، تمـ: ئاردەبارە.
ئومێدەوار
[[ئومێد+ئە+وار]]
«ستـ.» کەسێکی ئاواتێکی هەبێ و چاوەنواڕی جێبەجێ بوونی بکا.: ئومیدەوارم هەموو لایەکتان ساغ و سڵامەت بن. //نائومێد.
بادەوە
[[با + دەو ؟ + ئە]]
(نت.)، (مک.) کاغەزێکی چوارگۆشە یا درێژۆکەیە، چەند کەوانەی قامیشی لێ قایم دەکەن و کلکێکی پەڕۆ یا ئاڵقە کاغەزی تێدەخرێ، چوار پارچە دەزووش لە چوار قولنجکی دەبەستن و پێکەوە گرێ دەدرێن، ئەوجار هەندێ دەزووی تێدەخەن و کاتێ (با) هەڵدەکا، منداڵان هەڵیدەدەن بۆ حەوا. * (کعر.) کۆلارە. (سن.) بازی هەوایی، بەرزە هەواییلە. بەرزە حەوایلە.
بەردەواز
«نت.» تم: بەردەباز.
بەردەوان
[[به‌رد/1+3-ئه‌/2+وان]]
«نت.»، «ست.» 1- کەسێکه که دەتوانێ به شاخی سەخت و زە رد و ماهان هەڵگەڕێ و سەرکەوێته سەر. 2- ناوە بۆ کوڕان، * شاخەوان.
بەردەوک
[[1- به‌ر/2+ده‌و «ده‌م» +ئك]]
«نت.»، «بک.» ئەو کەسەیه کە پیاوێکی گەوره * «ئاغا، میر، پاتشا» هەڵی دەبژێرێ و هەمیشە دەگەڵ خۆی دەیگێڕێ و دەبێتە مەحڕەمی ڕازی. «عا.» نەدیم. * هاودەم هامڕاز تێبــ.ینی: ژاپا «تم: ل-44» دەڵێ ئەم وشەیە بە مانای (مەحڕەمی ڕاز)ە و مانای لۆغەتی وشەکە که ئاوایە: «ئەو کەسەی که پیاو دەتوانێ دەمێ خۆی لەلا بکاتەوه و قسه بکا..»