تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاودێر
«نفا.، سفا.» کەسێکی کشتوکاڵ ئاو دەدا، ئەو کەسەی ئاو بەردەداتەوە بۆ سەر دەغڵ و دان و بە پێمەڕە خەریکی دەبێ تا بە هەموو لایەکی ڕابگەیەنی. «جەبباری بێ فتووری، سوڵتانی بێ قسووری» «ڕەززاقی مار و مووری، ئاودێری دێمە کاری» «حاجی»
ئاکادێمی
[[ = فره‌نسی: ئاکادێمی. له‌ یۆنانی وه‌رگیراوه‌] ]
«نا.» ١- شوێنێکی تایبەتیە کە لەوێدا بە کردەوە فێری زانست یا فەننێک دەبن.: ئاکادێمی جەنگ، ئاکادێمی شۆڕش ٢- ئەنجمەنێکە لەوێدا: ئەدیب و زانا و هونەرمەند کۆ دەبنەوە و بۆ پێشخستن و پەرەپێدان و ڕێک خستنی بەشێکی دیاری لە بەشەکانی زانست ڕاوێژ دەکەن و بڕیاڕ دەدەن.: ئاکادێمی فەرەنسا: بۆ نووسین و ڕێکخستنی قامووس لە ٤٠ ئەندام پێکهاتووه، ساڵی ١٦٣٥ لە لایەن «ڕیشیلیۆ» دامەزراوە. ئاکادێمی زانست «علووم» : بۆ لێکۆڵینەوەی مەساییلی ڕیازی و فیزیا و کیمیا،... هتد، ساڵی ١٦٦٦ «کۆلبێرت» لە ٦٦ ئەندام و دوو سکرتێری هەمیشەیی پێکی هێناوە «تمـ: لاڕووس ــ ٩٩٤». ئاکادێمی علوومی سۆڤێتی: بەرزترین شوێنی زانستییە لە یەکێتی سۆڤێت «تمـ: کورتەی قامووسی سیاسی ــ ٧». تێبــ. ــ ا» ئەم وشەیە لە ناوی دانیشگایەک وەرگیراوە کە «ئیفلاتوون» لە باغی «ئاکادێمۆس» ی نیزیک ساری «ئاتێن» پاتەختی یۆنان دەرسی فەلسەفەی تێدا دەکوتەوە و بە ناوی باغەکەی کردبوو. ب» بەرامبەر بە مەعنای دووهەمی ئاکادێمی، «مەجمەعی عیلمی کوردی» لە بەغدا، وشەی «کۆڕ» ی داناوە و ناوی خۆشی ناوە: «کۆڕی زانیاری کورد».
ئەندێش
١- (نا.) تم: ئەندێشە. ((هەرچەند دەکەم فکر و ئەندێش، تەوەلابووم لە قەوم و خوێش)) (فۆلکلۆر). ٢- (ری. فع.) وەکوو پاشبەندێک لە تەرکیبدا سفەتی فاعیلی دروست دەکا. دوورەندیش (ئەو کەسەی قووڵ تێدەفکرێ، ورد لێک دەداتەوە). تێبــ.- ئەوەندەی پێم شک بێ لە کوردیدا هەر ئەو تەرکیبە هەیە.
ئەندێشە
[[پە: هەندێشیشن]]
(نا.) ١- بیر، خەیاڵات. ٢- ترس، غاییلە، مەترسی، واهیمە. ((ئای سلێمان بەگ عەداڵەت پیشە)) ((لە دێوی کێوی قاف بێ ئەندێشە)) (پیرەمێرد-٣٣٨) ((فەرقی ئینسان و وڵاغ ئەندێشەیە، ئەندێشەیە)) ((بۆ نەمانی عەقڵ و ئیدڕاک، مەی، دزێکی کارییە)) (دلدار: گم- ٢٥) *ئەندێش تێبــ.- هەرچەندە ئەم وشەیە لە ئەدەبیات و فۆلکلۆری کوردیدا بەکارهاتووە بەڵام بە لای منەوە وشەیەکی فارسییە.
بازدبازدێن
[[بازد+بازد+ئێن]]
(نت.)، (مک.) تم: بازبازێن.
بان گردێن
«نت.»، «سیم.» تم: باگردان.
باگردێن
[[با (بان) +گردێن (گەردان)]]
(نت.) (مک.) تم:باگردان.
بن ڕدێن
«نت.»، «مک.» ئەو شوێنەی دەکەوێته ژێر چەنەی پیاوان، ئەوەند ی مووی لێ دەردێ.
بن ڕدێن هەڵدانەوه
«مست. مت.» تاشینی مووی ئەو شوێنە تا حاستی چەناگه.