تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بنج داکوتان
«مست. لا.»، «کعر.» 1- گۆڕانی شە تڵی هیندێ گیا و گژ و شین بوون و لق و پۆپ دەرکردنیان:: فریزەکه بنجی داکوتاوه. 2- «کن.» سەر گرتن و چەسپانی کارێک. جێ قایم بوونی کەسێک لەکارێک یا و ەزیفە یەکدا:: ئەم شەریکەیه بنجی داکوتاوه. 3-«کن.» زۆر دانیشتنی کەسێ یا کۆمەڵێ خەڵک لە شوێنێک.:: هەر هەڵناستن د ەڵێی بنجیان داکوتاوه.*«مک.» بنج داکوتان.، ڕیشه داکوتان.
بەقین داکەوتن
«مست. لا.»، «مک.» تم: بەقین دا چوون.
ئیش تێداکردن
(مست. مت.) ١- خەریک بوون بە سازکردن و دروست کردنی شتێک. ئەوە شەش مانگە ئیشی تێدا دەکەن هێشتا هێشتا دوو چاوە خانوویان پێ تەواو نەکراوە. چاکوتە تەواوبووە و پانتۆڵەکەش ئیشی تێدا دەکەن. ٢- خەریک بوون بە چاک کردنەوەی شتێکی لە کارکەوتوو. دیواری حەوشەکەیان ڕووخاوە ئیشی تێدا دەکەن. ئەوە خۆ هێشتا ئوتۆمبیلەکە هەر لەوێ کەوتووە هیچ ئیشتان تێدا نەکردووە.
بەلاداکردن
«مست. مت.»، «کعر.» ١- هەڵدانەوە دەبەر پشتێند چەقاندنی شاقەلی کەوای شۆڕی کوردی. ٢- (مج.) خۆ ئامادە کردن بۆ جێبەجێ کردنی کار و فەرمانێ. ((بەلادا بکەن چاکی مەردایەتی، دریغی مەکەن گیان لە کوردایەتی.))