تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەدڵ و داو
بنت.»، «مک.» به حەزلێکردنێکی ئێجگار زۆرەوه، به پەرۆشەوه. تێبــ.ینی: من وا تێدەگەم لەم وشەیەدا «داو» بێ و دەنگی «ئەلف.» ی دوایی کەوتبێ. * به دڵ و گیان.
ئارداوی
[[ ئارد+ ئاوی] ]
«ستـ.» حاڵی کەسێکی تۆزی ئاشی لێ نیشتبێ و سپی بچێتەوە. ● «شانی خۆی ئارداوی دەکا» «کنـ.» ئەو کەسەیە کارێکی نە کردبێ، بەڵام وای نیشان بدا کردوویە. ئەو کەسەی لە هیچی نەبوو خۆی تاوانبار پیشان دەدا.
ئارداوێژ
[[ ئارد + هاوێژ «هاویشتن» ] ]
«نتـ.» کاری فڕێ دران و هاتنەدەری ئارد لە نێوان دوو بەرداشی ئاشەوە: ئارداوێژی ئاشی ئاگر چاترە لە ئاشی ئاو «زۆتر دەهاڕێ» * ئاردەشان.
بەرداوی
[[ به‌رد /1+2-ئاوی]]
حاڵی زەوییەکی بەردی زۆر بێ.::ئەو مەزرایە زۆر بەرداوییه جووتی لێ ناگەڕێ.
بەرداوێژ
[[ به‌رد/1 +ئاوێژ «ئاویشتن» ]]
(نت.) مەسافەیه، ئەوەندەی یەکێک له شوێنێکەوه بەردی بیگاتێ، زۆرترین له60/70 میتر تێ ناپەڕێ::لێرەڕا تاهۆو داره دوو بەرداوێژ دەبێ و نابێ.
بەنداو
[[1-به‌ند/2+1-ئاو/1]]
«نت.» ئەو ئاوەیه که بە هۆی هەڵبەستنی (١-بەند/١)ە وە بە جۆگەی تایبەتی «1- بە ند /2» دا دەڕوا. هس.: کانیاو «کانی ئاو = ئاوی کانی». چەماو «ئاوی چەم» .