تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوی قاچ داهاتن
«کنـ.» زۆر ماندوو بوون.: ئەوەندە بە پێوە ڕاوەستاوە ئا وی قاچی داهاتووە. ئەوە چۆن ئاوی قاچی دانایە.
ئاوی چاو داهاتن
«کنـ.» کوێر بوون، کەم بوونی بینایی.: هێندە چاوی بە کتێبــ.اندا چڕ داگرتووە وەختە ئاوی چاوی دابێ.
ئاوی ڕەش داهاتن
ئاوزەنگی پێداهێنان
«مستـ. مت.» تمـ: ئاوزەنگی لێدان
باڵاداهەڵکووتن
مست. مت.»، «کن.» باسی چاکەی کەسێ کردن، پەسن دان، تاریف کردنی.
بەخۆداهاتن
مست.، مت.» 1- پێگەیشتن و هەڵدانی گیاندارێکی زیندوو، گەوره بوون و قەبووڵ بوونی. «عا.» نمو. 2- دە ست بەخۆدا هێنان خۆ ئاراییش کردن، خۆ جوان کردن.
بەزەیی پێداهاتنەوه
«مست. لا.» هەست به هاوردەردی کردن،ناڕەحەت بوون بە ئێش و ئازار و گرفتاری کەسێک. کافر بەزەیی پێدا دێتەوە. * زگ پێ سووتان.
بەسەرداهاتن
1- «مست.لا.» بیر و هەوە سی کردنی کارێ یا قسەیێک، کەوتنه مێشکی کەسێکەوه:: وام بەسەردا دەهات د ەمگوت هەڵستم و زللەیەکی لێدەم. هەر بەسەریدا هات دۆ و دۆشاوی تێکەڵ دەکا. 2- «مست.مت.» تم: بەسەردا ڕۆیشتن.:: هێندەی بەسەردا هاتین تا وازمان پێ لە سەفەرەکەی هێنا.
بەگژداهاتن
«مست.لا.»، «مک.» پەلاماردرانی کەسێک لە لایەن کەسێکی ترەوه به نیازی خراپ، جا چ به قسە و دمەقاڵە بێ یا بە تێڵا و هەر شتێکی لەم بابەته. تێبــ.ینی: ئەم مەسدەره لە حاڵێکدا دەکاردەکرێ کە ئە و کەسە ی بەگژیداچوون، کاەهساتەکه بۆ یەکێکی تر بگێڕێتەوه.:: هەر له هێچ و خۆڕایی بە گژم داهات.