تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوخۆر
«نفا.» ئەو کەسەی لە حاڵی ئاوخواردنەوەدایە یا تینووی بێ و بیهەوێ ئاو بخواتەوە. «ڕەحمەت لە ئاوخۆر» لە شوێنێکی خەڵکی زۆر لێ کۆ بووبێتەوە «وەک مزگەوت» یەکێک ئاو دەگێڕێ و ئەم ڕستەیە دەڵێ، تا هەرکەس تینووی بێ داوای ئاوی لێ بکا.
ئاوخۆری
[[ئاو+خۆر «خواردن» +ئی]]
«نـتـ.»، «کئێر.» ۱_دەفرێکی بلوور یا گڵێنە یا هەر شتێکی ترە کە ئاوی پێ بخورێتەوە. ٭پەرداغ، شەربە/۲، گلاس، لیوان. ۲_ «سنـ.» تمـ: ئاوە خۆرە.
ئاوەخۆرە
[[ئاو+ئە+خۆر «خواردن» +ئە]]
«نتـ.» ۱-مەغزی دار و درەخت، کە لە ناوەڕاستیدایە و پاش توێکڵ و بەشە سەختەکەی دێت، هەر لە جسنی دارە بەڵام تۆزێ فشەڵە، ئیشی ئەوەیە ئاوێکی ڕەگ و ڕیشەی درەخت لە زەوی وەری دەگرن ئەویش هەڵی دەمژێ و لق و پۆپی دارەکەی پێ تێراو دەکا. ۲-ئەو لوولە قەفقەفەیە کە خواردن و خواردنەوەی لە ناو دەمڕا پێدا دەچێتە ناو ورگی گیاندارانەوە. ٭سوورێچکە، سوورێنە، قوڕگ. گەروو. ۳-جۆرێک ڕاوەکەوە، ڕاوکەو لەو کاتەدا کە بۆ ئاوخواردنەوە دێتە سەرکانی. «هو.» ئاوە وەرە. ڕاوە سەر کانی.
ئاگرخۆش کردن
«مستـ. متـ.» ١- دەست تێدان و تێک وەردانی ئاگر «کۆکردنەوە و خستنەسەریەکی سووتەمەنی ناو سۆبە و ئاگردان» تا باشتر بسووتێ. ٢- تێک وەردانی ئاگری خوڵووز و تەپاڵە و... تا خۆڵەمێشەکەی لەسەرلاچێ و تینی زۆرتر بێ. ٣- «کنـ.» قسە هێنان و بردن لە نێوان دوو کەسا کە نێوانیان ناخۆشی بێ، ناخۆشتر کردنی نێوانی دووکەس، فیتنەیی کردن.
باخۆش
[[؟]]
(مک.) گەورەتر لەچاو شتێکی دیکە. ئەو کەوشە تۆزێ بە پێم بچووکە ئەگەر هەوایەک با خۆشتر بێ باشترە. شیروان تۆزێ لە نەریمان باخۆشترە.
بخۆر
[[٢-ب/٢+خۆر «خواردن» ] ]
«سفا.» ١- حاڵی کەسێکی زۆر بخوا *خۆرا. زۆر خۆر ٢- «مج.» حاڵی کەسێکی زۆر حەز له خواردن بکا. * نەوسن. «مک.» چڵێس.
بەخۆداهاتن
مست.، مت.» 1- پێگەیشتن و هەڵدانی گیاندارێکی زیندوو، گەوره بوون و قەبووڵ بوونی. «عا.» نمو. 2- دە ست بەخۆدا هێنان خۆ ئاراییش کردن، خۆ جوان کردن.
بەخۆوه
ست.» حاڵی ئینسانی قەەڵەوی تێکسمڕاو.* تەنوومەند.
بەرازخۆر
«نت.، ست.» 1-کەسێکی گۆشتی بەراز بخوا. 2- لەقەبی عەشیرەتی قەڵخانییە که له مەڵبەندی کرمانشا دادەنیشن و تا ئێستاش گۆشتی بەراز دەخۆن.
بەرخۆڵه
[[به‌رخ/1+ئۆڵه/٢]]
«نت.» 1- بەرخێ کە هێشتا ساوا بێ. 2- «مج.» دایک بۆ خۆشەویستی منداڵی خۆی پێ دەلاوێنێتەوه. «ئۆخەی بەرخۆڵەی شیرینم، یاخوا مەرگت نەبینم» .
بەفرخۆرکه
«نت.» پرووشە بەفرێکه له ئاخر و ئۆخری زستانا و پاش ئەوەی تە شقی زەوی دەشکێ، لە هەورێکی ئەستووری چڵکن دەبارێ و پاش ئەوه گەلێ شوێنی پێدەشتان بەفریان لێ دەچێتەوە و دەبنە ڕەشانگ.
کردن به بنێشتەخۆشەی ژیردان
«کن.»، «سیم.» زۆر دووپاته کردنەوەی قسەیەک. زۆر باسی شتێ کردن.
ئاخۆ
«ئمتـ.»، «سیمـ.» تم: ئاخوا.
بەخۆ نازین
مست. لا.» به خۆ نازین، لەخۆبایی بوون.