تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاشتیخواز
«نفا.»، «تتـ..» ١- ئەو کەسەی حەز لە شەڕ ناکا. لایەنگیری ئاشتی ٢- ئەندامی «ڕێکخراوی ئاشتی جیهانی» کە لە پاش شەڕی دووهەم دامەزراوە و دژی شەڕ خەبات دەکا.
ئاو لێ «لەکارێ» نەخواردنەوە
«کنـ.» دەست نەگێڕانەوە و خۆ نەپاراستن لە کردنی کارێک: تۆ بڵەی دەست بەسەر پووڵەکانیدا بگر ێ؟ ئەرێ وەڵڵا ئاوی لێ ناخواتەوە.
ئاواتەخواز
[[ئاوات + ٣- ئه‌/٢+ خواز «خواستن» ] ]
«نفا.، سفا.» کەسێکی بۆ وەداەست هێنانی شتێک، وەدی هێنان، یا وەدی هاتنی مەبەستێک زۆر بە پەرۆش بێ.: ئاواتەخوازی قومە جگەرەیەک بوو «نفا.»، بۆ قومە جگەرەیەک ئاواتەخوازبوو «سفا.»، ئاواتەخوازی جگەرە «نفا.»، پیاوێکی ئاواتەخواز «سفا.».
ئاواتەخواستە
[[ئاوات + ٣- ئه‌/٢ + خواست «خواستن + ٢- ئه‌/٦» ] ]
«نمفـ. سمفـ.» شتێک، کارێک و مەبەستی کە بۆ وەدەست هێنانی، زۆر هەوڵ درابێ.: ئاواتەخواستەش وا نابێ. ٢- «کنـ.» هەرچی زۆر خۆشەویست بێ و بە دڵەوە نووسابێ. «بە تایبەتی منداڵ» .: کوڕە خۆ تۆ ئاواتە خواستە نی، بۆ وازنابێبی. * ئاواتی.
ئاوخواز
«سفا.» تمـ: ئاوکێش/۲.
ئێسخوان
[[پە: ئۆستەخوان]]
(نا.) تم: ئێسک. ((کاڵای گۆشت و پۆست بەرگ بەدەن چاک)) ((مۆرەی ئێسخوانیش ڕێزا نە ڕووی خاک)) (خانا-٧١٤).
بۆڕخواردن
[[1-بۆڕ+خواردن]]
«مست. لا.» تێکشکان، ژێر کەوتن، قسه پێنەمان:: کۆنه پەرست له بەرانبە ر پیاوی ئازادیخوازا زوو بۆڕ دەخوا.
بەدەرخواردن
«مست.لا.» تم: بەکار هاتن.
بەرلێخواردن
[[بەر/١ +لێ (لە+ی)+ خواردن]]
«مست.، مت.» 1- خواردنی میوەی باغێک:: کوا هەر د ڵێی باغم هەیه، باغم هەیە ئێمه بەرمان لێ نەخوارد. ئێسا خەریکی باغ دەچەقێنی کەنگێ بە ری لێ دەخۆی. 2- «کن.» کەڵک وەرگرتن له شتێ، نەتیجەوەرگرتن:: بەم هەموو ڕ نجه منداڵەکانی پێگەیاند بەری لێ نەخواردن. جوانەمەرگه ! بەری له ژیانی خۆی نەخوارد.
ئاخوا
[[ ٣- ئا ٢ + خوا ]]
«ئمتـ.»، «سیمـ.» ئامرازی پرسیار کردنە.: ئاخوا نەریمان کەنگێ بە سەفەر دەچێ؟ ئاخوا وەتمان چوو بۆ ئاشی؟ بڕۆ بزانە ئاخوا دەڵێ چی و ناڵێ چی؟ * ئاخوا، داخۆ، داخوا، داخودا، ئایا.
ئازادیخوا
«نفا.» تمـ: ئازادیخواز.
بەدخوا
ست.»، «مک.» تم: بەدخواز