تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باڵ گرتنەوە
(مست. لا) ١-هەڵفڕینی مەل لە شوێنێکی بۆ ماوەیەکی کەم لێی نیشتبێتەوە: کۆترێک لە سەر ئەم دارە بۆ پێش پێی تۆ باڵی گرتەوە. ٢-تم: باڵ گرتن.
بەسەر گرتنەوه
«مست، مت.» 1- ناسینەوەی مەڕ و گاو و گۆڵێ که دزرابێ یا ون بووبێ.:: له مەڕەکان حەوتیانم لای کوێخا فەرەج بەسەر گرتەوه. 2- «مج.» دۆزینەوەی هەموو شتێکی گوم بوو یا دزراو.
ئاو هاتنەوە
«مستـ. لا.»، «کنـ.» هاتنە دەری «مەنی» لە ئامرازی نێرینەیی ئادەمیزاد و هەندێ گیاندارانی تر، لە کاتی جووت بوونی نێرینە و مێیینەیان یا بە هەر شێوەیەکی دیکە. ٭ڕەحەت بوون. «ئەسپە ڕەش هەر ئاوی هاتەوە گیانی دەرچوو»
ئاو گرتنەوە
«مستـ. متـ.» بەری جاری بوونی ئاو گرتن، پاش ئەوەی کە بەردرابێتەوە بۆ سەر شوێنێک.
ئاژاوە خستنەوە
«مستـ. متـ.» تمـ: ئاژاوەگێڕان.
ئاگر کەوتنەوە
«مستـ. لا.» تمـ: ئاگر بەربوونەوە.
ئاڵووگرتنەوە
«مستـ. متـ.» تمـ: ئاڵووهەڵدانەوە.
بزووتنەوه
«مست. لا.» 1-جووڵانەوه بێ ئەو ەی جێ گوڕکێی تێدابێ، حەرەکەت کردنی شتێ هەرله شوێنی خۆی.:: لق و پۆپی دارەکان هەموو دەبزوونەوه. له دوورەوه ڕەشاییەکمان دیت د ەبزووتەوه. 2- «تت.» حەرەکەی سیاسی:: بزووتنەوەی ئیمپریالیزم. بزووتنەوەی کوردایەتی، بزووتنەوەی گەلی فەلەستین، بزووتنەوەی ئازادیخوازانه.
بووک گواستنەوه
مست. مت.» بردنی کچێکی بە مێرد درابێ، له ماڵی باوکی ڕا بۆ مالی مێردی، به پێی ڕێ و شوێنێکی تایبەتی کە بۆ ئەم کارە باوه.
بەزەیی پێداهاتنەوه
«مست. لا.» هەست به هاوردەردی کردن،ناڕەحەت بوون بە ئێش و ئازار و گرفتاری کەسێک. کافر بەزەیی پێدا دێتەوە. * زگ پێ سووتان.
بەستنەوه
[[ به‌ستن + 2- ئه‌وه /2 [، ]
«مست. مت.» 1- گرێدانی گیاندارێک به پەت و گورتس و... بە جێگەیێکی سابیتەوه «دیوار، سەنگ،....» بۆ ئەوەی ون نەبێ یا هەڵ نەبێ:: ئەسپەکه لەسەر ئاخۆڕەکه ببەستەوە. له زیندان پیاو کوژەکانیان به زنجیر دەبەستەوه. 2- بۆڕدان و پەک خستی کەسێ له مجادلەیێکی سیاسی، عیلمی و...دا:: ئەم منداڵه به مناڵی خۆیەوه ئەو پیاوه زرت و زەلامەی بەستەوە.
هاتنەبەربار
١-ڕام بوونی وڵاغ بۆ بارهەڵگرتن. ٢-گوێ لە مست بوونی کەسێک، مل کەچی کردنی یەکێک بۆ فەرمان.
ئاگر کەوتنە گیان
«مستـ. لا.» ١- ئاگر دە لەشی کەسێک بەربوون. ٢- «کنـ.» ا» ئاگر گرتن/ ٢. ب» کەوتنە تاڵووکە و جێگە بەخۆ نەگرتن. ئارام لێ هەڵگیران.
گەیشتنە ئەنجام
١- (کەسێک) نەتیجە وەرگرتن لە کار و کردەوە و قسە و... بەم جۆرە باسێ ڕۆژی تریش نەدەگەیشتە ئەنجام. ٢- (کار) فایدە بەخشین، نەتیجە لێ پەیدابوون. کاری وا بێ سەرەوبەرە چۆن گەیشتە ئەنجام!