تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەد ڕەفتاری
بەد ڕەووشت
ست.» تم: بەدخوو.
بەدان کەوتن
مست.لا.» 1- نەخۆش کەوتنی ئاژەڵ و پاتاڵ لەبەر زۆر خواردن. «مج.» نەخۆش کەوتنی ئینسان له ئەنجامی زۆر خۆریدا.
بەدبین
ست.» ئەو کەسەی عاقیبەتی هەموو کارێکی به خراپ دێته بەرچاو. ئەوەی به چاوی ناهومێدی دەروانێته دوونیا.
بەدبێژ
ست.» تم: بەد گۆ.
بەدبەخت
[[په:ڤه‌تبه‌خت]، [به‌د/4+1-به‌خت/1]]
ست.» ئەو کەسەی دەست بۆ هەر کارەی دەبات بە دەستیەوە نایەت، کەسێکی بەختیار نەبێ. * بێ ئیقباڵ، بێ تاڵع، بێ شانس.
بەدبەختی
حمس.» ئەنجامی بێ ئیقباڵی.
بەدحاڵ
ست.» کەسێکی گوزەرانی ناخۆش بێ
بەدحیساب
[[كو.عا]]
ست.»، «کئێر.» ئینسانێکی لە سەودا و مامەڵەدا سەر ڕاست نەبێ. ئەو کەسەی قە رزی خەڵک ناداتەوه.
بەدخوا
ست.»، «مک.» تم: بەدخواز
بەدخوو
ست.»، «مک.» 1- کەسێکی عادەتی خراپی هەبێ:: ئەرێ ئەو منداڵه بۆچی وا بەدخووه. 2- یەکێکی ڕەفتاری دەگەل خەڵک باش نەبێ * بەد ڕەوشت.
بەدخووبوون
مست. لا.» 1- گۆڕانی ڕەوشت و خووی کەسێ لە چاکەوه بۆ خراپه.::ئەرێ خۆ جاران وانەبوو ئەوه بۆ چی وا بەدخوو بووه. // بەدخوو کردن. 2- کەسێکی هەر له ئەسڵا توندو تێژ و بەدخووبێ.
بەدخووکردن
مست. مت.» 1- گۆڕینی ڕەوشت و خووی کەسێک له چاکی ڕا بۆ خراپی. 2- یەکێک فێری ڕەوشتی خراپ کردن.:: داده گیان ژنی چاک به منداڵەکەمان لێ بەدخوو مەکه.
بەدخوویی
حمس.» 1- ئەنجامی کاری کەسێکی بەدخوو، ڕەوشت خراپی. 2- «مج.» فیز، تڕزلی.
بەدرڕەووشتی
ست.» تم: بەدخوویی
بەدرەقە کردن
مست. مت.» بۆ ڕێز لێگرتن «// پێشواز کردن»، بۆ پاراستن له مەترسییان، بۆ پێشاندانی ڕێگا، دەگەڵ کەسێ ڕۆیشتن.. تێبــ.ینی: من بۆم ساغنەبۆوه که بنج و بناوانی وشەی «بەدرەقه» چیە و لەکوێرا هاتووه و داخوا وشەیەکی کوردی پەتییه یا لە زمانێکی بێگانه خوازراوەتەوه. مامۆستا تۆفیق وەهبی «تم: هبێد-10» وەکوو هێندێ وشەی خوازراوەی تر هیچ نیشانەیەکی لەبەر دەم ئەم وشەیه دانەناوه ئەمه وا دەگەیەنێ که ئەوان ئەم وشەیه بە وشەیە کی کوردی دەزانن. مردۆخ «تم: ب1، ل126» له هاوتا عەڕەبیەکانی ئەم وشەیەدا «بەدرەقه» ی نەنووسیوه و به وشەیەکی کوردی داناوه. دوکتۆر معین «تم: فەرهەنگ، ج1، ل- 482» ئەم وشەیه ی به عەڕەبی داناوه کەچی «المنجد» م سەنگ و سووژن دا، وشەی «بەدرەقه» م تێدا نەدۆزیەوه. ب» بەدرەقە کردنی کەسێ ئە وە ناگە یێنی که هەتا ئا خری دەگەڵی بڕۆن.
بەدرەمه
[[؟]]
نا.» جۆرێ مێش هەنگوینی کەوی نەکراوه. ڕەشه له هەنگی ماڵی بچووکتره و ڕەنگی ڕەشه، درێژتر و چالاکتریشه. زیاتر له قەڵەشتی ڕەوەزه بەرداندا شانه دەکا که به زەحمەت پیاو دەتوانێ بیگاتێ و هەر بۆیەشه هەنگوینەکەی که پێی دەڵێن هەنگوینی شەمەترێلکه یا شەمەتلێنکه و لە هەنگوینی ئاسایی باشتر و خۆشتره زۆر کەم دەست دەکەوێ و یەکێکه لەو شته نایابانەی که له کوردستانەوه بۆ هەندەران بە دیاری دەبە ن تێبــ.ینی: من ئەم وشەیەم نەدەزانی و تەنیا هەنگوینی شەمەترێلکەم بیستبوو، «خا.»، «هبێد» و «معر.» هەر سێکیان ئەم وشەیان نووسیوه و من لەوانەم وەرگرتووه و بۆ مانا لێکدانەوەکەشی زیاتر له فەرهەنگی کشتوکاڵی مامۆستا شێخ مارفی قەرەداغی کەڵکم وەرگرتووه.* «مک.» شەمەترێلکه ؟ «سیم.» شەمەتلێنکه؟
بەدزمان
ست.» 1- ئەو کەسەیه جوێن بەخەڵک دەدا. * «مک.» زمان پیسی. «سن.» بەدزوان، زوان تاڵ، جوێن فرۆش. جنێو فرۆش. «جن.» بەدزوو
بەدسرشت
ست.» ئەو کەسەی که بەتەبیعەت حەز له ئازار دان، زیان پێ گەیاندن و ناڕەحەت کردنی خەڵک بکا و خراپەی خەڵکی بێ خوش بێ.