تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەیت و باو بۆ ڕێکخستن
تم: بەیت و بالۆره بۆ هەڵبەستن. «... ناوونیتکەیەکی زۆریان داخست و هەزاران بەیت و باویان بۆ ڕێک خست.» «قزڵجی پێکەنین، ل- 104» .
بەیتی بلە
[[وا دیاره به‌یتێك بوه دوور و درێژ و خه‌ڵكی وه‌پێكه‌ین خستووه، به‌ڵام ئێستا به‌یتێك به‌م ناوه له‌ناو ]
«کن.» قسەی دوور و درێژ. «گوێ بگره برا ئەم غەزەلەم نسحەت و پەنده + وا تێ مەگه بەیتی بلەیە، مەیکه به خەنده» «مەلا مارف» .
بەید ست کردن
«مست، مت»،«سیم» تم: بەیدەس کردن.
بەیداخ
«نا.»، «سن.» تم: ئاڵا.
بەیداغ
«نا» مک» تم: ئاڵا. تێبــ.ینی: ڕەنگه یەکە ند ەر دوو وا بێته بەرچاو که ئەم وشەیه له «بەیرەق، یا باڕاق» وەرگێرابێ که هێندێ له زانایان لایان وایه وشەیەکی ترکییه، بەڵام من وای بۆ دەچم که له «بەیرەق» ی عاڕەبییه وه هاتووه که یەکێک لە ماناکانی «ڕێ پێشاندەر» ه و خۆشی له وشەی «پیاد ەک = پیاوه» وه کراوه بەعاڕەبی.
بەیدەس
[[به‌ی «بێ» +ده‌س]]
«ست.»، «سیم.» حاڵی کەسێکی د ە ستەڵاتی نە بێ، توانستی نەبێ، زەعیف و بێ هێز بێ، نفووزی نەبێ. *بەیدەست.
بەیدەس کردن
«مست، مت»، «سیم» زاڵ بوون بەسەر کەسێکدا بە هە ر لایەنێک بێ، مەغڵووب کردنی یەکێ. بە زەویدا کوتانی کەسێک له زۆرانیدا. هێزی بەربەرە کانی لێ بڕین* بەید ەست کردن.
بەیدەست
«س،»، «سیم،» تم: بەیدەس.
بەیرەم
[[؟]]
«نا»، «سن»، تم:. باریه.
بەیعەت
[[= عا.:البتعة]]
«نا»، عەهد و پەیمان.
بەیعەت پێکردن
«مست.، لا.»، ڕازی بوون به سەرۆکایەتی کەسێ و جڵە وی کاروباری خۆی تەسلیم کردن. هەڵبژاردنی سەرۆکی وڵات بە شێوەی ئیسلامەتی. تێبــ.ینی: تەگبیر و ڕاوێژ دەکەن تا ڕایان دێته سەر یەکێک بیکەن بە خەلیفه. ئەوجار یەکە یەکه هەڵدەستن و دەستی ئەو کەسه دەگرن و دەڵێن: بەیعەتم پێکردی. ب» خوالێخۆشبوو قازی مەحەممە دی شەهید سەرەڕای ئەوە که به شێوەیەکی گشتی و ئەمڕۆیی بۆ پێشەوا و سەرۆکایەتی حکومەتی میللی کوردستان هەڵبژێردرابوو، تا ماوەیەکیش هەرکەس بۆ دیتنی دەچوو داوای لێدەکرد «بەعەتی پێبکا» و دەیگوت تا سەرۆکایە تیەکەی شێوەی شەرعی و ئیسلامەتی وەربگری.
بەین
[[عا.]]
«نا» 1- دووری دوو شت له یەکتر::ماڵی دارا و خسرەو هەر دوو ماڵیان بەینه نێوانیان هێنده خۆشه موویان دەبەینەوە ناچێ. 2- پەیوەندی نێوان دوو یان چەن کەسان. «تۆ دوور و من دوور، بەنێیک ببەستین بە فرمێسکی چاو، جۆگێک هەڵبەستین». بەینیان تێک چووه. ئێستا بەینم دەگەڵی نییه. 3- ئالوود ەیی، گیرۆدەیی شتێک:: بەینی دەگەڵ جگەر ە نییه. 4- وەخت، دەم، زەمان،:: بەینێکه دیار نییه، لەم بەینانەدا چاوم پێی کەوت، بەینێ لەمەوپێش لێره بوو.
بەینەت
[[؟]]
«نا»، «هو»، وەفا. پەیمان،. «ئامانێ بەڵکم ئینه چەپ گەردن + هەر پاسە شادیش نیەن بەینەتش» «مکب» : مەولەوی، ل-168» .
بەیچەڵ
[[به‌ی+چه‌ڵ]]
«ست.» حاڵی ئافرەتێکی سک وزا نەکا، نەزۆک بێ، تێبــ.ینی: وەکوو نیشاندراوه، ئەم وشەیه له دوو کەرتی «بەی» و «چەڵ» ساز بووه. کەرتی یەکەمیان «بەی» شێوەیەکی تری ئامرازی نەفی (بێ) یه که لە وشەی «بەیدەس» ی بن لە هجە ی سلێمانیدا دەبیندرێ، کەرتی دووەم «چە ڵ» من وای بۆ دەچم هەر ئەو (چەڵ) ه بێ که له وشەی «ڕەچەڵەک» دایه.
١- بەیات
[[؟]]
«نا» 1- هەوایەکه له هەوای کلاسیکەکانی مۆسیقای کوردی و چەند جۆرێکی هەیه، مۆسیقای کوردی و ئازەربایجانی و فارسی لەم هەوایانەدا شەریکن.:: بەیاتی کورد، بەیاتی تورک، بەیاتی ئیسفەهان، بەیاتی شیراز. 2- ناوی عەشیرەتێکه له کوردستانی عێڕاق.
٢-بەیات
«س» 1- حاڵی نان و کولێرەی کۆن کە چەند ڕۆژی بەسەردا تێپەڕی بێ:: ئەو نانه بەیات بووه ناخورێ. 2- چێشت و هەر خواردەمەنێکی شە و لێنرابێ و مابێتەوه بۆ بەیانی. *«سن،» پەزێره. شە ومەننه. «جن.» شۆومەننی. تێبــ.ینی: سەروسەکوتی ئەم وشە ی له عەڕەبی دەچوو، بەلامەوه سەیر بوو که «معین» به فارسی دانابوو که تەماشای «المنجد» م کرد زمانی عەڕ بی سیغەی «بائت» ی هەیه، ئە ویش بۆ ئاو یا شیر که شەو دانرابێ بۆ بە یانی تا سارد بێت.
٢-بەیان
[[عا.: بەیان]]
«نا.» 1- شەڕح و تەفسیر. 2- تم: بەیاننامه.
بەرەبەیان
[[1 به‌ر + 3- ئه/2+ 2- به یان ] ]
«نت.» 1- کاتی یەکەمین ڕووناکایی ڕۆژ تاریکایی شەو دادەدڕێ. * شەبەقی. 2- «مج.» سەر ەتای دەست پێکردنی گە لێ شت:: باپیرانی نەتەوەی کورد لە بەرەبەیانی دێریکا له کوردستان بووه.