تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەڵێ
[[محر، عا. بلی]]
«بن،» 1- بەنیشانەی، - بەڕاست زانین و تەئکید لەسەر قسە یەک کە بە شێوەی پرسیار یا خەبەردان دەگووترێ.:: ئاگات لێیه ئەم برادره چی پێکردم ؟ بەڵێ.هۆشەنگ چوو بۆ مەکتەب؟ بەڵێ. جلەکانت بۆ هێنایەوه؟ بەڵێ. 2- و ڵامی بانگ کردنه:: پیرۆت! بەڵێ مامۆستا. 3- ئەگەر به شێوەی پرسایر یا سەیر پێهاتن لەدەم دەربچێ، نیشانەی بەڕاست نەزانین و دڕدۆنگییە لەو قسەیه.:: دەمەویست زووتر بێم بەڵام میوانم هات. بەڵێ ! لەبیرم چوو کتێبــ.ەکەت بۆ بێنمەوه. بەڵێ؟. بەڵێ بەڵێ - «بنت.» تە ئکیدێکی زیاتر له «بەڵێ /1و2» دەگە یەنێ.
بەڵێن
[[ به‌ڵێ + ئین] ]
«نت.» گفت و پەیمان و د ەستەبەری بۆ جێبەجێ کردنی فەرمانێک:: بەڵێن بێ هەتا هەم نایدوێنم * بەڵێنی.
بەڵێندان
«مست، لا» ڕازی بوون، وەعدەدان. بەڵێنتان دەدەمێ تا مردن دەگەڵتان بم. بەڵێنی داوە ئیتر دەم لە جگەرە نەدا. بەڵێنمان بدەیە ئیتر قومار نەکەی.
بەڵێنی
[[ به‌ڵێ + ئینی] ]
«نت،» تم: بەڵێن.