تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەڵای ناگەهان
«نت»، بە ڵایەکی کتوپڕ و لە ناکاو «= ناگەهان» بدا بەسەر کەسێکدا:: فڕۆکه وەک بەڵای ناگەهان گەییشته سەرمان. 2- «مج»، «ست» زۆر زرینگ و زیت و فێڵباز، کار لەد ەس هاتوو:: بەڵایەکه بۆ خۆی. بێ بەڵابی - 1- بۆ دەربڕینی ناڕەزایی و تووڕەیی له قسە و کردەوەی کەسێک بەکاردێت. تێبــ.ینی: به پێی ڕادەی «تووڕەیی» وشەی «بەڵا» درێژ دەکرێتەوه:: بێ بەڵابی واز بێنه. 2- بۆ دەربڕینی ناڕەزایی ڕووت بە بێ تووڕەیی. تێبــ.- لەم حاڵەتەدا ڕستەکە بێ درێژکردنەوەی هیچ وشەیەک و بێ ئەوەی قورسایی بخرێته سەرهیچ پیتێک لە دەم دەرد ه چێ «ورچه قوڵه بێ بەڵابی، داری بێ گەڵا بی» .
بەڵالۆک
[[ به‌ڵ «بۆڵ» + 1- ئاڵوو «تێبــ.ینی:» + ئووك ]]
«نت»، 1- (سیم.، مک.) دروختێکی کێوییه لە جسنی داری ئاڵوباڵوو، بەرەکەشی هەر ئاڵووباڵوه بەڵام دەنکی وردتره و گۆشتیشی کەمتره. ب» بەری ئەم داره تێبــ.ینی: آ» بەلای منەوه ئەسڵی در ەختی ئاڵووباڵوو هەر ئەمەیه و کەوی کراوه و بۆته دەسچێن. ب» له کوردستان ئەم داره زۆره، بەرەکەی دەخورێ و ناوکەکەی دەکوتن له باتی دەرمانی ژوانی «مسهل» بەکاری دێنن. * «سن.» بەڵاڵووکە کێفیله. 2- سن.» تم: ئاڵووباڵوو.
بەڵالێدان
[[عا. كو]]
«مست، لا» 1- گرفتار بوون، تووشی ناڕ ەحەتی هاتن. 2- «مج» نەمان، فەوتان، لەناوچوون:: دەک بەڵا لەم حاڵەدا. بەڵای لێاد ژیانی قوون دەرکان.
بەڵام
[[؟]]
«بنبد.،» بۆ ئەم مەبەستانه بەکاردێت 1- بۆ بەستنی دوو مەبەستی لێک جیاواز.:: بچن بەڵام زۆر دامەنیشن. 2- بۆ ددان بە مەبەستێکدا هێنان، تەسدیق کردنی کارێک:: ئەوه ئیشه کەوایه بەڵام تۆش حەقته. 3-بۆ سرنج ڕاکێشان یا وریا کردنەوەی کەسێک کە کارێک نەکا::بەڵام نەچی بۆی بگێڕیتەوه. بەڵام نەچی لەوێ دای کوتی، منداڵینه بچن بۆخۆتان یاری بکەن بەڵام جلکەکانتان پیس نەکەن. 4- بۆ ترساندن و هەڕ ەشە لێکردن:: چی دەکەی بیکه بەڵام لەبیرت نەچێ. جارێ دەنگ ناکەم بەڵام هەروای ناخوا. 5- بۆ دیاری کردنی زۆر و زەبەندی شتێ.:: جوان بەڵام جوان. ئازا بەڵام چ ئازایە ک. 6- بۆ دیار خستنی سەرنەکەوتن له کارێکا. زۆرم هەوڵدا بەڵام دەرگاکەم هەر بۆ نەکرایەوه. زۆری دەگەڵ خەریک بووم بەڵام دەگەڵم نەهات. زۆر دەخوێنێتەوه بەڵام هیچ حاڵی نابێ.* ئەمما. وەلێ. «مک» بەڵان. «بک» » لێ.
بەڵاگێڕ
[[2-به‌ڵا/ئ+گێر «گێران» ]، [ عا. كو]]
«نفا» تم: بەلا گەردان. تێبــ.ینی: بەلای منەوه ئەسڵی ئەم وشەیه د ەبێ «بەڵاوەگێڕ» بووبێ، کەرتی «و ه» ی لێکەوتووه. «سە دەقەو بەڵاگێڕبێ» کاتێ کە سێک زە رەر و زیانێکی «ماددی» لێد ەکەوێ ئەم ڕستەیەی بۆ دڵخۆشی دانە وه پێ دەگوترێ.
بەڵاگێڕەوه
[[ 2- به‌ڵا /1+ گێڕه‌وه «گێڕان‌‌وه» ] [عا.، كو. ] ]
«نفا.» تم: بەڵاگە ردان.
بەڵاگە ردان
[[ 2- به‌لا /1 + گەردان [، [ عا، كو ] ]
«نفا.» کەسێک یا شتێک یا ڕووداوێک که ئەو ەی لێ ڕەچاو بکرێ پێشی بەڵا بگرێ «وەکوو: سە دەقه، نەزر، خێر و خێرات» و له مرۆڤ دووری خاتەوه.* بەڵاگێڕ، بەڵاگێرڕەوه.
بەڵای لابەلا
«نت»، بەڵا و ناڕەحەتێکی پیاو چاوەڕوانی نەبێ لە لاوه تووشی بێت:: ئەم کابرایانه و ەک بەڵای لابەلا وان، پیاو دەبێ خۆیان لێ لادا.
بەڵخه
«نا،»، «سن،» تم: بڕەک. تێبــ.ینی: تەنیا «مردۆخ» ئەم وشەیەی نووسیوه «تم، مردۆخ، ج1، ل-183» هس.: «پەڵخ و پاڵاغ» بەچکەی گامێش و «بەرخ» بەچکەی مەڕ.
بەڵغ
«نا»، 1- «کئێر» توێژێکی سپییه بەرەبە رە لەناو کەتری و کووپی سەماو ەردا کۆ دەبێتەوه تا دێ ئەستوور دەبێ. تێبــ.ینی: ئەمە لەو ماددانه پەیدا دەبێ که لەناو ئاودا دەتوێنە وه و بەکوڵاندن هێندێکی لێ جیا دەبێتەوه و دەنیشێ.2- «کعر» ئەو توێژەیه که لە ئەنجامی جگەرە کێشان و چا خواردنەوە دەنیشێته سەر ددان و ڕ ەنگی دە گۆڕێ. 3- «کعر» تم: 3- بار
بەڵغەم
«نا» ماددەیەکی لیچقی سپی شین باوه بەیانیان لەگەرووی پیاوی رۆژوەوان و ئارەق خۆر و ئەو کەسانەی بەهۆی «سەرما» وه تووشی کۆخە و هەڵامامت دەبن، دەرد ەکە وێ، چڵمێکه به ڕیگای قوڕگدا دێتەدەر، هس، فلێگم «ئینگلیزی» و فلێگمۆن «فڕەنسی» هەر بەمانایە.
بەڵغەم پێدانەدان
«کن،» بۆ بە پیاو نەزانین و بە هیچ و پووچ زانینی کەسێک.::یەکێکی وایه بی بینی بە ڵغەمی پێدانادەی.
بەڵم
«نا» «کئێر.، کعر.، سن،» لاسک و ساقەی گیای برنج، پاش ئەوە ی چەڵتووکەکەی لێ جیا کرێتەوه. ئەو بەشەی گیایەکەیە که له گەنم و جۆدا دەیکوتن و دەبێته «کا.».
بەڵمی
«بن._ «سن.» تم: بەللی.
بەڵمەڕیش
«ست» حاڵی کەسێکی ڕدێنێکی چڕ و پڕ و فشی هەبێ. «ڕیشی دەڵێی باقه بەڵمه».
بەڵک
«بن.»، «سن»، تم: بەڵکوو.
بەڵکم
«بنت.»، تم: بەڵکوو.
بەڵکوو
[[به‌ڵكوو+1- ئو]]
«بنت.»، ڕەنگه، لەوانە یه، ڕێی تێدەچێ، تەقا بەشکوو:: تۆ ئێستا بچۆ بەڵکوو لەوێ بێ. بەڵکوو ئەو کابرایه نەیەوێ ئەمن ببینێ. تێبــ.ینی: آ» ئەم وشەیە هاوتای زۆره: بەڵک، بەڵکم، بەڵکه، بەڵکەت، بەڵکەم، بەڵکەن، بەڵکی، بەڵکین، بەڵکینا، بەڵکینێ. جا بەلای منەوه هەموو ئەوانەی «بەڵک» ن و سەرف کراون و زەمیرێکی شەخسییان پێوه لکاوه. دڵنیام که هەر یە کێ لەوانه له وەختی ڕابردوودا مانای خۆی هەبووه و لەشوێنی تایبەتی خۆیدا بە کار هێنراوه، بەڵام بەرەبەره ئەو تایبەتییەی خۆیان لەدەست داوه و بوونە وشەیەک کە مانایەک و چەند شکڵی هەیه ب» لەبەر ئەوەی کەرتی یەکەمی ئەم وشەیه و هەموو هاوتاکانی «بەڵ» ە و دەگەڵ «بەل» ی عەڕەبی بە مانای «بەڵام» ی کوردی وێک دەچن، زۆرکەس یەکەندەردوو وادەزانێ که ئەسڵی ئە م وشەیه عەڕەبی بێ. «تم: معین، فەرهەنگ، ج1، ل571» بەڵام مامۆستا تەوفیق وەهبی وەک وشەیەکی کوردی پەتی نووسیویانه.* «بک» بەڵکوو، بەلکی.
بەڵکی
«بنت» تم: بەڵکوو.
بەڵکین
«بنت» تم: بەڵکوو.