تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەگیرهاتن
«مست. لا.»، «کعر.» تم: بەگیر کەوتن.
بەگیرهێنان
[ ]
«مست. مت.»، «کعر.، کئێر.» 1- دۆزینەوەی کەسێک که خۆی لە ڕووبەڕووبوون دەگەڵ کەسێ یا کەسانێ بپارێزێ:: له کووچەی ماڵی خۆیان بە گیرمان هێنا هەر چۆنێ بێ لەم دوو سێ ڕۆژانه دا به گیری دێنین. 2- پەیدا کردنی شتێکی پێویست:: هه موو کتێبــ.خانەکانی بێڕوت گەڕام کتێبــ.ێکیان ڕاسپاردبووم بەگیرم هێنا.* «مک.» وەگیر هێنان «مک.، سیم.» بەگیر خستن سیم. بەرگیر خستن، بەرگیرهێنان.
بەگیروەستان
«مست. لا.» وەژان کەوتنی ئەندامێک یا جێگایەکی لەشی ئادەمیزاد و له کارکەوتنی * «مک.» ڕاگیران.
بەگیرگه
[[ به گیر + گه «= ئك + 5- ئه/2]]
«ست.»، «مک.» حاڵی کەسێکی لەسەر قسه و له کاراندا زۆر خۆ ڕابگرێ، کەسێکی بەرامبە ر ڕووداوان یا خەڵکی، کەمتر خۆ بەدەستەوه بدا.