تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باڵا بەژن
(نت.)، (مک.) تم: ئاوێنە (ئاوێنەی باڵا بەژن).
بەژن
«نا.»، «بک.»، «کعر.، کئێر.» 1- درێژایی لەشی ئادەمیزاد:: بەژنی دەڵێی چناره.* باڵا قەد. 2- درێژایی کراس و... له ملی ڕا تا داوێنی:: کراسەکەت زۆر درێژه چوار پەنجەی له بەژنی دەرێنی باشه.
بەژن وباڵا
«نت.»، «مک.»، «سیم.» دیمەنی ئادەمیزاد سەرتا خوار:: دایکی دەبەر ئەم بەژن و باڵایه ی مرێ.
بەربەژن
«نت.» 1- دووعا و نووشتەیەکی بەشکڵی چوارگۆشە ده بەرگ دەگیرێ و ڕاست و چەپ دە مل دەکرێ و بەلاتەنیشتە وه شۆڕ د ەبێتەوه. «عا.» حەمایەڵ. 2- خشڵێکی ژنانەی کوردەوارییه به شکڵی حەمایڵ له ئاڵتوون و.... دروست دەکرێ.