تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەهیدار
«ست.»، «با.» تم: ئازیەت بار.
بەهێز
[[به‌/8+هێز]]
«ست،» 1-حاڵی هەر گیاندارێک توانستی زۆربێ، قەوەتی ماددی یا مەعنەوی زۆر بێ،:: ڕۆستەمی زاڵ پاڵەوانێکی بەهێز بوو. 3-حاڵی هەر هەیئەتێکی کۆمەڵایەتی که توانستی ڕاپەڕاندنی ئیش وکارێک یا بەربەر ەکانی دەگەڵ هاوچەشنەکانی خۆی زۆر بێ:: سۆڤێت له باری چەکی ئاتۆمی به هێزه. تێبــ.ینی: وشەێ «هێز» له «هەزە نگه» ی ئاوێستایی بەمانای باڵادەست، زۆردار و قەوەت وەرگیراوه، «ڤەزەنگه.» یش له ڕیشەی فیعلی ئاوێستایی «هەز» داتاشراوه که گەلێ مانی هەیه.
بەهێند گرتن
«مست، مت»، «مک» به چاوی حورمەت و قەدر تەماشای کەسێ کردن، ئەهەمیەت بەکەسێ دان.
بەهەشت
[[ ست: ڤه‌هیشته «نێر»، ڤه‌هێشتا «مێ» =باشترین،چاکترین. پە: ڤەهیشت]]
«نا» » 1- جێگایەکه وەکوو باغ و هەموو چە شنه خواردەمەنی و خواردنەوه و کەیف و ڕابواردن و کۆشک و خانووبەرەی جوان و ڕازاو ەی لێیه. لە تەوڕات و ئینجیل و قوڕئانی پیرۆزدا باسی لێکراوه و خوا تەرخانی کردووه بۆ ئەو کەسانەی له دونیادا لە فەرمانی دەرناچن و خراپه ناکەن و له پاداشی ئەوەدا لەم شوێنەدا نیشتەجێ دەکرێن.2- «مج» وڵات و شوێنێکی خۆش ئاو و هەوا و پڕ گوڵ و گوڵزار و سەوزە و شینایی، ماڵێکی ڕازاوه و ڕێک و پێک و خاوێن.
بەهەشتی
«ست.» 1- کەسێکی دانیشتووی بەهەشت. 2- پیاو چاک، پیاو خوایی. تێبــ.ینی: زیاتر ئەم وشەیه لە باسی کەسێکی مردوودا دەکاردەکرێ، به نیشانەی ئەوە ی که پیاوێکی چاک بووه و خوا بردوویەتی بەهەشت و بۆ پێ خۆش بوونی خزم و کەس و کارێ.
بەهەشتی نێرەکەر
«کن.» دنیا به نیسبەت ئەو کەسانەی گوێ نادەنە هیچ و خەمی هیچ شتێکیان لەبەر نییه. «دنیا بەهەشتی کەرانه» «تم: خا، پە ند، ل- 218» *«مک» بەحەشت. جەننەت «عا.» .
بەهەشتی ڕووی زەمین
1- «کن» تم: بە هەشت /2. 2- هێندێ جێگای د ەستکردی ئادەمیزاد کە خۆیان ناوی بەهەشتیان لێناوه تێبــ.ینی: دەسا ڵاتدارانی پێشوو باسی بەهەشتیان بیستووه، هێندێکیان که لافی خودایەتییان لێداوه بۆ بەربەرەکانی دەگەڵ بەهەشتی خوا و هێندێکیشیان بۆ کەیف و ڕابواردنی خۆیان ئیلهامیان لەو قسه وەرگرتوەه و لاسایان کردۆتەوه و جێگایەکی خۆش و ڕازاوەیان دروست کردووه و ناویان ناوه بەهەشت::بەهەشتی شەدداد.
بەرەبەهار
[[ 1- به‌ر /3 +ئه/2 + به‌هار]، ]
«نت.»، «مک.» ماوەیەک پێش ئەوە ی زستان تەواو ببێ ئاخر و ئۆخری زستان.:: بەر بەهاره گۆشت و خوێن دەژێتەوه.
بەهبەه
«ئم.» 1- بۆ بە چاک زانین و خۆش هاتن له شتێ، کارێ یاخود کەسێک: بەهبەه لەم دەست و نەخشه. 2- بۆ سەر سووڕمان و ناڕازێتی و پێخۆش نەبوون:: بەهبەه! وەڵڵا بابه تەواومان کرد.