تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەلادا کەفتن
«مست.لا.»، «سن.» تم: بە لادا کە وتن
بەلادا هاتن
«مست.، لا.» 1- کەوتنە خواری کەسێک «به پێوە ڕاوەستابێ یا خۆ دانیشتبێ» لەبەر بێ خەوی، مەستی یا نە خۆشێکی کتوپڕ و هەر هۆیەکی تری لەم بابەتانه.* بەلادا کەوتن/2
بەلادا کەوتن
«مست. لا.» 1- لەسەر لا تەنیشت ڕاکشانی ئادەمیزاد. * پاڵ کەوتن. ڕاکشان. درێژ بوون. «سن.» بە لادا کەفتن. 2- «تم: به لادا هاتن/1» .
بەلاداکردن
«مست. مت.»، «کعر.» ١- هەڵدانەوە دەبەر پشتێند چەقاندنی شاقەلی کەوای شۆڕی کوردی. ٢- (مج.) خۆ ئامادە کردن بۆ جێبەجێ کردنی کار و فەرمانێ. ((بەلادا بکەن چاکی مەردایەتی، دریغی مەکەن گیان لە کوردایەتی.))
بەلاش
[ بهه/2+ لاش ]، ]
«بنت.». «کعر.» 1- بە خۆڕایی، بێ پاره. 2- بێ هۆ، بێ سەبەب.:: بەلاش و حەلاش ئەو هەموو ڕێگایە ت داینە بەر. 3- «کن.» هەرزانی نرخی کاڵایەک:: وەرەترێ ! بەلاش . تێبــ.ینی: به ناڕەوا گەلێ کەس «بۆ نموونه:ژابا تم، ل-54» ئەسڵی ئە م وشەیه دەبەنەوه سەر «بلاشیی ء» ی عە رەبی و من خۆشم لە پێشدا هەر وام دە زانی. 1» «بورهانی قاتیع» ئەوەی «موحەممەدی عەبباسی» پێیا چۆتەوه له لاپەڕ ەی 199دا وشەی «بیلاژ» ی نووسیوه و به: بێ سەبەب، بێ هۆ، بێ قە دەر مانای لێدەداتەوه. ب» هەر وەکوو له سەرەوه نیشانم داوه، من ئەم وشەیە به «مرکب» دەزانم که کەرتێکی «لاش - یا- لاژ» ه، بۆ ئە م کە رته له «ئاوێستایی» و «پە هلەوی» دا مانایەکم نەدۆزیە وه. دوکتۆر معین له لاپەڕەی3527ی بەرگی دووەمی «فەرهەنگ» دا چوار وشەی لاش» ی نووسیوه: 1- لاشه، کەلاک، کەلەش. 2- بۆ ئە م لاشەیان دوو ئەسڵی داناوه یە کیان «لاش و ماش» ی فارسی ئەویتریان «بلاشیی» عەرەبی و ئەو مانایەی بۆ هێناوه، هیچ و پووچ، نزم، بێ ئیعتبار، پارەی کەم، کە م و نرخی هەرزان. هەر ل ە ڕێزی ئەم «لاش» ه یاندا وشەی «بەلاش» ی به بێ هۆ، «بێ سەبەب، «عبث» مانا لێدەداتەوه و «لاش» ی سێیهەم له لەهجەی «مەرغوز» یدا مانای «تاڵان» ی بۆ دۆزیوەتەوه. «لاش» ی چوارەمیش مانای «ترێ لێکردنەوه» یه. ج» وەکوو دەبیننن هەموو ئەو مانایانەی کە له سەرەوه باس کران دەگەڵ مانای وشەی «بەلاش» که ئێستا له کوردستانی عێڕاق له زمانی کوردیدا باوه، ڕێک دەکەون.
بەلان
[[ به‌ی/1+2- ئان7]]
«نت.» ئادەمیزادی کە ڵەگەت و هە ڵچوو.
بەلاو ەنان
«ست.، مت.» دوور کردنەوەی کە سێ یا شتێ، له کارێک یا جێگەیەک:: ئەوه بۆ چی وا بەلاتەوه ناوین هەر لێمان ناپرسی؟ دەگەڵ دەستی خۆت ئەم کورسییەش بەلاوە بنێ.
بەڵای لابەلا
«نت»، بەڵا و ناڕەحەتێکی پیاو چاوەڕوانی نەبێ لە لاوه تووشی بێت:: ئەم کابرایانه و ەک بەڵای لابەلا وان، پیاو دەبێ خۆیان لێ لادا.