تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەزی چاو
«نت.»، «سیم.»، «سن.» گۆشته زوونێکی له ناوچاوی ئادەمیزاد پەیدا دەبێ.
بەزیادکردن
«مست. مت.» هەڵگرتنی سفره و نان و خوان لەبەردەمی خەڵکی ماڵ و... پاش ئەوەی تێردەخۆن:: ئافرەت وە ره به زیادی که. تێبــ.ینی: ئەم مەسدەره لەوەڕا پەیدا بووه که به پێی ڕێ و شوێنی ئیسلامەتی دەبێ پاش نان خواردن سوپاسی بکرێ، له کورده واریدا به ڕستەی: «خوایه زۆر شوکر لێت بەزیادبێ» یا ڕستەی لەم بابەته ئەنجام دەدرێت.
بەزیان
«مست.لا.» «سن.» تم: بەزین/١.
بەزین
«مست. لا.»، 1- له مەیدان دەرچوون، شکان بەرامبەر دوژمن. کۆڵدان، واز هێنان:: کەڵەبابی سیروان بەزی. خەباتکاری به ڕاستی به لێدان و گرتن نابەزێ. لەشکری خاوەن بیر و باوەڕ بە زینی بۆ نییه. 2- «بک.» جووڵان، خێرا ڕۆیشتن:: ببەزه «خێراکه» گورج به، خۆش بڕۆ، تێبــ.ینی: ئەم مەسدەری «ڤازیتەن» ی پە هلەوی کەوتۆتەوه که ئەویش له «ڤەز» ی ئاوێستایی گووراوه و له لەهجەی باکووریدا ماناکانی هەر و کوو پەهلەوی و ئاوێستایی «تم: فره، پڤا، ل-461» ماوەتەوه. بەڵام له لەهجەی ناوەندیدا ئەسڵی مەسدەرەکه مانایەکی تری وەرگرتووه - ئەگەرچی ئەو مانا تازانەشی به جۆرێک له جۆران هەوێنێکی مانای کۆنه کانی تێدایه -و تەنیا هەندێ وشەی که لێی داتاشراوه، وەکوو هەڵبەزینەوه، بازدان و....و...» مانای کۆنی ڕیشەکەیان پاراستووه.* «سن.» به زیان.
بەزیو
[[نمف، به‌زین]]
گیاندار یا ئادەمیزادێکی له مەیدان ڕایکردبێ، کەسێکی له شەڕا «هەر جۆره شەڕێک بێ» شکابێ، کەسێکی وازی له خەبات هێنابێ، ئەوەی کۆڵی داوه.
دابەزین
[[ دا «پێڤ» + به‌زین ]]
«مست. لا.» 1- هاتنه خوار له سەر پشتی ئەسپ و هەموو هۆیەکانی لەم بابەته:: سوارەکان هەر دوو سێ یەکیان له بەر ماڵێک دابەزین. له ئۆتۆمبیلەکه دابەزن. 2- هاتنه خوار له شوێنێکی بەرزترەوه «نسبیا» بۆ جێگایەک:: ئێستا بۆیان دانەبەزی گێزەر بەربای عومریان بکەی. 3- کەم بوونەوەی پلەی گەرما و سەرما و...:: گەرما زۆر دابەزیوه، زستان وا خەریکه تەواو دە بێ نابینی سەرما چەند دابەزیوه.
دەڵەی بووکی بۆ دابەزیوه
«کن.» زۆر بە پەلەیه، ئۆقرە ناگرێ. تێبــ.ینی: بە کەسێک دەگوترێ که له شوێنێک بێ و پەله بکا بۆ ڕۆیشتن.
هەڵبەزین
[[هه‌ڵ «پیڤ» +به‌زین ]، ]
«مست. لا.» خۆ هەڵاویشتن به تەکانەوه، له ژێر ڕا بۆ سەرەوه:: هێنده هەڵ مەبەزه. ئەوە چیته هەر هەڵدەبەزی. تێبــ.ینی: ئەم مەسدەره زیاتر له حاڵەتی «نەفی» دا. بەکاردێت و بۆ حاڵەتی «ئیجاب» هەڵبەزهەڵبەزکردن یا هەڵبەزینەوەمان هەیە.