تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



به بەرەوه هەبوون
[[به/11+3-به‌ر+3-ئه‌وه/2+هه‌بوون]]
مست. لا.» جێگا هەبوون بۆ ئیشێک بۆ شتێک، ماوه هەبوون بۆ کردنی کارێ.:؛ بۆچی پەلەتانه، هێشتا شەو زۆری بەبەرەوەیه. نەختێکی دیکەش دیوارەکە بکێشنه پێش بۆ حەوشە زۆری بەبەرەوه هەیه. ڕۆژ تەواو کورت بوون هیچیچیان بەبەرەوه نییه.
بەرەوه
[[ 1- به‌ر/ 2+3- ئه‌وه/2]، ]
«نت.» پێشەوه، نیزیکتر:: وەرنه بەرەوه، چوونه بەرەوه، تێبــ.ینی: من له باسی «3- ئەوه» دا «تم: قامووس، ب1، ل-190» نەمزانیوه که ئەم ئامرازه دەگەڵ هێندێ ناوی وەکوو «1- بەر/2،...» تەرکیب دەبێ و ناوێکی تازەی لێ دروست دەکا، بۆیه «3- ئەوه» که دوو مانام لێداوەتەوه دەبێ مانای سێیەمیشی بۆ ڕەچاو بکرێ که له سەرەوه باس کرا بەم جووره «3- ئەوه/3» دێته گۆڕێ.