تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرچاو
1- «نت.» ئەو شتانەی که چاوی ئادەمیزاد دەیان بینێ، ئەوانەی که له نزیک ئینسان هەڵکەوتوون:: بڕۆ لاچۆ بەڕچاوم چۆڵ کە. «که تۆ ڕۆیی، لەبەرچاوم - کورەی خاکێ به ئاودا چوو + لەپاش تۆ ئەی گوڵی نەوڕەسته خاکی کوێ بەسەردا کەم». «وەفایی.، کۆڕ، ل-74» 2- «ست.» حاڵی هەموو ئەو شتانەی که له پێش چاوی ئینسان بن. «مج.» ئاشکرا، دیار. «عا.» واضح.* «بک.» بەرچاڤ.
بەرچاوگه
«نت.»، «سیه.» 1- خشڵێکی ژنانەیه له ئاڵتوون، زێو یا متو مووڕ دروستی دەکەن و ژنان لەنیوەی لای پێشەوەی سەریان قایمی دەکەن و به ناوچاوانیاندا دێتەخوار.*(مک.) پێشەسەر 2- تم: بەرچاوکه.
بەرچاوتەنگ
«ست.»، «مکسیم، سن.» 1- حاڵی ئادەمیزادێکی توند دەست به ماڵی خۆیەوه دەگرێ و بەخشەندەیی لەسەر ناکا هیچ، بۆ ماڵ و منداڵی خۆشی به زەحمەت له دڵی دەبێتەوه و لای وایه هەر دەستی لێدا و لێی خەرج کرد دەبڕێتەوه و لەبرسان دەمرێ..* «مکلەچەر، ڕژدی. پیسکه. «سن.» دەس وشک. «جن.» چەش تەنگ. 2- ئەو کە سەی چاوی بەرایی نادا خەڵک له خۆشیدا ببینێ و حەز ناکا خەڵک هیچیان هەبێ
بەرچاوتەنگی
«حمس.» ئەنجامی کار و کردەوەی پیاوێکی بەر جاو تەنگ.* ڕژدی، لەچەری، پیسکەیی.
بەرچاوخستن
1- «مست. لا.» له پێش چاو ڕاگرتنی شتێ یا مەسەله و کارێک بۆ ئەوه جێ بە جێ بکرێ. ٢- نیشاندانی شتێک بە کەسێ یا کەسانێ.
بەرچاوه
«نت.»، «سن» 1- تم: ئافتابگەردان. 2- تم: بەرچاوکه.
بەرچاوکه
«نت.»، «کعر.» پارچە قایشێکه هێندێکی ڕیشوو ڕیشوو کراوه و لەسەری وڵاغ «ئەسپ، ئێستر، گوێدرێژ» ی دەیبەستن و به نێو چاوانیاندا شۆڕ دەبێتە وه بۆ ڕەواندنەوەی مێش و مەگەز.تێبــ.ینی: ئاشکرایه ئی ئەسپ دەگەڵ ئی ئێستر و گوێدرێژ فەرقێکی هەیه و به مت و مووروو یا زێو دەێڕازێننەوه.* «مک.» پێشچاوکه. «سن.» بەرچاوه. «سیم.» بەرچاوگه/2.
لەبەرچاوخستن
«مست. مت.» بێ نرخ کردنی کەسێ یا شتێ لەلای یەکێک و بێ ئەهەمیەت کردنی. بێ قە در و قیمەت کردن.